پارتی 5 كورسی پارێزگای موسڵ دەباتەوە

2021-09-26

بەپێی پێشبینیەكان پارتی دیموكراتی كوردستان لە توانایدایە لەكۆی 34 كورسیەكەی پارێزگای دهۆك 5 كورسی لەو پارێزگایە مسۆگەر بكات.

لە پارێزگای موسڵ 31 كورسی گشتی و 3 كورسی كۆتا بۆ هەریەكە لە مەسیحیەكان و ئێزیدی و شەبەك هەیە و بەكۆی گشتی دەكاتە 34 كورسی كە 8 كورسیان تایبەتە بە كۆتای ژنان.

،،

پارێزگای موسڵ دابەشكراوە بەسەر 8 بازنەی هەڵبژاردندا و پارتی چانسی ئەوەی هەیە كە لە 3 بازنەدا كورسی مسۆگەر بكات

بەتایبەتی لە بازنەی 4كە شێخان و بەعشیقە و تەلكێف ئەلقوش و فایدە دەگرێتەوە و 4 كورسی تێدایە.
پارتی توانای بردنەوەی 2 كورسی لەم بازنەیە هەیە.
هەروەها لە بازنەی 3 كە شەنگال و تەلعەفەر و زومار و رەبیعە دەگرێتەوە 3 كورسی هەیە،پارتی دەتوانێت بەهۆی كۆنترۆڵكردنی دەنگی ئاوارەكانی شەنگال لە دهۆك كورسیەك لەم بازنەیە مسۆگەر بكات.

هەروەها لە بازنەی 2 كە مەخمور و قەراج و بەرتلە و كەڵەك و نەمرود دەگرێتەوە،لە كۆی 3 كورسی ئەو بازنەیە توانای بردنی 2 كورسی هەیە.

بەم پێیەش هەرچەندە پارتی لە 8 بازنەكەی موسڵدا 14 كاندیدی پاڵاەتووە بەڵام چانسی دەرچونی 5 كاندیدی زۆرە و ئەگەری ئەوەش هەیە بتوانێت ئەو ژمارەیە بگەیەنێتە 7 كورسی

لە هەڵبژاردنی رابردوو پارتی 7 كورسی لە پارێزگای موسڵ بردەوە و بووە براوەی یەكەم لەسەر ئاستی پارێزگاكە.