عادل باخه‌وان
چه‌ند تێبینیه‌كی خێرا له‌سه‌ر تراژیدیای گه‌نجان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
یه‌ك: به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدان، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دوو سه‌د ملیۆن گه‌نجمان هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستی سۆسیۆلۆژیا ئه‌م ژماره‌یه یه‌كجار گرنگه، چونكه گه‌نجان ده‌كات به یه‌كه‌م گه‌وره كاتیگۆری كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵات.
دوو : هه‌لومه‌رجی تراژیدیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وایكردوه كه 42 % گه‌نجان به وردی و به قوڵی بیرله به‌جێهێشتنی نیشتمان بكه‌نه‌وه و پێیانوابێ چیتر نیشتمان به‌كه‌ڵكی ژیان نه‌ماوه.
سێ : ئه‌م ژماره‌یه له عێراق و لوبنان و ئوردن و یه‌مه‌ن و سوریا و فه‌له‌ستین له ئاستێكی یه‌كجار ترسناكدایه و ده‌گاته 63 % گه‌نجان كه ده‌یانه‌وێت بڕۆن و هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێنه‌وه.
چوار : ئاماده‌نه‌بوونی سیستمێكی ئابوری كارا و به‌هێز كه توانای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای نوێی له‌م دوو سه‌د ملیۆن گه‌نجه هه‌بێت هۆكاری یه‌كه‌می بێئومێدبوونیانه.
پێنج : به‌سیستمبوونی گه‌نده‌ڵی هۆكاری دووهه‌مه، چونكه گه‌نجان پێیانوایه كه گه‌نده‌ڵی ئه‌و ئه‌ژدیهایه‌یه كه هه‌موو پرۆژه‌كانی ڕیفۆرم له ڕۆژهه‌ڵاتدا قوتده‌دات و هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ چاكسازی نه‌ماوه.
شه‌ش : هۆكاری سێیه‌میش، به‌پێی به‌شێكی زۆری تۆێژینه‌وه‌كان
،،
بریتیه له ڕژێمه سوڵته‌ویه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك داینه‌سوره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و ته‌نها زمانی داپڵۆسین ده‌زانن و گه‌نجان وه‌ك هه‌ڕه‌شه ده‌بینن نه‌ك وه‌ك چاره‌سه‌ر.
حه‌وت : هۆكاری چوارهه‌میش بریتیه له‌و شته‌ی كه زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناویده‌نێن له‌ده‌ستدانی كه‌رامه‌ت. گه‌نجان هه‌ستبه‌وه‌ده‌كه‌ن كه، جگه‌له‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی بابه‌تی ژیانی ڕۆژانه‌یان هیچنیه حیكایه‌تێكی تراژیدی نه‌بێت، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ستبه‌وه‌شده‌كه‌ن كه به‌چه‌ندین میكانیزمی جیاواز، ڕۆژانه كه‌رامه‌تیان وه‌ك سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزیی بریندارده‌كرێت، به‌ڕاده‌یه‌ك كه ژیانیان وه‌ك خوێنلێچۆڕینێكی به‌رده‌وام ببینن.