بازنه‌ی چواری سلێمانی پێك دێت له سنوری جوگرافی قه‌زای ڕانیه‌وناحیه‌كانی حاجیاواو چوارقوڕنه‌وبێتواته‌و سه‌ركه‌پكان و سه‌روچاوه و قه‌زای پشده‌ر ( قه‌ڵادزێ) وناحیه‌كانی سه‌نگه‌سه‌رو ژاراوه‌و ئیسێوه‌و هه‌ڵشۆوقه‌زای دوكان و ناحیه‌كانی خه‌له‌كان و خدران و سورداش و پیره‌مه‌گرون،چوار كورسی له كۆی 18 كورسیه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی هه‌یه كه مه‌رجه یه‌كێكیان بۆژنان بێت ،ئه‌م بازنه‌یه 283 هه‌زار ده‌نگده‌ری تێدایه و 11كاندید خۆیان پاڵاوتووه و پێك دێن له 9 كاندیدی پارته سیاسیه‌كان و دوو كاندیدی سه‌ربه‌خۆ كه یه‌كێكیان ته‌ڤگه‌ری ئازادی پشتگیری ده‌كات و8كه‌سیان پیاو و3كه‌سیان ژنن،یه‌كێتی دوو كاندیدی هه‌یه ژنێك و پیاوێك و هه‌ریه‌ك له گۆڕان و پارتی و نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵ و سۆشیالیست وزه‌حمه‌تكێشان و ویئام عێراقی یه‌ك كاندیدیان هه‌یه كه كاندیده‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و پارتی ژنن ویه‌كگرتوو كاندیدی نیه ،یه‌كێتی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌یه له كۆی چوار كورسی دوو كاندیدی هه‌یه و كاندیدی سێیه‌می بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جێهێشتوه‌وهه‌روه‌ها رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ هه‌یه و كورسی چواره‌می بۆ كۆمه‌ڵ جێهێشتوه ،یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی2018 ی په‌رله‌مانی عێراقدا 73146ده‌نگی هێناوه كه‌له ده‌نگی هه‌موو بازنه‌كانی تر زیاتره ،دوو كاندیدی هه‌یه و یه‌كێكیان ژنه چاوی له بردنی دوو كورسیه كه ڕه‌نگه ئه‌مه ئاسان بێت بۆ یه‌كێتی ئه‌گه‌ر بتوانێت ده‌نگی كاندیده ژنه‌كه‌ی زیاتر بێت له كۆی هه‌ریه‌ك له كاندیده‌كانی نه‌وه‌ی نوێ وپارتی كه ئه‌وانیش ژنن و ده‌چنه ڕكابه‌ری بردنی كورسی ژنانه‌وه له بازنه‌كه ،ده‌رچونی كاندیده پیاوه‌كه‌ی یه‌كێتی مسۆگه‌ره به‌حوكمی پێگه‌ی یه‌كێتی له‌بازنه‌كه‌و ناسراوی كاندیده‌كه كه برای ڕابه‌ری به‌شی زۆری سه‌له‌فیه‌كانی كوردستانه‌وله‌وبازنه‌یه‌و یه‌كێتی كاندیدی تری پیاوی نیه‌و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی له‌م بازنه‌یه كورسی كاندیده پیاوه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كردووه ،ئه‌گه‌ر دابه‌شكاریه‌كی نیمچه‌یه‌كسان له نێوان ده‌نگی هه‌ردوو كاندیده‌كه‌ی بكات ئه‌وا كورسی دووه‌میش به‌ئاسانی ده‌بات و ئه‌وكات كاندیده‌كانی گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵ و پارتی ڕكابه‌ری بۆ دوو كورسیه‌كه‌ی تر ده‌كه‌ن
،،
به‌ڵام به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كاندیده پیاوه‌كه‌ی یه‌كێتی پێگه‌و قورسای له قه‌زای ڕانیه‌یه زۆرترین ده‌نگده‌ری بازنه‌كه له‌وێن ده‌نگێكی زیاتر له كاندیده ژنه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌بات و دوور نیه پاڵێوراوه ژنه‌كه بكه‌وێته ناو كێبڕكێی چوار كاندیده‌كه‌ی لایه‌نه‌كانی تره‌وه
