وریا عبدالخالق
بازنه‌ی یه‌كی پارێزگای كه‌ركوك گه‌وره‌ترین بازنه‌ی پارێزگاكه‌یه و پێنج كورسی هه‌یه له كۆی 12 كورسی پارێزگاكه ومه‌رجه یه‌كێك له كورسیه‌كان بۆ ژنان بێت ، سنوری بازنه‌كه پێك دێت له به‌شی ڕۆژهه‌ڵات و باكوری شاری كه‌ركوك وقه‌زای دوبز و ناحیه‌ی پردێ( ئاڵتون كۆپری) و سه‌رگه‌ڕان و ناحیه‌ی شوان و قه‌ره‌هه‌نجیر و له‌یلان و نزیكه‌ی شه‌ست هه‌زار ده‌نگده‌ر كه له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌رێم نیشته‌جێن پتر له 400 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه كه 90%ی ده‌نگده‌ری كوردن،35 كاندیدی لایه‌نه سیاسیه‌كان و سه‌ربه‌خۆ به‌ربژێرن بۆ بردنه‌وه‌ی پێنج كورسی و به‌سه‌ر هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب و توركماندا دابه‌ش بوون و بریتین له 11كاندیدی ژن و 24 كاندیدی پیاو ، 17 كاندیدی سه‌ربه‌خۆو 18 كاندیدی لایه‌نه سیاسیه‌كان ،13 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ له‌نه‌ته‌وه‌ی كوردن و ئه‌وانی تر له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن و دووان له‌كاندیده سه‌ربه‌خۆكان پارته كوردیه‌كان پشتگیریان ده‌كه‌ن كه یه‌كێكیان یه‌كێتی پشتگیری ده‌كات (دیلان غفور)و ئه‌وی تر ته‌ڤگه‌ری ئازادی ،له 18 كاندیدی پارته سیاسیه‌كان 9 كاندیدی سه‌ربه لایه‌نه كوردیه‌كانه‌و 9 كاندیدی سه‌ربه پارته توركمانی و عێراقیه‌كانن،یه‌كێتی چوار كاندیدی هه‌یه و به‌ره‌ی توركمانی سێ كاندید وقاديمون سێ كاندید و هه‌ریه‌كه له پارتی وگۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ و سۆشیالیست و زه‌حمه‌تكێشان وحزبی سه‌یدان توركمانی و ئیتلافی مونقیزون و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كه‌ركوك یه‌ك كاندیدیان هه‌یه

زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌م بازنه‌یه كوردن له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌ی توركمان له قه‌زای دووبز و پردێ و له‌یلان و ڕێژه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ، له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو لایه‌نه كوردیه‌كان براوه‌ی یه‌كه‌م بوون و هه‌میشه نیوه‌ی كورسیه‌كانی پارێزگاكه یان زیاتریان بردووه ،له دووای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رو له هه‌ڵبژاردنی 2018ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كێتی نیوه‌ی كورسیه‌كانی پارێزگاكه‌ی به‌ده‌ست هێنا ،به‌ڵام هه‌لبژاردنی ئه‌مجاره له ڕووی دابه‌ش كردنی پارێزگاكه‌و بۆ سێ بازنه‌و ته‌كنیكی هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌واو جیاوازه و كورد ده‌یه‌وێت به ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پارێزگار وه‌ربگرێته‌وه‌وتوركمان و عه‌ره‌بیش ده‌یانه‌وێت كورد له نیوه كه‌متری كورسیه‌كان ببات، له‌م بازنه‌یه یه‌كێتی به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گۆڕان به پێنج كاندید بۆ هه‌ر پێنج كورسیه‌كه به‌شدارن ،یه‌كێتی به سێ كاندیدی پیاو و كاندیدێكی ژن و گۆڕان به‌كاندیدێكی پیاو، به‌هۆی ڕووداوه‌كانی 8ی ته‌مووزه‌وه یه‌كێتی ئاڵا تاڵه‌بانی دوورخستوه‌ته‌وه له‌بری ئه‌و دیلان غه‌فوری په‌رله‌مانتاری ئێستای عێراقی به‌كاندیدی خۆی ناساندوه كه پێشتر وه‌كو سه‌ربه‌خۆ خۆی پاڵاوتبوو،پارتی دوای به‌شداری نه‌كردنی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 ئێستا به‌كاندیدێك له‌م بازنه‌یه چاوی له‌وه‌یه كورسیه‌ك به‌رێت ،نه‌وه‌ی نوێ كه كاندیدێكی هه‌یه ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره ئه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووكۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی له‌ڕابردوو نه‌یانتوانیوه بیكه‌ن ئه‌م بیكات و كورسیه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی ببات ،ململانێی ئه‌م بازنه‌یه ده‌كه‌وێته نێوان حه‌وت كاندیده‌وه پێنج پیاو ودوو ژن ، هه‌ردوو كاندیده ژنه‌كه له‌سه‌ر حیسابی یه‌كێتی ڕكابه‌رایه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ن وله‌پاڵ سێ كاندیدی تری یه‌كێتی و كاندیده‌كانی پارتی و نه‌وه‌ی نوێ ، دۆخی یه‌كێتی به‌به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر زۆر شپرزه‌و ناجێگیره‌و قه‌یرانی نێوان هه‌ردوو هاوسه‌رۆك په‌لی كێشاوه بۆ ناو ململانێی هه‌ڵبژاردن و له ڕكابه‌ری هه‌ردوو كاندیده ژنه‌كه‌دا به‌رجه‌سته‌بووه وبه‌جۆرێك ئێستا ئاڵا تاڵه‌بانی وه‌ك كاندیدی لاهور شێخ جه‌نگی ده‌رده‌كه‌وێت و دیلان غه‌فور كه ڕكابه‌ری ئاڵایه‌و وه‌ك كاندیدی فه‌ڕمی یه‌كێتی ناسێنراوه بۆ كورسی تایبه‌ت به‌ژنی ئه‌م بازنه‌یه ،یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی 2018له‌ته‌واوی پارێزگاكه 183283 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناو شه‌ش كورسی برده‌وه‌و گۆران و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی نشتیمانی له ژێر ناوی لیستی نشتیمان پێكه‌وه 14118 ده‌نگیان هێنا و نه‌وه‌ی نوێ 13096 ده‌نگی هێنا، پارتی به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی نه‌كرد به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی 2014 دا 63076 ده‌نگی هێناو به‌گشتی له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی 2014 و 2018 ده‌نگه‌كانی پارتی سێیه‌كی ده‌نگی یه‌كێتی بووه , یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان به هاوپه‌یمانێتیه‌ك به‌شدارن پێكه‌وه به پێنج كاندید(چوار یه‌كێتی و یه‌ك گۆڕان) به ئامانجی به‌ده‌ست هێنانی هه‌ر پێنج كورسی بازنه‌كه به‌ڵام كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێستای گۆڕان و بوونی كاندیدی پارتی و نه‌وه‌ی نوێ له ئێستاوه پلانه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی تێك داوه ،یه‌كێتی كه هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان نیوه پتری ده‌نگه‌كانی كوردی له‌كه‌ركوك بردووه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئامانجی ئه‌وه‌یه چوار كاندیدی ده‌رچوێنێت به‌ڵام سه‌ره‌ڕای پارتی و نه‌وه‌ی نوێ ئاڵا تاڵه‌بانی گرفتی گه‌وره‌ی بۆ یه‌كێتی دروست كردووه و به‌و پێیه‌ی له‌سه‌ر لاهور شێخ جه‌نگی حسابه بۆ ئه‌وه‌ی كورسی ژنی ئه‌م بازنه‌یه نه‌بات یه‌كێتی به‌چڕی كار بۆ دیلان غفور ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌ناو سلكی سه‌ربازیدا دوور نیه به‌زیانی سێ كاندیده پیاوه‌كه‌ی یه‌كێتی بشكێنه‌وه و ده‌نگێكی زۆر ببات

له‌لایه‌كی تره‌وه پێناچێت یه‌كێتی بتوانێت باڵانسی ده‌نگ له نێوان هه‌رچوار كاندیده‌كه‌ی ڕابگرێت چونكه كه‌مپه‌ینی هه‌رچوار كاندیده‌كه به‌ربڵاوه‌و دابه‌شكاری تێدا به‌دی ناكرێت ئه‌مه له قازانجی نه‌وه‌ی نوێ وئاڵا تاله‌بانی و پارتیدایه به‌و پێیه‌ی ده‌نگی هه‌ریه‌كێك له سێ كاندیده پیاوه‌كه‌ی یه‌كێتی كه‌مترله‌ده‌نگی هه‌ریه‌كێك له‌و كاندیدانه یه‌كێتی كورسیه‌ك له‌ده‌ست ده‌دات ،هه‌رچی ئاڵا تاڵه‌بانیه چاوی له كورسی كۆتای ژنانه به‌ڵام ده‌رچوونی مسۆگه‌ر نیه چونكه لایه‌نگرانی لاهور شێخ جه‌نگی له‌ناو ڕیكخستنه‌كانی یه‌كێتی ناتوانن به‌ئاشكرا كاری بۆ بكه‌ن له ترسی سزا دانیان له لایه‌ن حیزبه‌وه و جگه له بایكۆتی ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ری و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی له‌سه‌ردانی كه‌ركوك بۆ كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی، به‌ڵام لاهور شێخ جه‌نگی به‌هه‌ر نرخێك بێت هه‌وڵ ده‌دات ده‌ری بچێنێت چونكه وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ری ئه‌و وایه له ناو كه‌ركوكدا ، پارتی ده‌نگه‌كانی ده‌نگی ڕێكخستن و لایه‌نگرانیه‌تی و ده‌نگه‌كانی تاڕاده‌یه‌ك جێگیرن ده‌یه‌وێت كورسیه‌ك ببات به‌ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ده‌رچوونی كاندیده‌كه‌ی مسۆگه‌ره
