یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئێستا ھەرجارەو ناوێکی بۆ دائەتاشرێت، جارێک یەکێتی نوێبونەوە، جارێک یەکێتی نوێ، ئەم یەکێتیانە لەیەکێتی سەرەتا ناچن.
ڕاستە من ھەمیشە وتومە، نابێت یەکێتی شاخ ھەمان یەکێتی شاربێت، دەبێت لەگەڵ سەردەمو ھەلومەرجدا خۆی بگونجێنێت،
،،
بەڵام ناشکرێ یەکێتی پێش کۆنگرە جیاوازبێ لەیەکێتی دوای کۆنگرەو یەکێتی پێش مانگێک جیاواز بێ لەیەکێتی دوای مانگێکی تر.
نامەی زۆر زۆرم بۆ هاتوەو دەڵێن: لەدۆخی یەکێتی بۆ بێدەنگی، هەرگیز بێدەنگنەبومو نابم هەڵوێستو قسەی ڕەق، ڕای خۆمم وتوە سڵ لەکەس ناکەمەوە لەپێناو بەرژەوەندی میللەتو یەکێتی، بەڵام هەندێکجار گرفتەکان بێدەنگیش بۆ هێورکردنەوە پێویستە.
ساڵانێک کەم بەسەر جێنوسایدی گەلەکەمان تێدەپەڕیو ئەو پێشھاتانەمان لەبیرکرد، باباسی ئەوانە نەکەین کە شەھیدبون ھیچ بۆ کەسوکاری ڕزگاربویان نەکراو تا ئەمڕۆش ھەمویان نەناسێنراوە، بەڵام کێژۆڵەو مناڵانی ڕفێنراومان بۆ لەبیرکردوە، لەبری ئەوەی دادگاکانی جیھان پڕبکەین لەسکاڵا دژی دوژمنانمانو داوای مافی خوراوی ئێزدیەکان بکەن، داوای ئاشکرابونی چارەنوسی کیژۆڵەکانمان بکەین، داوای ژیان بکەین بۆ ئەو ھەموو گەنجە بێئومێدەی کە لەکەمپەکاندا ڕۆژانە خۆکوژی ئەکەن، تواناکان دژ بەخۆمانو بەهێزکردنی نەیارەکانمان خەرج ئەکەین.