وريا عبدالخالق
بازنه‌ی دووی پارێزگای هه‌ولێر پێك دێت له قه‌زای كۆیه و ناحیه‌كانی ته‌قته‌ق و ئاشتی و سێگردكان و سكتان و دێگه‌له‌و قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر ( بنه‌سڵاوه) و داره‌توو وكه‌سنه‌زان و خه‌بات و كه‌ڵه‌ك و به‌حركه‌و شاوه‌یس و پیرزین و قوشته‌په ،ئه‌م بازنه‌یه چواركورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی هه‌یه كه یه‌كێكیان كۆتای ژنانه.
كه‌مترین كێبڕكێ له بازنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له بازنه‌ی دووه به‌جۆرێك له ئێستاوه ئه‌نجامه‌كان تاڕاده‌یه‌ك ڕوون بوه‌ته‌وه ،هه‌شت كاندید له‌م بازنه‌یه خۆیان تۆمار كردووه 5 پیاو و 3 ژن كه سه‌رجه‌میان كاندیدی پارته‌سیاسیه‌كانن و هیچ كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ خۆی نه‌پاڵاوتووه ، پارتی سێ كاندیدی هه‌بوو یه‌كێكی كشاندووه‌ته‌وه ویه‌كێتی یه‌ك كاندیدی ژن و نه‌وه‌ی نوێ كاندیدێكی ژن و هه‌ریه‌كه له گۆڕان وسۆسیالیست وقادیمون كاندیدێكی پیاویان هه‌یه ویه‌كگرتوو كه 5871ده‌نگی هه‌یه‌و وكۆمه‌ڵ ده‌نگی 8380 ده‌نگی هێناوه هیچ كاندیدێكیان له‌م بازنه‌یه نیه
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق پارتی به به‌ده‌ستهێنانی 65971 ده‌نگ یه‌كه‌می بازنه‌كه‌ی گرتووه ،له‌سه‌ره‌تادا پارتی 3 كاندیدی هه‌بوو دوو پیاو و یه‌ك ژن به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی سێ كورسی بازنه‌كه به‌ڵام كاندیده ژنه‌كه‌ی كشانده‌وه و قورسای خۆی خستوه‌ته سه‌ر دوو كاندیده پیاوه‌كه‌ی به‌م بریاره‌ی پارتی گۆران كه‌وته ده‌ره‌وه‌ی ململانێی ئه‌م بازنه‌یه چونكه ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كه‌ی گۆڕان به‌وه‌وه به‌ند بوو ده‌نگی یه‌كێك له كاندیده پیاوه‌كانی پارتی كه‌متر بێت له ده‌نگه‌كانی گۆڕان ،بڕیاری كشاندنه‌وه‌كه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و لقی 16 پێكه‌وه داویانه و به‌بڕیارێكی قورس ناویان بردووه ،به‌لێكدانه‌وه‌ی بارودۆخی بازنه‌كه كه به‌شێكی سنوری جوگرافیه‌كه‌ی قه‌زای كۆیه‌یه جگه له ناحیه‌ی دێگه‌ڵه سه‌رجه‌م قه‌زاكه سنوری حوكمرانی و نفوزی یه‌كێتیه و ده‌نگی پارتی له كۆیه كه‌مه له چاو ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ و هه‌روه‌ها سیسته‌می كۆتای ژنان هۆكارێكی تری كشاندنه‌وه‌ی كاندیده ژنه‌كه‌ی پارتی بوو چونكه كاندیدی هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ ژنه‌و له‌وكاته‌دا پارتی ناچار ده‌بوو بۆ سه‌رخستنی كاندیده ژنه‌كه‌ی ده‌نگێكی زیاتری له كۆی ده‌نگه‌كانی هه‌ریه‌ك له نه‌وه‌ی نوێ و یه كێتی بدایه كاندیده ژنه‌كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌نگی كاندیده پیاوه‌كانی دروست ده‌كرد و كورسیه‌كیانی له‌ده‌ست ده‌داو نزیك بوو كورسیه‌كه‌ی تریش له‌به‌رامبه‌ركاندیده‌كه‌ی گۆران له‌ده‌ست بدات ، یه‌كێتی له‌و بازنه‌یه خاوه‌نی 28603 ده‌نگی په‌رله‌مانی عێراقه وكوردۆ عومه‌ر قایمقامی پێشوتری كۆیه‌ی كاندید كردووه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كۆیه له‌ژێر نفوزی یه‌كێتیدایه ده‌رچونی تاڕاده‌یه‌كی زۆر مسۆگه‌ره هه‌رچی پارتیشه دوو كاندیدی پیاوی هه‌یه و به‌ئاسانی ده‌توانێ هه‌ردوكیان ده‌ربچێنێت چونكه كۆی ده‌نگه‌كانی دوو هێنده‌و نیوی ده‌نگی یه‌كێتیه ،
كورسی چواره‌م ده‌مێنێته‌وه بۆنه‌وه‌ی نوێ و تاڕاده‌یه‌كی زۆر یه‌كلای بوه‌ته‌وه بۆ نه‌وه‌ی نوێ كه خاوه‌نی 21081 ده‌نگه و له‌به‌رامبه‌ردا گۆڕان 10587 ده‌نگی هێناوه نیوه‌ی ده‌نگه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ یه به‌هه‌موو ئاماژه‌كان بارزدۆخی گۆڕان باشتر نیه له هه‌ڵبژاردنی 2018 تا بتوانێت ده‌نگه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ تێپه‌ڕێنێت ، به‌م جۆره چوار كورسیه‌كه‌ی بازنه‌ی دوو بۆ دوو كاندیدی پارتی و هه‌ریه‌ك له كاندیده‌كانی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ یه‌كلای بوه‌ته‌وه و تاكه بازنه‌ی هه‌ولێره تاراده‌یه‌كی زۆر ئه‌نجامه‌كان ڕوونن و پارتی دوو كورسی و هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كورسیه‌ك ده‌به‌ن .