هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2021-05-14

ڕێبوار محەمەد


ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئێستادا گۆڕانکاری خێرا بەخۆیەوە دەبینێت، لەوانە گفتوگۆی (نەوەوی نێوان ئەمریکا ـ ئێران لەڤێنا، سعودی ـ ئێرانی، هەوڵەکانی تورکیا بۆئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ میسر و سعودیە).

ئەم گۆڕانکاریانەی دوای هەڵمەتی ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی ئیسرائیل لەگەڵ چەند دەوڵەتێکی عەرەبی لەسەردەمی حوکمی دۆناڵد ترەمپە، ئەم گۆڕانکاریانە بۆ پیاچونەوەی پێک هاتەی ناوچەکەیەو ڕێکخستنەوەی ناکۆکیەکانە لەنێوان جەمسەرەکاندا لەپێناوی وەستاندنی کێشەکان ودابین کردنی ئارامی وئاسایش بۆناوچەکە.

،،

بەڵام ئەودۆخە ڕامیاریەی کەخۆی سەپاندوە بەسەر ناوچەکەدا، بەهۆی بەردەوامی چەندین دەیەی کێشەکان ئاسان نی یە کۆتایی پێبهێنرێت، کاروانی ڕێک کەوتن و هەستانەوەو بوژانەوە زۆر گرانە دوای ئەوەی چەند دەوڵەتێک ئابوریەکەیان توشی هەرەس هات، نەخشەی وڵاتەکانیان تێکچوو، پڕبوون لە میلیشیاو ڕێکخراوی ئیرهابی.


ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتەجێگەی ملاملانێی زلهێزەکانی جیهان و نەخشەی هاوسەنگی و دروستکردنی سستەمێکی نوێی جیهان دەکێشن.هێزە هەرێمایەتیە سەرەکیەکان دەیانەوێت پیاچونەوە بە سیاسەتەکانیان بکەن و کێشەکانیان چارەسەرو ڕێک بخەنەوە.

ئەنجامی دانوستانەکانی ئەمریکاو ئێران لەڤێنا ئاراستەی کێشەکان و ڕوداوەکان دیاری دەکەن.

خێرایی ڕوداو و گۆڕانکارییەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاتنی ئیدارەی جۆبایدن بۆحوکم و گەڕانەوە بەئاراستەی ڕێکەوتنی نەوەوی لەگەڵ ئێران، گۆڕاکاری سیاسەتی بایدن بەرامبەر سعودیە، بووە پاڵنەری ڕێکخستنی دانوستانی سعودی ـ ئێرانی لەعێراق وهەوڵی ڕێکخستن وئاسای یکردنەوەی هەردوو هێزە سەرەکیەکە لەناوچەکە دوای چەندین ساڵ لەجەنگی بەوەکالە بەرامبەریەکتر، هەوڵ و بۆچونەکانی واشنتۆن وایکردوە کە خاوبوونەوەو و ساردبوونەوەیەک لەئاسۆ دەبینرێت.

لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەندین ئاینی جیاوازی هەیەو لەگەڵ مەزاهیبی جیاوازو بوەتە هۆی ململانێ بەتایبەت لەنێوان سعودیەو ئێران و هەوڵەکانی ئێران بۆ فراون خوازی لەناوچەکەو ڕۆڵی لەعێراق،سوریا،لوبنان،یەمەن ئەوەندەیتر ئاڵوزی دروست دەکات.

لەلایەکی ترەوە دوای کۆبونەوەکانی ئێران و سعودیە تورکیا هەوڵەکانی خستۆتەگەڕ بۆئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ سعودیە و پێشتریش لەگەڵ وڵاتی میسر بۆ ئەوەی لەکاتی ڕێکەوتنی ئێران سعودیە کاریگەری نەرێنی بۆسەر تورکیانەبێت.
دوای ڕوداوەکانی دەریای سپی ناوەڕاست و گرژیەکانی لەلیبیا و هەوڵەکانی تورکیا بۆئاسای کردنەوەی پەیوەند یەکا نی لەگەڵ ئەورورواو وڵاتی میسر بۆدەربازبوونی لەکاریگەری گەمارۆکانی ئەوروپا لەسەری وەهەروەها مەترسی ڕوبەڕوو بونەوەی سەربازی.

