سەرچاوەی پارەکانی، بۆریس جۆنسۆن چییە؟

2021-05-04

لیژنەی پەرلەمانی لە بەریتانیان لێكۆڵینەوە لەو لایەنە نهێنیانە دەكات، كە خەرجی نوێ كردنەوەی شوقەكەی بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای لەخۆ گرتووە، كە شوقەی ژمارە 11 و دەكەوێتە دوانیگ ستریت لە لەندەن.

جۆنسۆن دەڵێت:

،،


خۆم خەرجیەكەم لە ئەستۆ گرتووە

ئاماژە بەوەش دەكات كە هەموو شتێك بەپێی یاساكان دەكات،بەڵام ڕأپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرا دەكەن، كە جۆنسۆن بە یاریدەرێكی وتووە، كە توانای نیە شوقەكەی تەعمیر بكاتەوە، كەواتە جۆنسۆن ئەم پارەیەی لە كوێوە هێناوە.


موچەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا چەندە؟

لە ماوەی ساڵانی 2020-2021، موچەی سەرۆك وەزیران لەیەك ساڵدا دەگەیشتە 79.936 جونەیهی ئیستەرلینی، هەروەها جۆنسۆن بڕی 75.440 جونەیهی دیكەشی وەردەگرت.

هەروەها بەو پێیەی جۆنسۆن ئەندامی ئەنجومەنی گشتیە لە بازنەی هەڵبژاردنەكانی لەندەنیشە، لەوێش ساڵانە بڕی 81.932 جونەیهی ئیستەرلینی وەردەگرێت.
بەمەش كۆی موچەكەی لە ساڵێكدا دەگاتە 157.372 جونەیهی ئیستەرلینی.


لێكۆڵینەوە لە شوێنەكانی دیكەش دەكرێت:
هەروەها لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی نوێ كردنەوەی شوقی داونینگ ستریت دەكرێت كە شوێنی مانەوەی خۆیەوتی، هاوكات لێكۆڵینەوە لە ماڵەكەشی لە گوند دەكرێت، كە لە گوندێكی باكنگهامشەرە.
جۆنسۆن پێویستە پارەی گەرم كردنەوە و ڕوناكی و چاك كردنەوەش بدات، بەمەرجێك بڕەكەی لە سەدە دەی موچەكەی تێپەڕ نەكات، بە واتایەكی دیكە ناچار نیە زیاتر لە هەشت هەزار جونەیهی ئیستەرلینی لە ساڵێكدا بدات.
جۆنسۆن نەسریەیەكی تایبەت بەخۆی هەیە، كە دەتوانێت ساڵانە بۆ نوێ كردنەوەی شوقەكەی داونینگ ستریت بەكاری بهێنێت، كە بڕەكەی دەگاتە 30 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی.

لە كوێی دیكە پارەی دەستدەكەوێت؟
پێویستە ئەندامانی پەرلەمان سامانی خۆیان ئاشكرا بكەن، وەك ئاشكراشە جۆنسۆن پشكی نیوەی خانوویەكی لە لەندەن هەیە، هەروەها پشكی لە سەدە 20ی ماڵێكی دیكەی لە سۆمەرست هەیە، كە لەو دوو شوێنە بە لانی كەمەوە ساڵانە دە هەزار جونەیهی ئیستەرلینی دەست دەكەوێت، هەروەها پێویستە پەرلەمانتاران خاوەندارێتیان بۆ موڵكەكانی خۆیان ئاشكرا بكەن كە لە ئەستۆیاندایە، بەڵام ناچار نین داهاتیان بە تەواوی ئاشكرای بكەن.
جۆنسۆن لە كتێبەكانیشی پارەی دەست دەكەوێت، یەكێك لە كتێبەكانی لەسەر وینستۆن چەرچڵ و ئەوی دیكەش گێڕانەوەی سیاسیە.


