وریا عبدالخالق
بازنه‌ی یه‌كی هه‌ولێر پێك دێت له سنوری جوگرافی قه‌زاكانی سۆران و ڕه‌واندز و چۆمان و مێرگه‌سور و شه‌قڵاوه له‌ڕووی سنوری جوگرافیه‌وه گه‌وره‌ترین بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای هه‌ولێره‌و چوار كورسی هه‌یه كه‌یه‌كێكیان تایبه‌ته به‌ئافره‌تان ،9 كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن كه 3 كاندیدیان ئافره‌تن ،پارتی چواركاندیدی هه‌یه یه‌كێكیان ئافره‌ته‌و یه‌كێتی دووكاندید كه‌یه‌كێكیان ئافره‌ته‌و نه‌وه‌ی نوێ و قادیمون و سۆسیالیست هه‌ریه‌كه‌و كاندیدێكیان هه‌یه و گۆڕان و یه‌كگرتو وكۆمه‌ڵ هیچ كاندیدێكیان له‌م بازنه‌یه نیه‌و هیچ كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ له‌م بازنه‌یه خۆی تۆمار نه‌كردووه?
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 2018ی په‌رله‌مانی عێراق پارتی ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌م بازنه‌یه‌ی بردووه و 127613ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه كه به‌ركه‌وته‌ی هه‌ركورسیه‌ك له چوار كورسی بازنه‌كه ده‌كاته 32 هه‌زار ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی 19523ده‌نگ و گۆڕان 11704 ده‌نگیان هێناوه پێكه‌وه ده‌كاته 31227 ده‌نگ و هاوتای ده‌نگی كورسیه‌كه.
پارتی به‌پێشكه‌ش كردنی چوار كاندید ده‌یه‌وێت هه‌رچوار كورسی بازنه‌كه بباته‌وه ،چونكه ناوچه‌كه وه‌ك حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی خۆی له‌هه‌ولێر ته‌ماشا ده‌كات و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو ده‌نگی ئه‌م ناوچه‌یه به‌تایبه‌ت مێرگه‌سور باڵانسی پارتی له‌هه‌ولێر زاڵ كردووه به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی تر ،به‌ڵام گرفتی گه‌وره‌ی پارتی له‌م بازنه‌یه كاندید بوونی فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برای سه‌لام كه‌ریم خان میری عه‌شیره‌تی برادۆسته له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه و كه‌خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورین وناكۆكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه.
پارتی به‌چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌ك ئیشی له‌سه‌ر بچوك كردنه‌وه‌ی پێگه‌ی برادۆستیه‌كان كردووه ،په‌رت كردن و هه‌وڵدانی بچوككردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كوره‌كانی كه‌ریم خان له ڕێگای كه‌س وكارو نزیكه‌كانیانه‌وه وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی شێخ ڕه‌شیدی لۆلان و كوڕانی قادر به‌گ و فایه‌ق به‌گی برای كه‌ریم خان كه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه وه‌ك براگه‌وره‌ی عه‌شیره‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل ده‌كرێت .
بڵاو بونه‌وه‌ی نوسراوێكی نهێنی باره‌گای بارزانی له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ بۆ ئۆرگانه‌كانی پارتی له سنوری سۆران و چۆمان داوا ده‌كات ئۆرگانه‌كان مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ل ئه‌و كه‌سایه‌تیانه بكه‌ن وه‌كو به‌دیلی كوڕانی كه‌ریم خان ،هه‌روه‌ها فشار‌و ناكۆكی پارتی له‌سه‌ر ماڵی كه‌ریم خان گه‌یشته ئه‌وه‌ی سدقی كه‌ریم خان برای میری برادۆست به‌تۆمه‌تی ڕووداوه‌كه‌ی ڕیستۆرانتی هۆقه‌بازی شاری هه‌ولێر پتر له ساڵێك ودوو مانگ زیندانی بكرێت

،،
پارتی بۆرێگریكردن له‌فه‌یسه‌ڵكه‌ریم خان پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ڕێگای ده‌نگدانی تایبه‌ته‌وه جۆرێك له‌دابه‌شكاری بۆ چوار كاندیده‌كه‌ی بكات به‌جۆرێك به هاوسه‌نگی ده‌نگیان پێبدات
پارتی چۆمان و به‌شێك له سۆرانی بۆ كاندیده ئافره‌ته‌كه‌ی جوان عه‌بدولا داناوه وقه‌زای مێرگه‌سور ده‌نگ به سیپان شێروانی ده‌ده‌ن وڕه‌واندز وسه‌نته‌ری سۆران ده‌نگ به نه‌هرۆ محمد ده‌ده‌ن و هه‌رچی قه‌زای شه‌قلاوه‌یه ده‌نگ به محمد سدیق خۆشناو ده‌ده‌ن ،ئه‌مه ته‌نها له پێناو ڕێگری كردنه له له‌وه‌ی هاوسه‌نگی له نێوان ده‌نگی هه‌رسێ كاندیده پیاوه‌كه‌ی بكات تا كۆی ده‌نگه‌كانی فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان نه‌گاته ده‌نگی هیچ كاندیدێكی و له‌ماوه‌ی ڕابردوش پارتی كاری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی گۆڕان له‌و سنوره كردووه به‌هه‌ڵڕشتنی پاره‌و پۆست تا ڕێگر بێت له‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی گۆڕان بۆ یه‌كێتی ببات و به‌شێك له هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕانی بردوه‌ته ڕیزه‌كانیه‌وه .