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی پێشوو32830 ده‌نگی هێناوه له‌م بازنه‌یه دوای یه‌كێتی دووه‌مه ئه‌مجاره چاوی له‌یه‌ك كورسی بازنه‌كه‌یه و كاندیده‌كه‌ی له‌ڕووی كه‌سایه‌تیه‌وه به‌هێزه به‌ڵام ڕه‌وشی ئێستای گۆڕان گرنتی ئه‌و ڕێژه ده‌نگه‌ی بۆ ناكات پێویسته ده‌نگه‌كانی گۆڕان له دووه‌م وسێهه‌می بازنه‌كه نه‌یه‌ته خواره‌وه تا كورسیه‌ك ببات وچانسی كاندیدی ئه‌م بازنه‌یه‌ی گۆڕان له هه‌مووكاندیده‌كانی گۆڕان له بازنه‌كانی تر زیاتره به‌هۆی نه‌بوونی كاندیدی سه‌ربه‌خۆی به‌هێز وه‌ك بازنه‌ی دوو و پێنجی سلێمانی وچۆڵكردنی دوو كورسی له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه كه گۆڕان چانسی بردنی كورسیه‌كی هه‌یه ،
نه‌وه‌ی نوێ كه خاوه‌نی 17331 ده‌نگه‌و به‌كاندید كردنی ژنێك ده‌یه‌وێت كورسیه‌كی ئه‌م بازنه‌یه ببات و له هه‌ڵبژاردنی پێشوو له‌دوای گۆڕانه‌وه له پله‌ی سێیه‌م دێت له ئێستادا چانسی له‌گۆڕان زیاتره‌و دوور نیه ده‌نگی له‌كاندیده ژنه‌كه‌ی یه‌كێتی زیاتر بێت به‌تایبه‌ت كه كاندیده‌كه‌ی ناسراو وبه‌هێزه و چاوی له ده‌نگی ناڕازی و به‌شێك له‌و ده‌نگانه‌یه كه‌له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بنه‌وه ، كۆمه‌ڵ كه خاوه‌نی 15201 ده‌نگه پله‌ی چواره‌می له ژماره‌ی ده‌نگ گرتووه چاوی له 4097 ده‌نگی یه‌كگرتوو و تاڕاده‌یه‌كیش چاوی له ده‌نگی لایه‌نگرانی لاهور شێخ جه‌نگیه وكاندیدێكی به‌هێزی هه‌یه، ڕكابه‌ری قورس ده‌كه‌وێته نێوان كاندیده ژنه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵه‌وه بۆ سێ كورسی وهه‌رچی پارتیه كاندیده‌كه‌ی ژنه و پێشتر 11874ده‌نگی هێناوه چانسی ئه‌وه‌ی كه‌مه كورسی ژن ببات و وه‌كو كۆتا سه‌ركه‌وێت به‌هۆی كاندیده‌كانی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ وه ،تاكه چانسی بۆ بردنی چواره‌م كورسی تێپه‌ڕاندنی ده‌نگه‌كانی دووان له گۆڕان و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ و كاندیدێكی یه‌كێتیه یه تا بگاته كورسی چواره‌م ،سیناریۆی یه‌كه‌م و به‌هێز ئه‌وه‌یه یه‌كێتی دووكورسی و نه‌وه‌ی سیناریۆی دووه‌م یه‌كێتی دوو كورسی و هه‌ریه‌ك له‌نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵ كورسیه‌ك ،سیناریۆی سێیه‌م جیاوازی ده‌نگی كاندیده‌كانی یه‌كێتی و داكشانی ده‌نگه‌كانی گۆڕان دروستی ده‌كا كه یه‌كێتی كورسیه‌ك و هه‌ریه‌ك له نه‌وه‌ی نوێ و پارتی و كۆمه‌ڵ كورسیه‌ك به‌رن، جگه له كاندیده پیاوه‌كه‌ی یه‌كێتی هه‌ریه‌ك له كاندیده ژنه‌كه‌ی یه‌كێتی وگۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ وكۆمه‌ل و پارتی له‌ماملانێیه‌كی تونددان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سێ كورسی.