کابینەی سێ قۆڵی و موچە...

2021-05-26

د. شێرکۆ حەمەئەمین

هیچ کابینەیەک هێندەی ئەم کابینە سێ قۆڵییەی ( پارتی،یەکێتی،گۆڕان) پێش دروستبونی پیایداهەڵنەدراو نوقڵانەی سەرکەوتنی بۆلێنەدرا، ئەزمونی ئەمنی مەسروربازانی دەکرایە بەهانە،گوایە سەرکەوتووبوە،بۆیەلەسەرۆکی حکومەتیش سەرکەوتوو دەبێت؟!


بەڵام دوای ساڵێک و دە مانگ وپازدە ڕۆژ واتە نزیکەی دوو ساڵ هێشتا :
_ كێشەی موچەی چارەسەرنەکردوە.

_ بەحساب ئەژمارەی بانکی بۆموچەخۆران دەکرایەوە و مانگانە بڕێک پاشەکەوتیان بۆدەگەڕێنرایەوە؟! کەچی بەلێدزینی ۲۱./ سەدا بیست و یەکیش ناتوانن موچەدابەشبکەن.

_ لە۲٠۲٠/۷/۱ یاسای چاکسازی خراوەتەبواری جێبەجێکردنەوە،ئەو یاسایەی بەقەولی خۆیان و عەڕابەکانی کابینەی براگەورە مانگانە ۱٠٠ سەد ملیار دیناری بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕاندەوە؟!

،،

کەچی دوای نزیکەی ساڵێک تازە بەدوو ڕۆژ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکەن،کە کۆی موچەکەیان تەنیا ٤٠ چل ملیار دینارە!!

_کەمترین بڕی گەڕاوەی داهاتی نەوت دەچێتە وەزارەتی دارایی و بەحسابی حیزبیش وەزیری دارایی ئاگای لە وردودرشتی داهاتەکانە!!

_ پێشتر ئەیانوت بەغدا پارە نانێرێت،ئێستا سلێمانی پارەبۆهەولێر نانێرێت و سلێمانی ٤۳./ نییە و بەڵکو ۳٦./ بەمپێیە هەردوو کۆریا گەمارۆ دەخەنە سەریەکتری!!

_جەردەیی لە نەوتەوە بۆ هێلکە و دوگ و خاڵەسنورییەکان و سەرزەوی و ژێر زەوی زۆر زیاترە و حکومەتیش هەربینەرە و لیژنەی بۆدروستدەکات!!

_ گرتن و زیندانی و پایماڵی سەروەری دادگاو دادگای سیاسی بەردەوامە و خستنە لیستی جاسوسی ئەمەریکا و ئەڵمانیاشی گرتۆتەوە!

_ رێککەوتن لەگەڵ بەغدالەبارەگای بارزانییەوە تا ئەندامانی پەرلەمان و هاوسەرۆکان بونە خاوەنی و کەچی مەرەکەبی سەرکاغەز دەرچوو،هەریەکەولەماڵی خۆی،ئەی ئێستا بۆ بارزانی بەتەلەفۆن کێشەکان چارەسەرناکات!!

_ تازەترین قەولی ناڕاستیان هەموو ۲٥ مانگێک موچەدابەشدەکەین،ئەوە حاڵی دابەشکردنەکەیان بەدوو ڕۆژ تەنیا وەزارەتێکی ٤٠ ملیار دیناری دابەشدەکەن و خێزخواز و کەسوکاری قوتابیانیش موبەریدە بۆ خوێندنگاکان دابیندەکەن و کابینەی سێ قۆڵی فاشیلیش مێش میوانی نییە و چاوەڕێی یەکێتییە داهاتی بۆبنێرێت،یەکێتیش دەڵێ ئەی پارەی نەوت ؟!


کورتەی قسە کابینەی فاشیلی سێ قۆڵی دوای نزیکەی دوو ساڵ بەلێدزینیشەوە ناتوانێت موچە دابینیبکات،کە سەرەتایترین مافی خەڵکە.
دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین