وریاعبدالخالق
بازنه‌ی سێ پێك دێت له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و قه‌زاكانی سیدسادق و پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه ، سێ كورسی هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه یه‌كێكیان بۆ ژنه ،هه‌شت كاندیدی لایه‌نه سیاسیه‌كان پێنج پیاو و سێ ژن له م بازنه‌یه كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ سێ كورسی.
هیچ كاندیدیكی سه‌ربه‌خۆ له‌م بازنه‌یه‌دا بوونی نیه ،یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو پارتی و نه‌وه‌ی نوێ و سۆشیالیست و زه‌حمه‌ت كێشان و ویئامی عێراقی هه‌ریه‌كه‌و كاندیدێكیان هه‌یه ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیدی نیه و پشتگیری كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌كات ، كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی و ویئامی عێراقی ژنن.
سه‌ره‌ڕای ڕێككه‌وتن و هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و گۆڕان جۆرێك له ڕێككه‌وتن و لێك تێگه‌یشتن له نێوان یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ك و یه‌كگرتوو و یه‌كێتی له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌یه له‌م بازنه‌یه ،یه‌كێتی و گۆڕان دوو كورسی ئه‌م بازنه‌یه‌یان بۆ یه‌كگرتو وكۆمه‌ڵ چۆڵ كردووه ویه‌ك كاندیدیان داناوه له كاتێكدا گۆڕان ده‌نگی دووه‌می بازنه‌كه‌یه و كۆی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی دووجار زیاتره له ده‌نگی هه‌ریه‌كه له كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو،یه‌كێتی 28572 ده‌نگی هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراقی به‌ده‌ست هێناوه له‌م بازنه‌یه یه‌ك كاندیدی ژنی هه‌یه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 19351ده‌نگی هه‌بووه هیچ كاندیدێكی نیه‌و به‌و پێیه‌ی هاوپه‌یمانی یه‌كێتیه له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ئاسانی كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌رده‌چێت و ململانێی لایه‌نه‌كانی تر له‌سه‌ر دوو كورسیه‌كه‌ی تره ،كۆمه‌ڵی دادگه‌ری 11601ده‌نگ و یه‌كگرتوو 11491 ده‌نگ وپارتی 9837 ده‌نگ و نه‌وه‌ی نوێ 8333 ده‌نگی له‌م بازنه‌یه له دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستهێناوه و جیاوازی ده‌نگه‌كانیان له‌نێوان 100 ده‌نگ بۆ سێ هه‌زار ده‌نگه ،هه‌ریه‌ك له یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ به‌و پێیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور به جێ نفوزی به‌هێزی خۆیان ده‌زانن به كاندید كردنی هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید و موسه‌نا ئه‌مین ده‌یانه‌وێت دوو كورسیه‌كه‌ی تر به‌ده‌ست بهێنن
،،
هه‌ریه‌ك له یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ به‌و پێیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور به جێ نفوزی به‌هێزی خۆیان ده‌زانن به كاندید كردنی هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید و موسه‌نا ئه‌مین ده‌یانه‌وێت دوو كورسیه‌كه‌ی تر به‌ده‌ست بهێنن
كه‌مپه‌ینی پارتی كه ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری خولی پێشوتری كاندید كردووه له‌كه‌مپه‌ینی هه‌موو بازنه‌كانی تری پارتی له پارێزگای سلێمانی به‌هێزتره‌و چانسی پارتی له‌م بازنه‌یه له هه‌موو بازنه‌كان زیاتره جیاوازی له‌گه‌ل ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتوو 1654 ده‌نگه وچاوی له‌وه‌یه كۆی ده‌نگه‌كانی پارتی له بازنه‌كه دووه‌م یان سێیه‌م بێت ،نه‌وه‌ی نوێ جیاوازی ده‌نگه‌كانی له‌گه‌ل كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو سێ هه‌زار ده‌نگه به‌هه‌مان شێوه‌ی پارتی ململانێی ئه‌وه ده‌كات ده‌نگه‌كانی كورسی دووه‌م یان سێهه‌م مسۆگه‌ر بكات ،بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و گۆڕان كه كاندیدیان نیه له‌م بازنه‌یه به‌ڵام ده‌نگه‌كانیان سه‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن بۆ ئه‌م بازنه‌یه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ده‌نگ و گۆڕان 19351 ده‌نگی هه‌بووه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی عێراقدا

،،
ئه‌بوبه‌كرهه‌ڵه‌دنی په‌رله‌ماتاری یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا داوا له ده‌نگده‌رانی یه‌كگرتوو له كه‌ركوك ده‌كات ده‌نگ بده‌نه كاندیده‌كه‌ی بزوتنه‌وه له‌كه‌ركوك لەبەرامبەر دەنگەکانی بزوتنەوە بۆ یەکگرتوو لە هەڵەبجە.
