وریا عبدالخالق
بازنه‌ی یه‌كی پارێزگای سلێمانی له پێنج ناوه‌ندی ناو شاری سلێمانی له كۆی 10 ناوه‌ند و هه‌ردوو قه‌زای شارباژێرو چوارتا پێك دێت ،ئه‌م بازنه‌یه چوار كورسی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه كه یه‌كێكيان تایبه‌ته به‌ئافره‌تان ،له‌م بازنه‌یه له‌كۆی یه‌ك ملیۆن و 305هه‌زار ده‌نگده‌ری پارێزگاكه زیاتر له 370هه‌زار ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانی هه‌یه و13 كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی چوار كورسی كه له سێ كاندیدی سه‌ربه‌خۆو 10 كاندیدی لایه‌نه سیاسیه‌كان پێك دێن.
هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و گۆڕان 4كاندیدیان بۆ هه‌رچوار كورسیه‌كه پێشكه‌ش كردووه (سێ كاندیدی یه‌كێتی و كاندیدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان)،هه‌ریه‌ك له پارتی و یه‌كگرتو ونه‌وه‌ی نوێ و سۆسیالیست و قادیمون یه‌ك كاندیدیان هه‌یه و سۆسیالیت دوو كاندید و سێ كاندیدی سه‌ربه‌خۆ .
له 9كاندیدی پیاو و 4 كاندیدی ئافره‌ت ،كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كاندیدی نیه له‌م بازنه‌یه ،كاندیده ئافره‌ته‌كان بریتین له كاندیده‌كه‌ی پارتی و كاندیدێكی یه‌كێتی و كاندیدی قادیمون و كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ .
به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 2018 كێبڕكێی كورسی تایبه‌ت به ژنان ده‌كه‌وێته نێوان كاندیده ئافره‌ته‌كه‌یی یه‌كێتی و كاندیده‌كه‌ی پارتی.
یه‌كێتی له‌و بازنه‌یه پێشتر 57452 ده‌نگی هێناوه وسێ كاندیدی هه‌یه به‌ركه‌وته‌ی ده‌نگ بۆ هه‌ركاندیدێك 17500 ده‌نگه له‌به‌رامبه‌ردا پارتی له‌و بازنه‌یه 10408 ده‌نگی هێناوه ،ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بتوانێت سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی بهێنێته‌وه ده‌بێت ده‌نگی كاندیده ئافره‌ته‌كه‌ی زیاتر بێت له كۆی ده‌نگه‌كانی پارتی ،ئه‌مه تاڕاده‌یه‌ك قورسه به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ناوخۆی یه‌كێتی و سروشتی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و بونی دوو كاندیدی تری پیاوی یه‌كێتی له‌هه‌مان بازنه ،هه‌رچه‌نده نه‌وه‌ی نوێ و گۆڕان ده‌نگیان له پارتی زیاتره له‌و بازنه‌یه به‌ڵام ئافره‌تیان كاندید نه‌كردووه وبه‌مه‌ش چانسی كاندیده‌كه‌ی پارتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه یه‌كێتی نه‌توانێت ده‌نگی كاندیده ئافره‌ته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته ئاستی ده‌نگه‌كانی پارتی
،،
به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 2018 كێبڕكێی كورسی تایبه‌ت به ژنان ده‌كه‌وێته نێوان كاندیده ئافره‌ته‌كه‌یی یه‌كێتی و كاندیده‌كه‌ی پارتی.