،،
نه‌وه‌ی نوێ ئه‌مجاره چانسی زۆره كورسیه‌ك ببات و ببێته یه‌كه‌م لایه‌نی سیاسی كوردی بتوانێت كورسیه‌كی كه‌ركوك له پارتی و یه‌كێتی بسه‌نێته‌وه ،
پێشتر سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی به جیا و به‌هاوپه‌یمانی یه‌كتر شكستیان هێناوه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی و پارتی ، چانسه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌نده به سێ فاكته‌ری گرنگه‌وه فاكته‌ری یه‌كه‌م به‌هێزی و ناسراوی كاندیده‌كه‌ی و بانگه‌شه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به پێچه‌وانه‌ی بازنه‌كانی تری هه‌ڵبژاردنه‌وه كه ته‌ركیزی نه‌خستوه‌ته سه‌ركاندیده‌كان و زیاتر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ده‌نگ بۆ لیسته‌كه كۆبكه‌نه‌وه ،به‌ڵام له كه‌ركوك شێوازی بانگه‌شه‌و كه‌مپه‌ینی كاندیده‌كه‌یان جیاوازه‌و كاریگه‌رترین كه‌مپه‌ینی هه‌یه زیاتر خه‌ڵك وه‌ك كه‌سایه‌تی خۆی په‌سه‌ندیانه ئینجا وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ ،فاكته‌ری دووه‌م نه‌بوونی كاندیدی یه‌كگرتوو وكۆمه‌ڵ و بوونی گۆڕان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چانسی ئه‌وه ده‌داته نه‌وه‌ی نوێ بتوانێت هه‌ندێ له ده‌نگی ئه‌و لایه‌نانه‌و ده‌نگی ناڕازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی ببات و هه‌ڵبژاردنی پێشتر نه‌وه‌ی نوێ كاندیده‌كانی به‌هێز نه‌بوون وكۆمه‌ڵ و گۆڕان ویه‌كگرتوو و هاوپه‌یمانی لیستیان هه‌بوو نه‌وه‌ی نوێ توانی 13096 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و به‌جیاوازی زۆر پێش گۆڕان 6145ده‌نگ و هاوپه‌یمانی6044ده‌نگ و كۆمه‌ڵ 1929 یه‌كگرتوو4631ده‌نگ كه‌وت ، فاكته‌ری سێیه‌م ڕه‌وشی یه‌كێتی وكێشه‌كانیه‌تی كه گره‌نتی ئه‌وه ناكرێت ده‌نگه‌كانی پێشوو به‌ده‌ست بهێنێته‌وه ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پارتی و نه‌وه‌ی نوێ دوو كورسی بازنه‌كه ببه‌ن ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌چوارچێوه‌ی لیستی نشتیمان 6145ده‌نگی هێناوه به‌ڕه‌چاوكردنی ڕه‌وشی ئێستای گۆڕان چانسی زۆر كه‌مه بتوانێت كورسیه‌ك بباته‌وه
سیناریۆی یه‌كه‌م و به هێز ئه‌وه‌یه یه‌كێتی سێ كورسی ببات (ڕه‌نگه یه‌كێكیان ئاڵا تاله‌بانی بێت)و دوو كورسیه‌كه‌ی تر پارتی و نه‌وه‌ی نوێ بیبه‌ن
سیناریۆی دووه‌م یه‌كێتی چوار كورسی و پارتی كورسیه‌ك
سیناریۆی سێیه‌م ئه‌گه‌رێكی كه‌می هه‌یه یه‌كێك له‌سێ كاندیده‌كه‌ی به‌ره‌ی توركمانی یان كاندیده‌كه‌ی ئیئلافی عه‌ره‌بی ده‌نگه‌كانیان له ده‌نگی چواره‌م كاندیدی پیاوی لایه‌نه كوردیه‌كان زیاتر بێت و كورسیه‌ك له بازنه‌كه ببه‌ن،ئه‌مه‌ش به‌هۆی مه‌ترسی زۆری بایكۆتی هاوڵاتیانی كورد‌و زۆری كاندیدی سه‌ربه‌خۆی كورد ، كاندیده سه‌ربه‌خۆكان چانسی بردنی كورسیان كه‌مه به‌ڵام ده‌توانن ده‌نگێكی زۆری له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت سالم زه‌نگه‌نه‌و میقداد فه‌یزوڵا و سارا شێخانی له به‌هێزترینه‌كانن،كورد له‌م بازنه‌یه به‌تامی هه‌رێمی كوردستان ململانێ ده‌كات و عه‌ره‌ب و توركمانی له‌بیرنیه وله‌ده‌ره‌وه‌ی كێبڕكێ ده‌یانبینێت و به‌فۆڕمێكی تر كێبڕكێی چواركاندیدی یه‌كێتی و كاندیده‌كانی پارتی و لاهور شێخ جه‌نگی و نه‌وه‌ی نوێیه .