داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات و ته‌نها له 3 مانگی 2021 دا نزیك بۆته‌وه له 900 ملیار دینار.
كاتێك قسه دێته سه‌ر پرسی داهات له‌كوردستان، هه‌موان چاوییان له‌سه‌ر نه‌وته، به‌ڵام ئێستا داهاتی ناوخۆی كوردستان، باج و گومرگ به‌جۆرێك زیادیكردوه ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵێكدا بۆ نزیكه‌ی دوو هێنده زیادیكردوه.
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له 120 ملیار دینار زیاتر نه‌بو، ئێستا ئه‌م داهاته بۆ 220 ملیار دینار به‌رزبۆته‌وه و ته‌نها له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 660 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بوه، به‌وه‌ش داهاتی ناوخۆی هه‌رێم بۆ ساڵێك ده‌كاته ترلیۆنێك و 640 ملیار دینار.
،،
به‌وته‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان داهاتی ناوخۆ دوو هێنده‌ی ئه‌و بڕه‌یه به‌ڵام ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی و دز و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان له خاڵه سنورییه‌كان ئه‌یخه‌نه گیرفتانی خۆیانه‌وه.
به‌و قسه‌یه‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح بێت، ئێستا داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان مانگانه ده‌گاته 500 ملیار دینار، به‌ڵام یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و پاره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت و ئه‌وه‌ی دیكه پارتی و یه‌كێتی و به‌رپرسه ده‌ستڕۆیشتوه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، زیادكردنی داهاتی ناوخۆ له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكه نه‌ك كۆمپانیا گه‌وره‌كان، ئه‌وه‌تا كۆمپانیای كار كه بۆری نه‌وت و گه‌وره‌ترین پاڵاوتگه‌ی نه‌وت و كێڵگه‌ی نه‌وت و وێستگه‌ی كاره‌با و كارگه‌ی چیمه‌نتۆی لایه باجێكی نه‌داوه به حكومه‌ت جێگای باس بێت.

له‌كاتێكدا كۆمپانیا گه‌وره‌كان وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچون و باج ناده‌ن و له‌ملاشه‌وه دزی و قاچاخی له خاڵه سنورییه‌كان به‌رده‌وامه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم تا دێت باج له‌سه‌ر خه‌ڵك زیاتر ده‌كات، هه‌نگاوه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن هه‌مو شتێك له‌سه‌ر خه‌ڵك ببێت به پاره، ئه‌و باجه‌ش كه پێشتر خه‌ڵك ده‌یدا، له كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیدا بوه به دوو هێنده و سێ هێنده و زیاتر، به‌مزوانه‌ش كه‌رتی ته‌ندروستی و كه‌رتی په‌روه‌رده زیاتر و زیاتر ده‌كرێن به‌كه‌رتی تایبه‌ت.
،،
پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه و شۆكی گه‌وره ئه‌وه‌یه، خێره به‌م هه‌مو داهاته‌ی ناوخۆ و به پاره‌ی فرۆشی نه‌وتی 460 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه، هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له لێبڕینی موچه.
سه‌یره پاره‌ی ته‌واوی موچه مانگانه 890 ملیار دینار، به‌ڵام داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به ناوخۆ و نه‌وته‌وه نزیكه‌ی ترلیۆنێك و 500 ملیار دیناره، كه‌چی ده‌ڵێن، ناتوانین موچه‌ی ته‌واو بده‌ین و له‌خه‌ڵكی ده‌بڕن.