خاڵی به‌هێزی فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان له‌و بازنه‌یه ئه‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه گه‌وره‌یه‌یه كه له وناوچه‌یه‌و هه‌ولێر هه‌یانه‌و تا ئێستا زۆربه‌ی عه‌شیره‌تی برادۆست لایه‌نگری یه‌كێتی و ماڵی كه‌ریم خانن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی گروپی كۆمپانیاكانی زۆزگ ده‌كه‌ن و سه‌رمایه‌كه‌یان ١٠٠ملیۆن دۆلاره و زۆربه‌ی پڕۆژه به‌لێنده‌رایه‌تیه‌كانی سوپای ئه‌مریكایان له عێراق به‌ڕێوه‌بردووه و نفوزی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیان به‌شێوه‌یه‌كه تا ئێستا وه‌ك زۆرینه‌ی برادۆست به‌ته‌واوی ته‌سلیمی ئه‌جنداكانی پارتی نه‌بوون.لە ئێستاشدا پاره‌یه‌كی زۆریان له‌ده‌ره‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی خه‌رج كردووه بۆ كه‌مپه‌ینی فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان، هه‌روه‌ها ده‌نگی ناڕازی به‌شێك له عه‌شیره‌ته‌كانی هه‌ركی و سورچی و زێباری وشێروانی كه ناكۆكی سیاسی و خێڵه‌كیان له‌گه‌ڵ پارتی و بارزانیه‌كان هه‌یه لە بەرژەوەندیانە
نه‌بونی كاندیدی گۆڕان وكۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كه‌گۆڕان خاوه‌نی 11704 ده‌نگه له و بازنه‌یه و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه ، ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كه5069 ده‌نگه‌و یه‌كگرتوش 3265 ده‌نگی هێناوه وئه‌گه‌ر فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان بتوانێت به‌شی زۆری ئه‌و ده‌نگانه ببات ئه‌وا كورسیه‌ك مسۆگه‌ر ده‌كات و ڕه‌نگه ده‌نگه‌كانی له ده‌نگی كاندیده‌كانی پارتی پتربێت ،ناحیه‌ی بالیسان كه‌سه‌ربه‌قه‌زای شه‌قڵاوه‌یه و له‌ژێرده‌سڵاتی یه‌كێتیدایه خاڵێكی تری به‌هێزی كوره‌كه‌ی كه‌ریم خانه.
،،
خاڵی به‌هێزی فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان له‌و بازنه‌یه ئه‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه گه‌وره‌یه‌یه كه له وناوچه‌یه‌و هه‌ولێر هه‌یانه‌و تا ئێستا زۆربه‌ی عه‌شیره‌تی برادۆست لایه‌نگری یه‌كێتی و ماڵی كه‌ریم خانن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی گروپی كۆمپانیاكانی زۆزگ ده‌كه‌ن و سه‌رمایه‌كه‌یان ١٠٠ملیۆن دۆلاره و زۆربه‌ی پڕۆژه به‌لێنده‌رایه‌تیه‌كانی سوپای ئه‌مریكایان له عێراق به‌ڕێوه‌بردوو

له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا سێ خاڵی لاواز له‌مپه‌رن له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی كاندیده پیاوه‌كه‌ی یه‌كێتی كه كاندید بونی ژنێكه له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه له هه‌مان بازنه وهه‌روه‌ها بوونی كاندیدێكی نه‌وه‌ی نوێ و كێشه ناوخۆیه‌كانی یه‌كێتیە له‌دوای 8ی ته‌موز ،ئه‌گه‌ر یه‌كێتی كاندیده ژنه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه كه‌چانسی ده‌رچوونی زۆر كه‌مه له‌چاو كاندیده ژنه‌كه‌ی پارتی ئه‌وا به‌شێك له‌ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی ده‌بات به‌تایبه‌ت له قه‌زای شه‌قڵاوه، چونكه كاندیده ئافره‌ته‌كه سه‌ربه عه‌شیره‌تی خۆشناوه‌و قورسای كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی له‌و سنوره‌یه ،هه‌رچی نه‌وه‌ی نوێیه یه‌ك كاندیدی هه‌یه له‌م بازنه‌یه و له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو خاوه‌نی 14261 ده‌نگه چاوی له‌سه‌ر زیاد كردنی ده‌نگه‌كانیه‌تی و چاوه‌روانه به‌شێك له‌ده‌نگی ناڕازی و ئه‌و هێزانه‌ی بۆ بێت كه كاندیدیان نیه ، گره‌وی فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان و كاندیده‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و ده‌نگی ناڕازیه ،كاندید بوونی فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان به‌شێك بوو له كاری سیاسی لاهوری شێخ جه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ ماڵی كه‌ریم خان هه‌یه، نه‌بوونی ڕۆڵی لاهور له‌م هه‌ڵبژاردنه له به‌رژه‌وه‌ندی نیه ، ململانێی ئه‌م بازنه‌یه ململانێی پارتیه له‌ناو ماڵی خۆیدا بردنی كورسیه‌ك له‌لایه‌ن یه‌كێتی یان نه‌وه‌ی نوێ وه قورس ده‌كه‌وێت بۆ پارتی ،ڕه‌نگه پارتی بتوانێت هاوسه‌نگی ده‌نگه‌كانی ڕابگرێت و هه‌رچوار كورسیه‌كه ببات
سیناریۆی یه‌كه‌م بردنی هه‌رچوار كورسیه‌كه‌یه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه كه ئه‌وه پلانی پارتیه به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك قورسه و سیناریۆی دووه‌م بردنی كورسیه‌كه بۆ یه‌كێتی یان نه‌وه‌ی نوێ كه چانسی یه‌كێتی زیاتره و له‌و حاڵه‌ته‌دا پارتی دوو كاندیدی پیاو و كاندیده ژنه‌كه‌ی ده‌رۆن.