وریاعبدالخالق
بازنه‌ی دووی سلێمانی پێك دێت له پێنج ناوه‌ندی ناو شاری سلێمانی له كۆی 10 ناوه‌ند له‌گه‌ڵ سنوری قه‌زای قه‌ره‌داغ و ناحیه‌ی بازیان ،بازنه‌كه سێ كورسی هه‌یه له كۆی 18 كورسیه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ،یه‌كێكیان بۆ ژنان ته‌رخانكراوه .
16 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ و پارته سیاسیه‌كان كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی 3 كورسی پێك هاتوون له 8 پیاو و 8 ژن ، كاندیده‌كان پێك هاتوون له دوو كاندیدی پیاوی یه‌كێتی وهه‌ریه‌ك له گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ و پارتی و كۆمه‌ڵ و قادیمون به‌كاندیدێكی ژن و سۆشیالیست به دوو كاندید (ژنێك و پیاوێك) و پێنج كاندیدی سه‌ربه‌خۆی پیاو و دوو كاندیدی سه‌ربه‌خۆی ژن كه یه‌كێكیان ته‌ڤگه‌ری ئازادی پشتگیری ده‌كات،یه‌كگرتوی ئیسلامی هیچ كاندیدێكی له‌م بازنه‌یه نیه.

ووتەکان
له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له ساڵی 2018 یه‌كێتی 61717 ده‌نگی هیناوه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 43090 ده‌نگی هیناوه كه ئێستا به‌هاوپه‌یمانیه‌ك چوونه‌ته ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه ئامانجیانه هه‌رسێ كورسیه‌كه‌ی ئه‌م بازنه‌یه ببه‌ن ،به‌ڵام كاندیده‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و كاندیدێكی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆ ڕه‌نگه پلانه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان تێك بده‌ن
كاندیده سه‌ربه‌خۆكانی ئه‌م بازنه‌یه له هه‌موو بازنه‌كانی تر زیاترن، له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له ساڵی 2018 یه‌كێتی 61717 ده‌نگی هیناوه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 43090 ده‌نگی هیناوه كه ئێستا به‌هاوپه‌یمانیه‌ك چوونه‌ته ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه ئامانجیانه هه‌رسێ كورسیه‌كه‌ی ئه‌م بازنه‌یه ببه‌ن ،به‌ڵام كاندیده‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و كاندیدێكی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆ ڕه‌نگه پلانه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان تێك بده‌ن

هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵ و پارتی كاندیدی ژنیان هه‌یه به‌ڵام ده‌نگه‌كانیان له نه‌وه‌ی نوێ كه‌متره و ده‌نگی ئه‌و دوو پارته تاراده‌یه‌ك جێگیره ، ململانێ ده‌كه‌وێته نێوان پێنج كاندید كه دوو كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی و كاندیدی گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ و كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ .
ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه‌نده ده‌بێت بتوانێت هه‌ردوو كاندیده‌كه‌ی ده‌رچوێنێت، به‌لام ره‌نگه دابه‌شكاری ده‌نگ وباڵانس له‌نێوان كاندیده‌كانی قورس بێت و به‌و پێیه‌ی كاندیدێكیان پێشتر سه‌رۆك لیستی یه‌كێتی بووه بۆهه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ودوو ساڵیش پارێزگاری سلێمانی بووه، .هەرچی بزوتنه‌وی گۆڕانە ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی له‌م بازنه‌یه له‌هه‌موو بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی .زیاترە و وكاندیده‌كه‌ی به‌هێز و ناسراوه
،،
یه‌كێتی و گۆڕان ده‌یانه‌وێ بواری لایه‌نه‌كانی تر نه‌ده‌ن وهه‌رسێ كورسیه‌كه بۆ هاوپه‌یمانی بێت ئه‌مه كاتێ دێته دی یه‌كێتی بتوانێت به‌هاوسه‌نگی ده‌نگ به دوو كاندیده‌كه‌ی بدات و گۆڕانیش پارێزگاری له ده‌نگه‌كانی پێشووی بكاته‌وه
ئه‌گه‌ر هه‌مان سیناریۆ دووباره ببێته‌وه هه‌ركه‌م بوونه‌وه‌یه‌ك له‌ده‌نگی گۆڕان له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وه‌ی نوێيه،دوور نیه نه‌وه‌ی نوێ كه كاندیده‌كه‌یان ژنه كورسی كۆتای ژنانی ئه‌م بازنه‌یه ببات كه‌خاوه‌نی 14925 ده‌نگن .
یه‌كێتی و گۆڕان ده‌یانه‌وێ بواری لایه‌نه‌كانی تر نه‌ده‌ن وهه‌رسێ كورسیه‌كه بۆ هاوپه‌یمانی بێت ئه‌مه كاتێ دێته دی یه‌كێتی بتوانێت به‌هاوسه‌نگی ده‌نگ به دوو كاندیده‌كه‌ی بدات و گۆڕانیش پارێزگاری له ده‌نگه‌كانی پێشووی بكاته‌وه ،ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا سیناریۆی دیکە له‌م بازنه‌یه چاوه‌روان ده‌كرێت ،سیناریۆی ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌توانێت باڵانس ڕابگرێت له نێوان كاندیده‌كانی و یه‌كێكیان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ببات به‌مه‌ش یه‌كێتی یه‌ك كورسی ببات و دوو كورسیه‌كه‌ی تر ده‌كه‌وێته ململانێی گۆران و نه‌وه‌ی نوێ و كانديدانى سەربەخۆ،سیناریۆی دووه‌م دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی گۆڕانه كه ڕاسته‌وخۆ چانس ده‌داته كاندیده ژنه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ چونكه كورسیه‌ك تایبه‌ته به ژنان ،كۆمه‌ڵ كه9842 ده‌نگ وپارتی 9791ده‌نگیان هێناوه چاویان له كورسی كۆتای ژنانه به‌هۆی جێگیری ڕێكخستنه‌كانیان و جیاوازی ده‌نگه‌كانیان له‌گه‌ڵ كاندیده ژنه‌كانی گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ لەم بازنەیە چانسیان كه‌مه .