بێستوون حەمە ساڵح
فاروق ڕه‌فیق له كتێبی (ئاشتكردنه‌وه‌ی عه‌قڵ و عیشق ) په‌روه‌رده‌ی لیبراڵ و ئاكاری مه‌ده‌نی ده‌نوسێت: (فه‌لسه‌فه‌ی جدی ده‌رباره‌ی ژیانی چاك له بینینی په‌یوه‌ندی شار‌و مرۆڤه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات...په‌روه‌رده‌ی لیبراڵ وه‌ك تێڕامان و بیركردنه‌وه له ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كانی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی شیاو بێت وه‌ك پره‌نسیپ، ده‌بێت جیاوازی بخه‌ینه نێوان فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆژیاوه، فه‌لسه‌فه هه‌میشه پرسیاركردن و تاقیكردنه‌وه‌ی ئایدیا‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كانه و هه‌وڵدانه بۆ تێگه‌یشتن له كۆی واقیع یا بۆ جێهێشتنی كاریگه‌ری، وه‌لێ ئایدیۆلۆژیا داكۆكیكردنێكی پارتیزانانه‌یه له بیر‌و ڕایه‌ك و فه‌لسه‌فه‌ش تاقیكردنه‌وه‌ی بیروڕاكانه ، كه‌واته فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆژیا جیاوازن . به‌ڵام له‌و شوێنه‌دا فه‌لسه‌فه له ئایدیۆلۆژیا نزیك ده‌بێته‌وه كه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ڕژێمه‌كان و یا به‌زمانێكی دی ئه‌و كاته‌ی فه‌لسه‌فه له كێشه‌كانی شار (وڵات) ده‌دوێ و ئه‌و لێدوانه‌ش بێ كاریگه‌ری نابێت..).
،،
حیزبه‌كان و كاربه‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وڵات پێش وه‌خت بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و دیاریكردنی ژیانی سیاسی پاش كۆتایهاتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان تا بێكێشه پێگه‌و سوڵته‌و ده‌سه‌ڵاتی حوكمرانی ڕژێمه‌كه‌یان بپارێزن!.
دواتر دێنه سه‌ر دابه‌شكردنی كێكه‌كه له نێوان خۆیاندا، ته‌بعه‌ن به‌موباره‌كه‌و ته‌وسیه‌ی ئه‌جندای ده‌ره‌كی پشت سنوور!.
حیزبه‌كان كاندیدای فه‌رزكراوی خۆیان ده‌ست نیشان كرد، له‌ناویشیاندا ژماره‌یه‌ك به‌ناو كاندیدی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه!.
ئه‌سڵ له سیستمی حوكمڕانیدا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی چه‌مكی هاوڵاتیبونه!.
سه‌رانی حیزبه‌كان پێش ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر سنور‌و ده‌نگی ده‌نگده‌ر هاتون بازنه‌یان بۆ یه‌كتر جێهێشتوه و دانوسان له‌سه‌ر ده‌نگی هاوڵاتی كراوه جه‌بره‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان ته‌واوی چین و توێژه‌كان له‌به‌ره‌ی (پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو)بن!.

بێ ئاگا له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێش‌و سیستمی هه‌ڵبژاردن سیستمی ده‌نگ به لیست و له‌ناو لیستیش ده‌نگ به‌كاندید بوو به‌و جۆره‌ش ڕێژه‌ی به‌شداربونی ده‌نگده‌ران له‌پرۆسه‌كه‌دا كه‌متر له (25%) بوو به‌هه‌زار قل و به‌ردو فێڵ و ته‌ڵه‌كه ڕێژه‌كه‌یان پاش (40) ڕۆژ به‌رزكرده‌وه‌و ئیعلانیان كرد!.
به‌ڵام...
،،
هاوڵاتی ده‌بێ حه‌قیقه‌تێك بزانێت ئه‌مجاره سیستمی هه‌ڵبژاردن جیاوازه لیست كراوه‌یه‌و كاندیدی حیزب و به‌ناو سه‌ربه‌خۆ به‌تاك كێ زۆرترین ده‌نگ بهێنێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر بازنه‌یه‌ك كورسی مسۆگه‌ر كردووه!.
