داوی ھەنگوین

2021-05-21

ڕامین جەوھەر


ئەو دەستەواژەیە بۆ فەعالیەتی جاسوسی بەکاردێ لە رێگای بەکار ھێنانی ئافرەت بۆ پێکانی ھەدەف و نێچیر.
لەناو ھەموو دەزگا ھەوالگرییەکانی جیھان ئەو داوە زیاتر لە ھەموو داوێک بەکارھێنراوە.

یەکەم جار یۆنانییە بیزانسەکان ئەو داوەیان بەکارھێنا دژی ئێرانیەکان لە ٦٠٢-٦٢٧ پادشا ئێرانیەکان زوو زوو ئەکەوتنە داوی پرەنسێسە بیزانسیەکان.
کاریگەری ئافرەت لەسەر پیاوان قەرنەھایە بەردەوامە، پیاوان ئەو چاوەروانیەی کە لە خێزان و ئافرەتانی دەوروبەریان نادۆزنەوە زۆرینەی ئەو پیاوانە پەنا ئەبەنە بەر ئافرەتانیتر، ئەو تێگەیشتنە ھۆکار گەلێکی ھەیە ھەستی ڕوحی و یانیش دونیای فانتازیای ئەو پیاوانە کە بەدوای ئەو ئافرەتانەوەن تا جوابی ھەستە جینسیە پیاوانەیان بدەنەوە.

،،

زۆرێک لەو پیاوانە تا قەناعەت بەخۆیان بێنن و وا لەخۆیان بروانن کە لەناو ھەیەجانن، پەنا بۆ زۆرترین پەیوەندی نھێنی جینسی ئەبەن ئەو پەیوەندیە نھێنیانەش لە کۆتایدا بوونەتە ھۆی روخاندنی ئەو پیاوانە،


ئەو داوە زۆرترین تەجروبەی ھەیە، داوی ھەنگوین ھەتا بووەتە ھۆکاری روخاندنی دەولەتەکانیش سالی ٥٨٠ پرەنسیسێکی چینی پەوەندی جینسی لەگەل ئیپراتۆری گۆک تورکەکان دروست ئەکات و دەوڵەتەکەیان ئەروخێنێ نمونەی زۆر دەولەتی تریش ھەیە.
چەندەھا ئافرەتی زۆر لێھاتو و شارەزا ھەبوون کە پرۆفیشناڵ بوونە لەو داوە.


ماتا هاری
مارگرێتا زێلا ناوی کۆدی ماتا ھاری بووە، ئافرەتێکی دانسێربووە، لە جەنگی جیھانی یەکەم بۆ ھەواڵگری ئەلمانیا کاری کردوە، تەشکیلاتی جاسووسی فەرەنسا پێی ئەزانن ھەوالگری فەرەنسا تەکلیفی ئەوەی لێ ئەکەن بۆ ھەردولا کاربکات، مارگرێتاش تەکلیفی فەرەنسیەکان قەبول ئەکات، بەس فەرەنسیەکان بروای پێناکەن و ئەینێرن بۆ بەلجیکا تا لەگەڵ ٦ جاسوسی فەرەنسی پەیوەندی دروستبکات، ئەلمانیەکان پێی ئەزانن ئەیکوژن.

جولیا فون

شازادەجولیانا فۆن کچە شازادەیەکی نەمسایی بوو لە ١٩٢٥ کاری جاسوسی دەست پێکرد بوو بۆ بەریتانیەکان، جوانی و سەرنجراکێشیەکەی وا لە ھیتلەر ئەکات ھیتلەر تەکلیفی جاسوسی لە شازادە جولیانا بکات، شازادە جولیاناش تەکلیفەکەی ھیتلەر قەبول ئەکات و ئەوجارە کاری جاسوسی بۆ ھیتلەر ئەکات، لە ١٩٤٥ کاتێ جەنگی جیھانی دوەم کۆتایی دێ و ھیتلەر ئەشکێ ناچار ئەبێ بچێ بۆ ئەمریکا ئەمریکاش داوای لێئەکات کتێبێک بنوسێت لەسەر زیھنیەتی ھیتلەر وە کاری جاسویش بۆ ئەمریکا بکات، ئەوجارە شازادە جولیاناش قەبولی ئەکات.