هه‌ریه‌ك له یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و پارتی چاویان له‌ده‌نگه‌كانی بزوتنه‌وه‌یه ،یه‌كگرتوو پێشنیاری ئه‌وه‌ی داوه‌ته بزوتنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگدان به موسه‌نا ئه‌مین له‌م بازنه‌یه ده‌نگ بده‌نه تاكه كاندیده‌كه‌ی بزوتنه‌وه له‌كه‌ركوك .
ئه‌بوبه‌كرهه‌ڵه‌دنی په‌رله‌ماتاری یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا داوا له ده‌نگده‌رانی یه‌كگرتوو له كه‌ركوك ده‌كات ده‌نگ بده‌نه كاندیده‌كه‌ی بزوتنه‌وه له‌كه‌ركوك لەبەرامبەر دەنگەکانی بزوتنەوە بۆ یەکگرتوو لە هەڵەبجە. کۆمه‌ڵ و پارتیش به‌هه‌مان شێوه‌ی یه‌كگرتوو چاویان له ده‌نگه‌كانی بزوتنه‌وه‌یه له‌و بازنه‌یه ، پارتی له ئاستی سه‌ركردایه‌تی و رابه‌ری بزوتنه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی باشی هه‌یه ،یه‌كگرتوو له ئاستی سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه باشه ،كۆمه‌ل به‌و پێیه‌ی جیابوه‌وه (منشق)ی بزوتنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی كه‌متره له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رو سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه
هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه به‌و پێیه‌ی كاندیدی نیه و هاوپه‌یمانی یه‌كێتیه پێناچێت به‌شی زۆری جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پابه‌ند بێت به ده‌نگدان به‌كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ك به‌هۆی ململانێی چه‌ند ساڵی ڕابردووی گۆڕان ویه‌كێتی و له‌لایه‌كی تر نیگه‌رانی به‌شێك له هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌م بازنه‌یه پێیان وایه له ڕێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان كراونه‌ته قوربانی بۆ كۆمه‌ڵ ویه‌كگرتوو و تاكه بازنه‌ی پارێزگای سلێمانین كاندیدیان نیه و به‌پله‌ی یه‌ك نه‌وه‌ی نوێ چاوی له كۆكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ده‌نگه‌كانی گۆڕانه وهه‌ریه‌ك له‌یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵیش به‌هه‌مان شێوه.
ئه‌وه‌ی ڕوونه له‌م بازنه‌یه ته‌نها یه‌كێتی كورسیه‌كه‌ی مسۆگه‌ره شه‌ڕی دوو كورسیه‌كه‌ی تر له‌نێوان كۆمه‌ڵ ویه‌كگرتوو وپارتی و نه‌وه‌ی نوێ دایه ، سیناریۆی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه دوو كورسیه‌كه‌ی تر كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو بیبه‌ن و سیناریۆی دووه‌م كۆمه‌ڵ يان يەکگرتوو كورسیه‌ك ببات و كورسیه‌كه‌ی تر له‌نێوان نه‌وه‌ی نوێ وپارتیدا بێت كه چانسی نه‌وه‌ی نوێ زیاتره
سیناریۆی سێهه‌م كه سوپرایزو موفاجه‌ئه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ی نوێ و پارتی دوو كورسیه‌كه‌ی تر ببه‌ن و ئیسلامیه‌كان بێبه‌ش بكه‌ن له كورسی ئه‌م بازنه‌یه كه به جێ نفوزی خۆیانی ده‌بینن.