سزاى 5 رۆژنامه‌وانه‌كه‌ى بادینان هێنده ده‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه پێده‌چێت پارتى به‌جۆرێك ته‌نها بكات رووبه‌رووى قه‌یرانێكى سیاسی قوڵى ناوخۆیی و ده‌ره‌كى بكاته‌وه.
هه‌رچه‌نده كۆنسوڵى وڵاتان و ئه‌ندام په‌رله‌مان و حزبه‌كان و راى گشتى داواى ئازادكردنیان ده‌كه‌ن به‌ڵام مه‌سرور بارزانى و دادگا سوورن له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنى بریاره‌كه‌یان.
ده‌سه‌ڵاتێكى ئه‌منى تۆقێنه‌ر
مه‌سرور بارزانى ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى خۆى بسه‌پێنێت به‌ڵام
،،
دیار نییه داهاتووى حزبه‌كه‌ى و كابینه‌كه‌ى به‌ره‌و كوێ ده‌بات، ئایا به‌هێزى ده‌كات یاخود پێچه‌وانه‌كه‌ى ده‌شكێته‌وه.
چونكه به‌هۆى بریاره‌كه‌ى دادگا هه‌ریه‌ك له كۆنسوڵى ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربرى و داواى سه‌ربه‌خۆیی و دادگا‌و ئازادى راده‌ربرینیان كردووه.
ئه‌م بێ منه‌تییه‌ى ناوبراو پێده‌چێت بۆ ئه‌وه بگه‌رێته‌وه بیه‌وێ تۆڵه‌ى باوكى له وڵاتانى ده‌ره‌وه بكاته‌وه كاتێك له ریفراندۆمه‌كه‌ى ساڵى 2017 پشتیان نه‌گرت و مێژووى سیاسی مه‌سعود بارزانیان له‌كه‌دار كرد.
پارتى به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه له‌رووى ناوخۆییه‌وه پارتى ئه‌مرۆ به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه و كه‌س له كه‌یسى گیراوانى بادینان پشتگیرى ناكات و ته‌نانه‌ت حزبه هاوشانه چه‌ندساڵییه‌كه‌ى (یه‌كێتى) ئه‌مرۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا بریاره‌كه به ناعادلانه وه‌سف ده‌كات.
،،
ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌كۆى پێنج دادوه‌ره‌كه‌ى دادگاى ته‌میز دوانیان یه‌كێتین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چوونه ژێر بارى بریاره‌كه و واژۆیان نه‌كرد، بۆیه پێده‌چێت ئه‌مه‌ش ببێته هۆى قوڵبوونه‌وه‌ى كێشه‌ى نێوا هه‌ردوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه پێده‌چێت هه‌مان بابه‌ت ناوخۆى پارتى رووبه‌رووى كێشه‌ى جدى بكاته‌وه، چونكه ئه‌مرۆ هه‌موان چاویان له‌سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه داواى لێ ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌كاربهێنێت و رۆژنامه‌وانه‌كان ئازاد بكات.

سه‌رۆكى هه‌رێم چ بریار ده‌دات؟
به‌پێى یاسایی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ساڵى 2005 نێچیرڤان بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌توانێ له‌برى واژۆكردنى بریاره‌كه‌ى دادگا، به‌پێچه‌وانه‌وه بریارى لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌ربكات و گیراوه‌كان بچنه ماڵه‌وه.
به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات ئایا سه‌رۆكى هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به قسه‌كانى ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌رى خۆى كه پشتگیرى له ئازادى راده‌برین كرد، و ده‌چێته ریزى ده‌نگه نارازییه‌كان دژى ئامۆزاكه‌ى، دواجاریش له‌پێناو پاراستنى په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه ده‌ره‌كییه‌كان بریارى لێخۆشبون ده‌رده‌كات؟
له‌هه‌رجوڵه‌یه‌كى سیاسی ناوبراو دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكى دیكه ده‌روات،
،،
چونكه دژى مه‌سرور بارزانى بریار بدات پێ ناچێت به ئاسانى ناوبراویش ئه‌مه‌ى پێ هه‌زم بكرێت و ئه‌گه‌رى قوڵبونه‌وه‌ى كێشه‌كانى نێوانیان به‌هێزتر ده‌كات.
ئه‌گه‌ر بریاره‌كه‌ش واژۆ بكات، ئه‌وا چى دى چاوه‌كان له‌سه‌ر ناوبراو نابن كه وه‌ك باڵى كۆتر وێنا كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و داهاتووى سیاسی خۆشى ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.