وه‌لێ هاوڵاتی ده‌بێ بزانن.. ئه‌م سیستمه یه‌ك له خه‌سڵه‌ته خراپه‌كانی ئه‌وه‌یه نوێنه‌ر ته‌عبیر له‌زۆرینه‌ی گه‌ل ناكات ، واته ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌بێته نوێنه‌ر ته‌عبیر له (20%) كه‌متری چین و توێژه‌كان ده‌كات و (80%) هاوڵاتیان و ده‌نگده‌ر بێ به‌ش ئه‌بن له ڕاو بۆچون و نوێنه‌رایه‌تی!.
سه‌رانی حیزبه‌كان له نێو خۆیاندا ڕێكه‌وتون له‌سه‌ر ئاڵووێری پۆسته‌كانی به‌غداد و هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و پشت به‌ست به ته‌داخولاتی ئێران و ئه‌مه‌ریكا!.
كاره‌كه‌ته‌ره‌كانی ئێستا له مه‌شهه‌دی سیاسی عێراق و هه‌رێم هه‌ن هه‌مان ئه‌و كه‌سانه ده‌بن بۆ ئاینده به‌جیاوازی و ئاڵوگۆڕ له پێگه‌كانیان !.
حیزبه‌كان به دووسه‌ر گره‌و له گه‌ل و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌به‌نه‌وه، به‌سه‌رێك پێگه‌ی خۆیان مسۆگه‌ر و له جێبدایه، به‌سه‌ره‌كه‌ی تریش نوێنه‌رایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوێنه‌ره‌كان حیزبی و ده‌سته‌مۆی خۆیان ده‌بن له كاتێكدا حیزب و سه‌ركرده‌و نوێنه‌ره‌كانیان ده‌بنه خاوه‌نی هه‌موو به وه‌ده‌ستهێنانی (20%) ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن و (80%) چین و توێژه‌كان بێ به‌ش ده‌بین له نوێنه‌رایه‌تی و ته‌عبیر له ڕاو ڕای جیاواز‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وڵات!.
له كوردستان په‌روه‌رده‌ی لیبراڵ ئه‌توانین بڵێین وجودی له‌بنه‌ڕه‌تی حوكمڕانی به‌ره‌ی كوردستانیه‌وه له‌شاخه‌وه بۆ شار‌و به درێژایی (30)ساڵ له حوكمڕانی شار بێ ته‌قواو بێ ئاگا ئه‌م حیزبانه جه‌هلیان له ته‌به‌نیكردنی په‌روه‌رده‌ی لیبراڵ هه‌بووه
،،
ئه‌وه‌بۆیه ئێستا مه‌ترسیدارترین قۆناغ گوزه‌ر ده‌كه‌ین له‌سای سێبه‌ری ئه‌م حیزبانه و ڕژیمی حوكمرانیان تا ئه‌مڕۆ (سه‌ركوتكردنی ده‌نگی عه‌قڵ) ته‌رویج و كه‌ره‌سه‌كانی چڕوپڕو تۆكمه ده‌كرێت و به‌پرۆسێس ده‌كرێت ھەموو ئەم عەمەلیەتەش بەماڵی گشتی و ماڵی سیاسی مەجھول ئەنجام دەدرێت!.
بۆیه ته‌نها ده‌نگێكی (نا) و (ئۆپۆزسیۆن بوون) له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌ی حوكمڕانی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وڵات ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئه‌خلاقیه و بوارنه‌دان و مڵۆزمبونه دژ به ئه‌جندای سته‌مكاری و سه‌ركوتكردن و نه‌قیزه‌دانی ته‌ڵه‌زمی ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانی و وه‌لانانی ، هێنانه كایه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی لیبراڵ و ئه‌خلاقی مه‌ده‌نی و مه‌ده‌نیبون ،پشت ئه‌ستور به‌ده‌نگی عه‌قڵانیه‌ت و بنه‌ماكانی دیموكراسی و سه‌روه‌ری قانون تاكه چاره‌سه‌ره!.
(نا) بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ده‌موچاوه سواوه‌كانی حیزبه‌كان و سه‌ره تاقیكراوه‌كانیان بێ جیاوازی !.
(نا) بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌پێنراوی حیزبی و دووباره و مشه‌خۆر و فاسد!.