ئا: فەرەیدون بێوار
له‌يه‌كێك له‌رۆژه‌كانى مانگى مارسى ساڵى 1998 كه ئه‌وكات له‌شارى دياربه‌كر، خويندكارى پۆلي چواره‌مى ئاماده‌يى بوو، له‌ده‌ره‌وه‌ى پۆله‌كه‌ى گوێى له‌كۆمه‌ڵێك دروشم و هوتافكێشانى خۆپێشانده‌ران بوو، دواتر مامۆستاكه‌ى بۆى روونده‌كاته‌وه كه ئه‌وه ناڕه‌زايه‌تى و خۆپيشاندانى كورده‌كانه له‌دژى كيميايارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه.
ئيدى له‌دواى ئه‌و گفتوگۆيه‌ى نيوان خۆى و مامۆستاكه‌ى و وه‌رگرتنى زانيارى له‌سه‌ر رژێمى سه‌دام حوسێن و كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، په‌ى به‌ناسنامه‌ى كوردبوونى خۆى ده‌بات، هه‌ر چه‌نده له‌سه‌ر پێشنيازى مامۆستاكه‌ى هه‌وڵيداوه كه پێ نه‌خاته نيو سياسه‌ته‌وه، بۆيه حه‌زو خۆشه‌ويستى ئه‌و بۆ ميوزيك واى لێ‌كرد كه هه‌نگاو به‌ره‌و ميوزيكى كوردى بنێت.
،،
دانى پێدانێ كه ساڵانێكى زۆر به دزى دايك و باوكييه‌وه گوێى له گۆرانى و ميوزيكى كوردى گرتووه.
له‌دواى رووداوه‌كه‌ى ساڵى 1991 كاتێك كه سكرتێرى گشتى پارتى ره‌نجى گه‌لان (كه‌پارتێكى فه‌رمى كوردى بوو) له‌لايه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سى نه‌ناسراوه‌وه تيرۆر كرا، به‌هۆى ئه‌و رووداوه‌وه بۆ يه‌كه‌مجار بير‌ى له‌وه كرده‌وه كه بێته ناو دنياى سياسه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها كاتێك كه يه‌كێك له براكانى به‌هۆى ئه‌ندامێتى له‌رێكخستنى په‌كه‌كه ده‌ستگيراو به‌هۆى خراپى باريى دارايى و هه‌ژارييانه‌وه نه‌يانتوانى پارێزارى بۆ بگرن، ده‌ميرتاش بڕياريدا پسپۆرى خۆى له (ده‌رياوانى) بگۆڕيت بۆ ياساو له‌ساڵى 1993 له‌زانكۆى ئه‌زميره‌وه چوو بۆ زانكۆى ئه‌نقەرە و له‌به‌شى ياسا ده‌ستى به‌خوێندن كرد.
سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش له‌ساڵى 1995 هه‌وڵيدا واز له زانكۆ بێنێت و په‌يوه‌ندى بكات به په‌كه‌كه‌وه له قه‌نديل، به‌ڵام به‌هۆى ئاشكرابوونى رێكخستنه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ى 15 رۆژ ده‌ستگير ده‌كرێت و پلانەکەی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له‌دواى ساڵى 2000 له‌گه‌ڵ عوسمان بايده‌ميرو كۆمه‌ڵێك له ياساناس و چالاكوانانى مه‌ده‌نى، كۆمه‌ڵه‌يه‌كييان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ دامه‌زراند، كاتێك كه عوسمان بايده‌مير له‌ساڵى 2004 به‌سه‌رۆكى شاره‌وانى دياربه‌كر هه‌ڵبژێردرا، ده‌ميرتاش بووه سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه.
له‌ساڵى 2006 له‌به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌ڤيزيۆنى (رۆژ تى ڤى) به‌شدارى ده‌كات و به تۆمه‌تى پروپاگه‌نده بۆ يه‌كه‌كه دادگايى كرا، سه‌ره‌تا به‌ساڵيك سزا درا، دواتر دادگا پێداچوونه‌وه‌ى به‌سزاكه‌دا كرد و سزاكه‌ى كرده پێنج‌ساڵ زيندانى به‌س سزاكه‌ى به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌كرا.
سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش له‌ساڵى 2007 وه‌ك كاندێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كرد و چووه په‌رله‌مانى توركيا. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا 21 ئه‌ندامى ديكه‌ى پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكرات (ده‌ته‌په) بوونه ئه‌ندامى په‌له‌مانى توركياو بۆ يه‌كه‌مجار له‌مێژووى توركيادا توانيان فراكسيۆنێكى كوردى له‌ناو په‌رله‌مانى توركيا دروست بكه‌ن. ده‌ميرتاش كرايه جێگرى فراكسيۆنى ده‌ته‌په له‌په‌رله‌مان.
