كورسی سێیه‌م ده‌مێنێته‌وه بۆ كێبڕكێی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ به‌پله‌ی یه‌كه‌م و پاشان كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ، نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو 12978 ده‌نگی هێناوه له‌م بازنه‌یه له‌دوای پارتیه‌وه ده‌نگی دووه‌مه به كاندید كردنی ژنێك و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌نگی ناڕازی ده‌یه‌وێت كورسیه‌كی ئه‌م بازنه‌یه بباته‌وه،به‌تایبه‌ت كه‌له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ردوو بازنه‌كه‌ی ناو شاری هه‌ولێر پێش یه‌كێتی كه‌وتوه ،یه‌كێتی كه خاوه‌نی 12088 ده‌نگه له‌م بازنه‌یه ده‌یه‌وێت به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له ده‌نگی گۆڕان كه كاندیدی نیه و هاوپه‌یمانی یه‌كێتیه له‌م بازنه‌یه كورسیه‌ك بباته‌وه وكۆی ده‌نگی گۆڕان 5465 ده‌نگه ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی مسۆگه‌ر ناكات
،،
چونكه دۆخی گۆڕان و سروشتی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی گرنتی هه‌موو ده‌نگه‌كان بۆ یه‌كێتی ناكات و به‌مه‌ش كێبڕكێكه توندتر ده‌بێته‌وه له نێوان نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتیدا
و چانسی نه‌وه‌ی نوێ زیاتره وه‌ك له یه‌كێتی ،كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو هه‌ریه‌كه‌یان ژنێكیان كاندید كردووه چانسیان كه‌متره له‌یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ ، كۆمه‌ڵ 6893 ده‌نگی هێناوه‌و یه‌كگرتوو4805 ده‌نگی هێناوه ،جیاوازی ده‌نگه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ زۆره و به‌ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ته‌نها پارێزگاری له‌ده‌نگه‌كانی حیزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و كاندیده ژنه‌كه‌ی پارتی و نه‌وه‌ی نوێ ئه‌و چانسه‌یان پێ نادات كه كورسی كۆتای ژنان ببه‌ن
سیناریۆی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه پارتی دوو كورسی ببات و كورسیه‌كه‌ی تر نه‌وه‌ی نوێ بیبات
سیناریۆی سێیه‌م ده‌نگی كاندیده‌كانی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ له ده‌نگی كاندیده ژنه‌كه‌ی پارتی زیاتر بێت و پارتی و یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ هه‌ریه‌كه‌و كورسیه‌ك ببه‌ن بۆ ڕێگریكردن له‌م سیناریۆیه پارتی به نیازه له ڕێگه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ته‌وه سه‌ركه‌وتنی كاندیده ژنه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات .