جەنگی دە ڕۆژەی ئەمجارەی نێوان فەلەستینی و ئیسرائیلیەكان، تەواو جیاوازە لە جەنگەكانی پێشووتری نێوان ئەو دوو وڵاتە، چاودێرانیش دووپاتی دەكەنەوە كە چەندین خاڵی جیاواز بەدی دەكرێت، كە لە جەنگەكانی ساڵی ڕابردوودا بەدی نەدەكراو ئاماژە بە سێ جیاوازی سەرەكی دەدەن.
یوسی میكیلبیرگ توێژەرە لە پەیمانگای چاتام هاوسی بەریتانی دەڵێت:
،،
دیارترین جیاوازی ئەوەیە كە حەماس هێرش دەكاتە سەر ئەو شارانەی ئیسرائیل كە قەرەباڵغترین شوێنن، وەك تەلئەبیب و قودس و عەسقەلان
،،
كەسانی دیكەش پێیان وایە، ئەو گرژییەی لە شارەكانی ئیسرائیل ڕوودەدات، لێكەوتەكانی بۆ ماوەی زۆر دەمێنێتەوە، كە كاریگەری لەسەر داهاتووی دەوڵەتی ئیسرائیل دەبێت.