دواى ئه‌وه‌ى له‌ساڵى 2009 له‌لايه‌ن ده‌وڵه‌تى توركياوه ده‌ته‌په هه‌ڵوه‌شايه‌وه، وه‌ك جێگره‌وه حزبێكى تريان به‌ناوى (پارتى ئاشتى و ديموكراسى – به‌ده‌په) دروست كرد و ده‌ميرتاش په‌يوه‌ست بوو پێيانه‌وه.
،،
له‌مانگى شوباتى 2010 به‌ده‌په كۆنگره‌ى خۆی به‌ست و به‌زۆرينه‌ى ده‌نگ سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش وه‌ك جێگرى سكرتێرى گشتى هه‌ڵبژێردرا، دواتر به‌هۆى گۆڕينى سيستم و په‌يڕه‌وى ناوخۆى حزبه‌كه، سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش له‌گه‌ڵ خاتوون گۆڵته‌ن كشاناك بوونه هاوسه‌رۆكى پارته‌كه.
له‌ساڵى 2011دا ديسانه‌وه وه‌ك كاندێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كرد و بۆ جارى دووه‌م بووەوە به په‌رله‌مانتار. له‌وساڵه‌دا به‌ره‌ى (ره‌نج، ئازادى و ديموكراسى) كه له‌لايه‌ن به‌ده‌په‌وه پشتيوانى ده‌كرا، توانى 36 كانديدى سه‌ربه‌خۆ بنێرێته په‌رله‌مانى توركيا، به‌ڵام به‌هۆى تۆمه‌تباركردنيان به كه‌جه‌كه رێگه‌نه‌درا 6 كه‌سيان بچنه په‌رله‌مان.
له‌ساڵى 2013 له‌سه‌ر پێشنيازى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، پارتى ديموكراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) وه‌ك چه‌ترێكى كۆكه‌ره‌وه بۆ ته‌واوى حزبه كوردييه‌كان و كه‌سايه‌تييه‌كان دامه‌زرێنرا. هه‌ر له‌وساڵه‌دا دواى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانييه‌كان، له‌كۆنگره‌يه‌كى نموونه‌ييدا زۆرينه‌ى ئه‌ندامانى به‌ده‌په چوونه ناو هه‌ده‌په‌وه‌و له‌وه به‌دواوه هه‌ده‌په وه‌ك پارتيكى ره‌سه‌ن و سه‌رتاسه‌رى كوردستان ناسێنرا.
ده‌ميرتاش له‌ساڵى 2014 وه‌ك كانديدى هه‌ده‌په به‌شدارى له‌يه‌كه‌مين هه‌ڵبژاردنى گشتى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا كرد‌و ركابه‌ریى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى كرد. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌ميرتاش توانى له سه‌دا 9.8 ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وه‌ش هيوايه‌كى به به‌رپرسانى هه‌ده‌په‌دا كه ده‌توانن به‌رستى له 10 ببڕن و دواتر توانيان وه‌ك حزب له سه‌دا 13ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنن و نزيكه‌ى 80 كورسی پەرلەمان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش ديسانه‌وه له‌كۆتايى ساڵى 2016 به‌تۆمه‌تى په‌يوه‌ندى و بانگه‌شه‌كردن بۆ كه‌جه‌كه خرايه‌وه زيندان، بەڵام دیسانەوە لەساڵی 2017 خۆی بۆ سەرۆككۆماری توركیا كاندید كردەوەو له‌زيندانه‌وه هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ی بەڕێوەبرد.
،،
لەسەر سكاڵای رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، مانگی رابردوو دادگای باڵا لە ئیستەنبول سزای 3 ساڵ و 6 مانگی دیكەی زیندانی بەسەر دەمیرتاشدا سەپاند.
سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش له‌ساڵى 2002 له‌گه‌ڵ مامۆستا (باشاك ده‌ميرتاش) هاوسه‌رگیرى كردووه‌و ئێستا خاوه‌نى دوو كچه به‌ناوه‌كانى (ده‌لال و ديلدا)
تێبینی: لەم هەفتەیەدا جارێکی تر بەتۆمەتی پشتیوانی لە پەکەکە، لەگەڵ سەد بەرپرسی دیکەی هەدەپە، دادگایی کرایەوە، هەر چەندە دادگای یەکێتی ئەوروپا بەفەرمی داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کردووە، بەڵام تورکیا سوورە لەسەر دادگایی و سزادان