زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری یاهونیوزی ئه‌مریكی له‌سه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، مه‌ترسیدارن بۆ هه‌رێمی كوردستان، ماڵپه‌ره‌كه ئاشكرایكردوه كه ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری هه‌رێمی كوردستان هاوكاری ئه‌مریكیه‌كانی كردوه له كوشتنی سلێمانیدا، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه گه‌وره‌كه‌یه.
راپۆرته‌كه ئاشكرایكردوه ده‌زگای دژه‌تیرۆری هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌ناو فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بون بۆ پێدانی زانیاری به سی ئای ئه‌ی، له‌سه‌ر گه‌یشتنی قاسم سوله‌یمانی و دڵنیابونه‌وه له ناسنامه‌كه‌ی.
ماڵپه‌ره‌كه ئاشكرایكردوه، قاسم سوله‌یمانی كاتێك له دیمه‌ش بوه، سێ جار ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی گۆڕیوه، به‌ڵام
،،
هه‌رسێ ته‌له‌فۆنه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌ماڵگری ئیسرائیله‌وه ناسراوه‌ته‌وه و ده‌ستنیشانكراوه و راسته‌وخۆش ئیسرائیلیه‌كان زانیارییه‌كان گواستۆته‌وه بۆ سی ئای ئه‌ی.
كاتێك قاسم سوله‌یمانی، ده‌گاته فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌واڵگرییه‌كانی دژه تیرۆر، خۆیان وه‌ك كارمه‌ند رێنمایی فرۆكه‌كه‌ی كردوه بۆ شوێنی وه‌ستان، هاوكات چه‌ند هه‌واڵگرییه‌كی دیكه‌ی دژه‌تیرۆر جل و به‌رگی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلییان پۆشیوه و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و دڵنیابونه‌وه له ناسنامه‌ی سوله‌یمانی له فرۆكه‌خانه و له ده‌وروبه‌ری شه‌قامه‌كان له‌ناو ئۆتۆمبێلی سه‌ر رێگاكاندا خۆیان شاردۆته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا به‌شی رۆژهه‌ڵاتی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه به‌پاساوی ئه‌وه‌ی راهێنان ده‌كه‌ن داده‌خرێت و بۆ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی عێراق ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
دوای دابه‌زینیان له فرۆكه‌كه، قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و تیمه‌كه‌یان به دوو ئۆتۆمبێل به‌ڕێ ده‌كه‌وت به‌ره‌و زۆنی كوشتن، كه ئه‌مریكیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی فرۆكه‌خانه دیاری‌یان كردوه.

له‌سه‌ر زه‌وی سێ نیشانه شكێنی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكی، به‌دووری 500 بۆ 1000 مه‌تر به‌ده‌وری زۆنه‌كه‌دا جێگیركراون، به ئاسمانیشه‌وه سێ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كه دوانیان هه‌ڵگری موشه‌كه‌كان بون چاودێری زۆنه‌كه ده‌كه‌ن، هاوكات تیمێكی مه‌یدانی تایبه‌تیش له‌سه‌ر زه‌وی جێگیركراون بۆ دڵنیا بونه‌وه له پرۆسه‌كه و ناردنی زانیارییه‌كان بۆ پنتاگۆن.
دواجار ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشتنه زۆنی كوشتن و به دوو موشه‌ك كرانه ئامانج و هه‌رله‌وێدا سه‌رجه‌م قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و هاوڕێكانیان كوژران.
،،
ماڵپه‌ره ئه‌مریكیه‌كه ئاشكرایكردوه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و زانیارییانه پشتیان به‌ستوه به 15 سه‌رچاوه له به‌رپرسانی پێشوی ئه‌مریكا و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و ئه‌و لایه‌ن و هه‌واڵگرییانه‌ی ئیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان كردوه.
هاوكات باس له‌وه كراوه، كه بیرۆكه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی دوای ئه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌م دۆناڵد تره‌مپ، كه كارمه‌ندێكی گرێبه‌ستی ئه‌مریكی له كه‌ركوك له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه كوژرا كه ئه‌مریكا به به‌كرێگیراوی ئێرانیان ده‌زانێت.
له‌و كاته‌دا ئه‌م رێگایانه خراوه‌ته به‌رده‌م تره‌مپ بۆ كوشتنی سوله‌یمانی، كوشتنی له‌رێگای دانانی ته‌قینه‌وه، یان له‌رێگای نیشانه شكێنه‌وه، یان له‌رێگای هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه، كه راسته‌وخۆ ئه‌مه‌ی سێیه‌میان له‌لایه‌ن ترامپ و شاره‌زاكانه‌وه په‌سه‌ند كراوه، ئه‌وه‌ی قورس بوه دیاریكردنی شوێنی كوشتنه‌كه بوه، كه دواجار له به‌غدا و له نزیك فڕۆكه‌خانه زۆنی كوشتن دانرا.
سه‌باره‌ت به ترسی ئه‌مریكیه‌كان له كاردانه‌وه‌ی ئێران، ئه‌مریكا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردوه، ئێران له‌وانه‌یه چه‌ند كه‌سێك له خێزانی شاهانه‌ی سعودییه یان ئیمارات بكوژێت، یان كێڵگه نه‌وتیه‌كان بكاته ئامانج.
ئاشكرابونی تێوه‌گلانی هێزی دژه‌تیرۆری هه‌رێم هه‌روا ئاسان نیه، هێشتا دیار نیه كاردانه‌وه‌ی ئێرانیه‌كان چی ده‌بێت و كێ باجه‌كه‌ی ده‌دات؟