پێشتر چی ئاشكرا كردووە؟
حەنا وایت توێژەر لە پەیمانگەیەكی حكومی، دەڵێت:" سەرۆك وەزیران ڕابردوویەكی هەیە، كە بەردەوام ئەستۆ پاكی خۆی دوادەخات".
ئەو توێژەرە باس لەوە دەكات، كە ڕاپۆرتەكانی لیژنەی چاودێری لە ئەنجومەنی گشتی، بەڕاپۆرتی ورد باس لە دواخستنی دەكەن.
جۆنسۆن لە ساڵی 2018 داوای لێبوردنی لە ئەندامانی پەرلەمان كرد، كە دوا كەوتووە لە پێدانی زانیاری لەسەر سامان و موڵكەكانی، كە دواتر دەركەوت داهاتی ساڵانەی زیاتر لە 25 هەزار جونەیهی ئیستەرلینیە.
هەروەها ڕاپۆرتێكی دیكە،كە ساڵی 2019 بڵاو كرایەوە، ئاشكرای كرد كە نەیانتوانیوە پشكی جۆنسۆن لە ماڵی سۆمەرست بزانن.

جۆنسۆن بەدەست بێ پارەییەوە دەناڵێنێت؟
وەك ئەوەی دیارە، كە جۆنسۆن ئەو كاتەی بوو بە وەزیری دەرەوە و پاشانیش سەرۆك وەزیران، داهاتەكەی كەمی كرد.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە جۆنسۆن پێشكەشی كردووە، بەشێك لەو داهاتانە ئاشكرا دەكات، كە وەك هەوڵی كەسی دەستی كەوتووە، وەك:
• 122.889.74 جونەیهی ئیستەرلینی لە ڕۆژنامەی " هندی ئەمڕۆ" ی وەرگرتوە، كە ئەمەش لەبەرامبەر لێدوانێكدا بووە، كە لە 8ی مارسی 2019 پێیداون.
• 51.250 جونەیهی ئیستەرلینی، لەمانگی یەنایەری 2019 لەسەنتەری ڕاهێنانی دبلن وەرگرتوە.
• 42.580 جونەیهی ئیستەرلینی لەكۆڕبەندی ئابوری سویسری لە 24ی ئایاری 2019 وەرگرتوە، كە لەبەرامبەر پێشكەش كردنی وتارێك بووە.

،،

هەروەها جۆنسۆن لە پێناو نوسینی ستونێك لە رۆژنامەی " دەیلی تەلەگراف، لە ماوەی تەموزی 2018 بۆ تەموزی 2019، بڕی 22.916.66 جونەیهی ئیستەرلینی وەرگرتوە، كە گرێبەستی لەگەڵ رۆژنامەكە هەبوو، پێویست بوو مانگانە دە كاتژمێر دەوام بكات.


هەروەها لە كتێبەكانیشی داهاتی دەست كەوتووە.
جۆنسۆن لە ساڵی 2009دا، كە ئەو كات سەرۆكی شارەوانی لەندەن بوو،لە بەرنامەی هارد تۆك لە بی بی سی، ئاشكرای كرد، كە داهاتی ساڵانەی كە دەگاتە 250 هەزار جونەیهی ئیستەرلینی، تەنها ڕەمزیە، زۆرینەی ئەو پارەیە دەدات بە لایەنە خێرخوازییەكان
لە تشرینی دووەمی ساڵی 2017، ڕۆژنامەی سەندای تایمز بڵاوی كردەوە، كە جۆنسۆن بە هاوڕێیەكی وتووە:" ئەو داهاتەی دەستی دەكەوێت ناتوانێت پێی بژێت، كە داهاتەكەی 141.505 جونەیهی ئیستەرلینییە".
جۆنسۆن هۆكارەكەی بۆ "خەرجی زۆری خێزانە گەورەكەی گێڕاوتەوە"
جۆنسۆن دووجار لە هاوسەرەكانی جیابۆتەوە، كە دواهەمینیان لە مارینا ویلەر بوو، كە چوار منداڵی لێی هەیە، ئێستاش لە كاری سمۆندزی هاوسەری تەنها یەك منداڵی بە ناوی ویڵفرید هەیە.