یاسر مەنسوور بارزانی خاوەنی چیە؟

2021-10-13

حەکیم داود قەرەداغی

خوێنەری بەڕێز، ئەوەی لەم بابەتەدا دەیخوێننەوە، بیروڕای من نییە، بەڵکو وەرگێڕانی بابەتێکی یاسر مەنسوور مستەفا بارزانییە. بۆ ئەوانەی ئینگلیزی دەزانن دەتوانن کلیک بکەن بۆ خوێندنەوەی بەو زمانە.


ئەم بابەتە کوڕە گەورەکەی مەنسوور بارزانی لە چەند پێگەیەکی ئینتەرنێت بڵاویکردۆتەوە لەشێوەی چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی.
بابەتەکە سەرەتا بەوە دەستپێدەکات کە هەرچەندە یاسر مافی خوێندن و کارکردنی لە ئەمریکا هەیە، بەڵام لەپێناو شەڕی داعش گەڕاوەتەوە و لەگەڵ باوک و باپیری داعشیان تێکشکاندووە.

،،

یاسر دەڵێت، ئەو کوالێتیانەى لە کەسایەتی ئەودایە لە بنەماڵەکەیەوە فێربووە، چونکە وەک خۆی دەڵێت "هەرچەندە پێویست نەبووە لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ بن" بەڵام نەوە دوای نەوە بارزانییەکان بەرەی پێشەوەی شەڕیان بۆ خۆیان هەڵبژاردووە.


یاسر دەڵێ سەرەتا لەناو حکومەتی هەرێمەوە دەستی بە ئیشکردن کردووە کە باوکی فەرماندەی لەشکری تایبەتی گوڵان و لەشکری تایبەتی یەکە، لە ٢٠١٧ پۆستێکی باڵای لەنێو دژە تیرۆری کوردستان پێدراوە. وەک لە بابەتەکە دەڵێ (شەڕی داعش و) ئەم پۆستە نوێیە ناوبانگی لەنێو کوردستان هەڵکشاندووە چونکە هەموو دەڵێن کەسێکی خۆنەپەرست بووە و قوربانی بە خۆی داوە وازی لە ئیش و خوێندنی لە ئەمریکا هێناوە و گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. هەر ئەم هەنگاوەشی بووەتە رێنیشاندەری زۆر کەسی دیکە. دەشڵێ، من دەیان بژاردەی دیکەی ئاسان و باشم هەبوو بەڵام گەڕانەوەم بۆ کوردستان هەڵبژارد.


یاسر دەڵێت، ئەو کوالێتیانەى لە کەسایەتی ئەودایە لە بنەماڵەکەیەوە فێربووە، چونکە وەک خۆی دەڵێت "هەرچەندە پێویست نەبووە لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ بن" بەڵام نەوە دوای نەوە بارزانییەکان بەرەی پێشەوەی شەڕیان بۆ خۆیان هەڵبژاردووە.


لە بابەتەکە ئەوەش هاتووە، سەرباری ئەوەی بووەتە رەمزێکی نەتەوەیی و فەرماندەیەکی قارەمان، یاسر مەنسوور بارزانی هەروەها بازرگانێکی سەرکەوتووشە. یاسر هەر خۆی چەند نموونەیەک ئاشکرا دەکات کە چەندین جار باسکراوە و لەلایەن بەرپرسانی پارتی رەتکراوەتەوە.

یاسر دەڵێ کێڵگەی نەوتی لاناز ئەوی دایمەزراندووە. هەروەها کۆمپانیای ئەمنی گورگە رەشەکان (Black Wolf Security) هەر خۆی دایمەزراندووە و سەرپەرشتی دەکات.

،،

یاسر دەڵێ کێڵگەی نەوتی لاناز ئەوی دایمەزراندووە. هەروەها کۆمپانیای ئەمنی گورگە رەشەکان (Black Wolf Security) هەر خۆی دایمەزراندووە و سەرپەرشتی دەکات.


بەپێی بەدواداچوونەکانی من و زانیاری فەرمی کە لە وێبسایتی لاناز ریفاینەری هەیە، کێڵگەکە رۆژانە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.


کۆمپانیای ئەمنی گورگە رەشەکانیش لە هەولێر و هەموو عێراق کاردەکات و یەکێکە لە کۆمپانیا هەرە گەورەکانی بواری سیکیوریتی و ئاسایش. یاسر دەڵێت هەوو ئەزموونە جەنگی و سەربازییەکانی خۆی خستووەتە خزمەت کۆمپانیاکە.