پلانەکە کەرکوکە

2021-05-01

د.ئومێد ڕەفیق

- لەماوەی ھەفتەی رابردوداچەندین ھێرشی چەکداری و دوو ھێرشی خۆکوژی دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوکیان کردە ئامانج، لەدوای راگەیاندنی کۆتایھاتنی داعش لە عێراق ، ھێرشی رێکخراوی لە رێگەی گروپێکی چەکداری داعش وکە مەزەندە دەکرێت ژمارەیان پازدە بۆ بیست کەس بێت ، بتوانن دەست بەسەر بنکەو بارەگای پێشمەرگەدا بگرێت، ئاماژەیەکی تازەیە بۆ بوھێزبونەوەی ئەم گروپە لە ناوچەکانی بۆشایی نێوان ھێزی پێشمەرگەو ھێزەکانی سوپای عێراق، بەلام رەوتی خێرایی چالاکییەکان ھاوتەریبە لەگەل دوا وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکانی حیزبەکان بۆ ھەلبژاردنی پێش وەختەی عێراق ،

،،

لەماوەی ئەم سێ مانگەی پێشودا بە تەنھا لە پارێزگای کەرکوک نزیکەی پەنچا کردەی سەربازییان ئەنجام داوە.

- ئەگەر تەنھا لە روانگەی شیکاری سەربازییەوە سەیری بابەتەکە بکەن ، ئاماژەی ئەوە ھەیە کە ئەم ناچانە، لەلایەک پێگەی باشی پەنادانی ئەم گروپەن و شارەزایی تەواویان لەسەر ناوچەکە ھەیە، لەلایەکی ترەوە سەرکردایەتی ئەمنی لە پارێزگاکە لە بۆشایی ھەماھەنگیدان و ، ناتوانن کاری پێکەوەیی لە( ،زانیاری،ھەوالگری ، روبەروبونەوە، راوێژکاری ھاوپەیمانان) ھاوکاری یەکتر بن، یاخود وەکو ھەرەشەیەکی رەھا سەیری ھەرەشەکان بکرێت.


- ئاراستەی ھەرەشەکان بەبەردەوامی لە ئاراستەی ناوچەی ژێر دەسەلاتی ھێزەکانی سوپای عێراقەوە دێت.
بەلام ئەگەر لەرووی سیاسیەوە سەیری بابەتەکە بکەیت. ئامانج لە ھەرەشەکان نائارامی سیاسییە کەرکوکە ، کە دوورنییە لە ئایندەدا ئەم دوو ئەگەرە لە کەرکوک کار بکەن:

ئەگەری یەکەم : هێزێکی سەربازی گەورە بھێنرێتە کەرکوک ھەرەشە لەسەر گۆرانی دۆخی ھەمەلایەنەی ناوچەکە دروست بکرێت.
ئەگەری دووەم: پشێوی و ئالۆزی سەربازی و ھەرەشە دروست بێت و ھەلبژاردن لە ناوچانە ئەنجام نەدرێت، یان ھەندێک ناوچە ھەلبژاردنی تیا ئەنجام نەدرێت.