ئێلیزابێت بێنتلی
بێینە سەر باسی ئافرەتێکی تری بەھێز لە بواری جاسوسی و داوی ھەنگوینی ئێلیزابێت بێنتلی، ئافرەتێکی ئەمریکی بوو بۆ ھەوالگری سۆڤیەت " کەی جی بی" کاری ئەکرد، یەکێک لە جاسووسە ھەرە لێھاتوەکانی جیھان بووە زۆرترین فەعالیەتی دژی نازیەکان ھەبووە کاتێ ھاوسەرەکەی ئەکوژرێ، کۆنتاکتی لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت نامێنێ یەکسەر ئێف بی ئای ئەمریکی ئەی دۆزێتەوە و پەیوەندی پێوە ئەکات و دەست ئەکات بە کاری جاسوسی بۆ ھەواڵگری ئەمریکا، توانی ١٥٠ پلەبەرزی ھەوالگری سۆڤیەت بخاتە داوی ھەنگوین.


لۆنا کۆھین

لۆنا کۆھین، خانمێکی ئەمریکی بوو ئەو کاری جاسوسی بۆ ھەواڵگری سۆڤیەت ئەکرد وە ئەندامی پارتی کۆمۆنیستی سۆڤیەتیش بوو، دوای جەنگی جیھانی دووەم لە لەندەنی بەریتانیا جێگیر بوو، لەوێ ژیا، نھێنیەکانی جەیشی بەریتانیای ئەدا بە سۆڤیەت، بەریتانیەکان پێیانزانی و ٢٠ ساڵ حوکمیاندا، سۆڤیەت تەکلیفی دیل بە دیلی جاسوسی بۆ بەریتانیا کرد، بەریتانیەکانیش قەبولیان کرد، سۆڤیەتیش مەدالیای فەخری دایە لۆناو بەریتانیەکانیش جاسوسێکی خۆیان وەرگرتەوە.


ڤیۆلێت

ڤیۆلێت کە خانمێکی فەرەنسی بوو، مەعریفەو جوانی و عومرە بچوکەکەی کردیە ئەفسانە، لە پاریس لە دایک بوو بەس دواتر چووە بەریتانیاو لەوێ ژیا، دوای مردنی ھاوسەرەکەی ئەچێتە ناو دەزگای جاسوسی بەریتانیا، زۆر کار ئەکا لەو بوارە، دوای بەرخودانی فەرەنسیەکان دژی نازیەکان ئەگەرێتەوە فەرەنساو دژی نازیەکان دەست ئەکات بە فەعالیەت، ئەکەوێتە ناو جەنگ لەگەل نازیەکان تا دوا ھەناسە ئەجەنگێ دژی نازیەکان و تەسلیم نابێ، بەس دەسگیری ئەکەن وئەیھێننە کامپی راڤسێنبورک، لە ساڵی ١٩٤٥ وە لە تەمەنی ٢٣ سالی لە سێدارەی ئەدەن.


ڤیرجینا ھۆل

ڤیرجینا ھۆل خانمێکی ئەمریکی بوو کاری بۆ دەزگای جاسوسی بەریتانیا ئەکرد، بێ ئەندازە سەرکەوتوبوو لەو کارە، بەس ئەو کارە جێدێڵێ و ھەڵدێ بۆ ئیسپانیا و ئەچێتە ناو رێکخسنێکی ئەمریکی و لە ١٩٣٠ لە جەنگ قاچێکی لەدەست ئەدات.

کریستینا سکاربێک
کریستینا سکاربێک خانمێکی پۆلۆنی بو ئەویش کاری بۆ دەزگای جاسوسی بەریتانیا ئەکرد لە ھەنگاریا و پۆلۆنیا و فەرەنسا و میسر، سەرکەوتوانەترین فەعالیەتی ئەنجامدا، توانی ٢ جاسوسی ئینگلیزی لەدەست گێستاپۆی ھەوالگری نازیەکان رزگار بکات بە داوی ھەنگوین، دوای جەنگ ھیچ ھەوالێک لە کریستینا نەماو ون بوو.

نانسی واک
نانسی واک خانمێکی نێوزلەندی بوو، دەسپێکی جەنگی جیھانی دووەم لە فەرەنسا کاری رۆژنامەوانی ئەکرد، لەناو بەرخودانی فەرەنسا دژی نازیەکان نانسی کاری پێدانی زانیاری بوو بە شۆرەشگێرە فەرەنسیەکان، گێستاپۆی دەزگای ھەواڵگری نازیەکان ملیۆنان دراوی مارکی ئەلمانی ئەوکاتی کردە خەڵات ھەرکەسێک سەری نانسی ببڕێ، ئافرەتێکی بەھێز چەندەھا سەربازی نازیەکانی کوشتبوو وە زۆر جار رزگاری ببو لە دەست نازیەکان دوای جەنگی جیھانی دوەم لەلایەن چەند ولاتێکەوە بە بەھێزترین ئافرەتی بواری ھەوالگری دەست نیشان کراو چەند گەورە جاسووسی گیستاپۆیشی خستە داوەوە.