ئەنگلۆسەکسۆنیەکان بەروەرووی چین بونەتەوە!

2021-09-19

محمد خۆشناو


دوای ئەوەی ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا زەرەروزیانێکی زۆری لە هەردوو جەنگی لە ئەفغانستان و عێراق کرد و ، پاشەکشەی لە پشتبەستن بە پیترۆلی خۆرهەلاتی ناوەراست کرد و ، هەستی بە هەرەشەی هەلکشانی و بالادەستی ئابووری چین کرد ، بەرەو ئاسیا چوو تا ریگری لە گەشەی خێرای چین بکات ، بۆ ئەم مەبەستە ، واشنتۆن پێکهێنانی هاوپەیمانیەتیەکی ئاسایشی ستراتیژی ، لە هەردوو ئۆقیانووسی هیند و ئارامدا راگەیاند ، کە پێکهاتووە لە ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا ، کە ئەم هاوپیمانێتیە شتێکی شۆکئامێز بوو بۆ ولاتانی یەکێتی ئەوروپا ، فەرەنسا ئەمە بە«لێدان لە پشتەوە» دادەنێت ، چونکە ئوسترالیا ئەو گرێبەستە گەورەیەی کرینی ژێر ئاو«غواصة»کە بە سووتەمەنی ئەتۆمی کاردەکات ، رەتکردەوە کە بەهاکەی«٦٥» ملیار دۆلار بوو ، بۆ ئەم مەبەستە ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ هاتنە پالی ئوسترالیا بۆ هاوپەیمانێتیەکە، پاداشتی ئەو ولاتەی بە پێدانی ئەو جۆرە ژێر ئاوە کرد و ، بەمە ئوسترالیا بووە سێیەم ولات لە جیهاندا کە ئەمجۆرە تەکنیکەی هەبێت ، « ئەنگیلا میرکل» ی راوێژکاری ئەلمانیا ئەم هاوپیمانێتیەی بە کارەساتاوی وەسفکرد ، توورەبونی فەرەنسا لەو هاوپیمانێتیە ، هەر تەنها لەبەر زەرەزی ئابووری نەبوو ، بەلکو نەبوونی راوێژ و هەماهەنگی لەنێوان لایەنەکان کە گوایا هاوپەیمانن ، نیگەرانی کرد ، « بایدن»سەرۆکی ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانێتیە و دوورخستنەوەی هاوپەیمانە تەقلیدیەکانی وەکو فەرەنسا و ئەوروپا ، بۆ ئابلوقەدانی چین-یەتی ، ئەمە جیهانێکی نوێیە پێکدێت ، سیستەمێکی نێودەولەتیە لەدایک دەبێت ، راگەیاندنی سێیانە رووداوێکی دەگمەنە و ، لێکەوتەی لەسەر پەیوەندیەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا دەبێت ، چونکە تاکە هاوپەیمانێتیە کە ئەوروپا دووربخاتەوە ،

،،

هەرچەندە ئەو هاوپەیمانێتیە ناوی چینی نەهێناوە کە ئامانجەکەیە ، بەلام ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ، کە ئەمە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی هەردوو ئۆقیانووسی هیند و ئارامە.


ولاتانی خۆرهەلاتی ئاسیا ، وێرای ترسیان لە زیادبوونی هێزی ئابووری و تاکنۆلۆجی و سەربازی چین ، نەهاتنە ناو هاوپەیمانێتیەکە ، چونکە نایانەوێت ببنە گۆرەپانی ململانێی نێوان هێزە گەورەکان ، چونکە ئەوان دراوسێی چینن و پەیوەندی ئابووریان لەگەلیدا هەیە ، هەنگاوی هاوپەیمانی سێیانە چین ناترسێنێت ، بەلام ئەنجامی خێراکەی بریتیە لە ورووژاندنی توورەیی ئەوروپا و هەرەسهێنانی متمانە بە سەرکردەکانی ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا.


ئامانجی ستراتیژی سەرۆکی ولاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەوەیە ، کە بالادەستی چین لە ناوچەی هەردوو ئۆقیانووسی ئارام و هیندی نەهێلێت و ، هەولی زۆریش دەدات لە دەرەوەی چواچێوەی ئەو هاوپەیمانیە ساکسۆنیەدا ، هاوپەیمانی دیکە دروستبکات ، لەوانە ژاپۆن و هیندستان…


شەرێکی ساردی دیکە ، جیاواز لە شەری ساردی پێشوو لەبەر دەرگایە ، ئەمەریکا هەست بەوە دەکات ، کە لەهەموو کات زیاتر ترسناکیەکی گەورەی لەسەرە و ، پەنا بۆ هەموو ئامرازێک دەبات ، هاتا ئەگەر بگاتە ئاستی وازهێنان لە هەندێک هاوپەیمانانی ، ئەمە وا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات ، هەروەکو «جۆزیف بورێل»ی کۆمیسیاری پەیوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورپا دەلێت؛ کە پێویستە پشت بەخۆمان ببەستین و ، ستراتیژیەتێکی تایبەت بەخۆمان دابرێژین ، کە ئامانجەکەی هاریکاریە نەک بەروەرووبونەوە لە ناوچەکە.