لەئێستادا لەناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست هەژموونی نوێ هەیە هەرلە هەوڵەکانی تورکیا، ڕوسیا، چین بۆزیادکردنی هەژموونیان و پاشەکشەی هەژموونی ئەمریکاو ئەوروپا لەڕێگەری ئەم هێزانە.وەهەوڵەکان و دەست پێشخەریەکانی فەڕەنسا بۆ ڕزگارکردنی لوبنان لەودۆخەی تێی کەوتووە فەڕەنسا ویستی بیکات بەدەروازەیەک بۆهەژموونی ئەوروپا لەناوچەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

،،

هەروەها وەستانی ئاسایکردنەوەکانی ئیسرائیل ـ عەرەب، دەرکەوتنی ڕێکەوننی ئێران ـ چین، چالاکیەکانی ڕووسیا لەسوریا تا لیبیا، ناڕونی هەڵویستی ئیداری جۆبایدن ناوچەکە بەئاراستەی جیاواز دەبات.

لەلایەکی ترەوە هەوڵەکانی ئیسرائیل لەگەڵ واشنتۆن بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی چونکە بۆ ئیسرائیل جێگەی مەترسی بۆ ئاسایشی ئیسرائیل و ناوچەکە.

ئەنجامی کۆبونەوەکانی ڤییەنا ئاراستەی ڕوداوەکان و سیاسەت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیار دەکات و چەندین سیناریۆ خۆیان مەڵاس داوە ئەگەر بەئاراستەی ڕێکەوتن نەڕوات لەوانەیە بەرەیەکی ئیسرائیی، سعودی، ئیماراتی دژی ئێران دروست بکرێت بۆڕووبەڕوبونەوەکان، دۆخی ئاسایشی کەنداو تێکدەچێت بەتایبەت کاریگەریشی لەسەربازاڕی نەوت دەبێت، ئەگەری دابەشوونی یەمەنیش هەیە بۆ دوودەوڵەت و چەندین سیناریۆی تر.


تایبەت بەهەرێمی کوردستان

هەرێمی کوردستان کەوتۆتە ناو سەنتەری ئەم هەموو گۆڕانکاریانەوەو بەڕێککەوتن و ڕێکنەکەوتنی لایەنە هەریمایە تیەکان کاری گەری ئەرێنی ونەرێنی ڕاستەوخۆ دروست دەکات.

ئەگەر ئەمریکاو ئێران ڕێکنەکەون ئەوا کێشەی زیاتر ڕووبەڕووی هەرێم دەبێتەوەو ڕوداوەکانی چەندمانگی ڕابردووی دژ بەهەرێم بەردەوام دەبێت و مەترسی بۆئاسایشی هەرێم دروست دەکات.

،،

ئەگەر تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەدا ڕێک بکەوێت ئەوە دەست کراوەتر دەبێت و ئەمانەو چەندین مەترسی تر بەتایبەت درووست بونی جەنگ و ململانێی توند کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت و ئابوری هەرێم تووشی مەترسی و قەیرانی تردەبێت.


بەداخەوە لەهەرێم لایەنەکان بەکێشەی لاوەکی ملاملانێی نێوخۆی خۆیانەوە سەرقاڵن و کار بۆ شکاندنی ئێسکی یەکتر دەکەن و لەنەتاشین بۆیەکتری دەتاشن، سەرپێچی ڕاوێژو داواکاری دۆستەکانمان دەکەن.
بەم حاڵەی ناوهەرێم و بێپلانییەوە لەهەر گۆڕاکاریەکی ئایندە هەرێم ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.
هیوادارین ڕیزەکان یەک بخرێن و پلانی پێش وەخت بۆهەر ئەگەرێکی نەخوازراو دابنرێت لەهەرێمی کوردستان.

مافناس :ڕێبوار محمد ئەمین ،ماستەرلەگرێبەستی نەوت وگاز


سەرچاوە:
سەرچاوەی بەشێک لەزانیارییەکان ڕۆژنامەی لەندەنی عەرەبییە