كێبركێی سێ كورسیه‌كه‌ی تر ده‌كه‌وێته نێوان دوو كاندیدی یه‌كێتی و كاندیده‌كه‌ی گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ
گۆڕان خاوه‌نی 38813 ده‌نگه له‌و بازنه‌یه هه‌رچه‌نده دۆخی جه‌ماوه‌ری گۆڕان زۆرباش نیه. ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی پێش‌و به‌ده‌سبهێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هاوسه‌نگی له‌دابه‌شكردنی ده‌نگ به‌سه‌ركاندیده‌كانیدا نه‌كات ئه‌گه‌ری زۆره یه‌ك كاندیدی پیاوی سه‌ركه‌وێت و كورسی چواره‌می ئه‌م بازنه‌یه ده‌كه‌وێته ململانێی نه‌وه‌ی نوێ و کاندیدکانی تر، هەرچەندە چانسی نه‌وه‌ی نوێ زیاتره به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئێستای جولانه‌وه‌كه و خاوه‌نی 11523 ده‌نگه له‌و بازنه‌یه.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی كاندیده ئافره‌ته‌كه‌ی سه‌ربخات له‌به‌رامبه‌ردا چانسی پارتی ده‌كوژێت وچانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كاندیدێكی تری پیاوی ده‌رچێت و گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ چانسی كورسی چواره‌می ئه‌م بازنه‌یه‌یان هه‌یه ،له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بۆ مسۆگه‌ركردنی كورسی ئافره‌تانی بازنه‌كه ده‌نگێكی زۆر بداته كاندیده ئافره‌ته‌كه‌ی مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه هه‌ردوو كاندیده پیاوه‌كه‌ی ده‌رنه‌چن و ئه‌وكات یه‌كێتی یه‌ك كورسی و گۆران كورسیه‌ك و نه‌وه‌ی نوێ كورسیه‌ك و كورسیه‌كه‌ی تر کاندیدێکی تر بیبات ،ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنی ده‌نگه‌كانی به‌لای كاندیدێكی پیاو له دوو كاندیده‌كه‌ی بشكێنێته‌وه ئه‌و كات چانسی دوو كورسی هه‌یه ئافره‌تێك و پیاوێك و كورسی چواره‌م و سێیه‌م بۆ گۆران و نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت.
ئاسته‌نگی به‌رده‌م یه‌كێتی له‌م بازنه‌یه بریتیه‌له كێشه ناوخۆیه‌كانی یه‌كێتی و ڕووداوه‌كانی دوای هه‌شتی ته‌مووز یه‌كلانه‌بونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی لاهور شێخ جه‌نگی له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی ده‌نگدانیان و ناڕه‌زای خه‌ڵك له ئه‌دای حكومه‌ت و یه‌كێتی و گۆڕان له‌سلێمانی، به‌و پێیه‌ی ته‌نها نزیكه‌ی 20 هه‌زار ده‌نگده‌ری بازنه‌ی یه‌ك ده‌كه‌ونه هه‌ردوو قه‌زای ماوه‌ت و شارباژێر و سه‌روی 350 هه‌زار ده‌نگده‌ری له‌ناو شاری سلێمانین و به‌مه‌ش ئاڕاسته‌كردن و دابه‌شكردنی ده‌نگه‌كان له‌ناو شاری سلێمانی بۆ هه‌رسێ كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی زۆر قورسه‌و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌هێزی كاندیده‌كان خۆیان چونكه مه‌ودای جوگرافی بانگه‌شه‌یان تێكه‌ڵه‌و مه‌ودایه‌كی به‌رته‌سكه
،،
هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه زۆر زه‌حمه‌ته ده‌نگه‌كانی پێشوی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه به‌هۆی كێشه‌ناوخۆیه‌كانی و به‌شداری له‌حكومه‌تی هه‌رێم و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ نه‌یاره سیاسیه‌كه‌ی و گۆڕینی دروشم و گوتاری له‌چاو ڕابردوو ولاوازی ڕاگه‌یاندنی ئێستای بزوتنه‌وه‌كه
هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه زۆر زه‌حمه‌ته ده‌نگه‌كانی پێشوی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه به‌هۆی كێشه‌ناوخۆیه‌كانی و به‌شداری له‌حكومه‌تی هه‌رێم و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ نه‌یاره سیاسیه‌كه‌ی و گۆڕینی دروشم و گوتاری له‌چاو ڕابردوو ولاوازی ڕاگه‌یاندنی ئێستای بزوتنه‌وه‌كه ،به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌ك كاندیدی هه‌یه و هه‌ڵبژاردنی پێشوتر 38813 ده‌نگی هێناوه‌و له دوای بازنه‌ی دووی سلێمانی زۆرترین ده‌نگی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م بازنه‌یه‌یه ،به‌پارێزگاریكردنی نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی كورسیه‌ك مسۆگه‌ر ده‌كات .
گره‌وی نه‌وه‌ی نوێ سود وه‌رگرتن له ده‌نگی ناڕازی و ناسراوی كاندیده‌كه‌ی و ئه‌و سێ نه‌وه تازه‌یه‌یه کە بۆیه‌كه‌مجار ده‌نگ ده‌ده‌ن وئه‌گه‌ری زۆره كورسیه‌ك ببه‌ن.