وریاعبدالخالق
بارودۆخی كه‌ركوك له پێش ریفراندۆم تا 16ی ئۆكتۆبه‌ر
بێمتمانه‌یی له نێوان پارتی و یه‌كێتی
پاش داگیركردنی ناوچه سونیه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار بوو كورد به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری بكات ، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش پارتی و یه‌كێتی سنوره‌كانی كه‌ركوكیان له‌گه‌ڵ داعش دابه‌شكرد بۆ دوو میحوه‌ر ، میحوه‌ری پێنج له ناوچه‌كانی دوبزوپردێ و سنوری مه‌خموره‌وه تا باجوان و سمایل ئاوا‌و و مه‌لا عه‌بدوڵا بوو پارتی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد و كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی میحوه‌ره‌كه بوو و میحوه‌ری چوار كه له ته‌لوه‌رده‌وه بۆمه‌كته‌ب خالید و حومێره‌و مریه‌م به‌گ ده‌ستی پیده‌كرد تا سنوری باشوری كه‌ركوك و وه‌ستا ڕه‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد ،پاش ئه‌وه‌ی بڕیاردرا له 25ی ئه‌یلولی ساڵی 2017 ڕیفراندۆم بكرێت له هه‌رێم و ناوچه جێناكۆكه‌كان بكرێت ،پرسی كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تی نێوانی هێزه‌كانی هه‌رێمی خراپ كردبوو و گۆڕان له پۆسته‌كانی ده‌ركرابوو ویه‌كێتیش به دوو ئاڕاسته‌دا دابه‌ش بوو بوو ،ئاڕاسته‌یه‌كی نزیك له پارتی كه له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم بون و ئاڕاسته‌یه‌كی تر به‌ته‌واوه‌تی دژی بوون به تایبه‌ت له‌كه‌ركوك و پارتی پێشتر بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یه‌كێتی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی بای حه‌سه‌ن و هافانه‌و خه‌بازی خستبووه ژێر كۆنترۆڵی خۆی به‌رپرسانی یه‌كێتی له كه‌ركوك له‌مه نیگه‌ران بوون و نه‌جمه‌دین كه‌ریمی پارێزگاریان تۆمه‌تبار ده‌كرد به شه‌ریكی له‌گه‌ڵ پارتیدا‌و ته‌نانه‌ت هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وكاتی یه‌كێتی له نامه‌یه‌كدا بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی له 9ی ئابی 2016به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه‌وه ناڕه‌زای ده‌ربڕی له فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركوك بێ پرسی یه‌كێتی له لایه‌ن پارتیه‌وه، كاتێك بڕیاری ڕیفراندۆمیش ده‌درێ یه‌كێتی دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ی جیاوازدا ،كه نه‌خشی ئه‌م جیاوازیه له ریفراندۆمه‌وه دیارده‌بێت تا له ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌گاته لوتكه.
پانۆڕامای ڕۆژانی به‌ر له ڕیفراندۆم له‌كه‌ركوك
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلول ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌ك سازده‌كات و ڕیفراندۆم پرسی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه ده‌بێت ،ئاسۆ ئه‌ڵمانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی ئه‌و كات یه‌كه‌م كه‌س ده‌بێت له‌كۆبوونه‌وه‌كه مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه ده‌خاته ڕوو ،دواتر مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوكی یه‌كێتی و نوێنه‌رانی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئاماده‌ی ده‌بن و به تێكڕای ده‌نگ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌كه‌ركوك ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه یاداشتێك ده‌ده‌نه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم ، دواتر ئاسۆ ئه‌ڵمانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك به دكتۆر نه‌جمه‌دین پارێزگاری كۆچكردووی كه‌ركوكدا كه تاكه به‌رپرسی یه‌كێتی ده‌بێت له كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم ده‌بێت وپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارزانی به‌هێز بوو ،به‌ناوی هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌وه په‌یامێك بۆ بارزانی ده‌نێرن وداوا ده‌كه‌ن ریفراندۆم له كه‌ركوك نه‌كرێت ،پاشان دكتۆر نه‌جمه‌دین به ئاسۆ مامه‌ند ڕاده‌گه‌یه‌نێت ڕیفراندۆم له‌كه‌ركوك ناكرێت و بۆیه به ئاشكرا ئیعلانی ناكه‌ن تا وه‌كو فشار له‌سه‌ر عێراق و وڵاتانی زلهێز به‌كاری بهێنن تا ده‌سكه‌وتی زیاتر به‌دی بهێنن،دواتر كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار و سه‌عدی پیره ئاسۆ مامه‌ند ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه ریفراندۆم له كه‌ركوك ناكرێت , ڕۆژانی دواتر له‌سه‌ری ڕه‌ش كۆبونه‌وه‌یه‌كی تر ئه‌نجام ده‌درێت وهه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و بافڵ تاڵه‌بانی و سه‌عدی پیره‌و قوباد تاڵه‌بانی وسه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دینو محمدی حاجی مجمود و نه‌جمه‌دین كه‌ریم و ئاسۆ ئه‌ڵمانی ئاماده‌ده‌بن له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا نێچیرڤان بارزانی به ئاسۆ مامه‌ند ده‌ڵێت
،،
ئاسۆ پێویست ناكات تۆ قسه بكه‌یت ریفراندۆم به هیچ شێوه‌یه‌ك له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ناكرێت ،، وتویه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا ئیعلان ناكرێت تا وه‌كو فشار به‌كار بهێنرێت
چه‌ند ڕۆژێك دواتر كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری ئه‌وكاتی بارزانی و جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی داوا له مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك ده‌كات خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگیری ڕیفراندۆم له‌سه‌رقه‌ڵای كه‌ركوك ڕێكبخه‌ن و مه‌رجی گروپی كه‌ركوكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بۆ سازدانی ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه ئه‌نجامنه‌دانی ڕێفراندۆم له كه‌ركوك ده‌بێت ،كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ گره‌نتیان ده‌داتێ كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕیفراندۆم ناكرێت له‌و شاره ،پاشان گروپی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوكی یه‌كێتی كه ئاسۆ مامه‌ند ڕێبه‌رایه‌تیانی ده‌كرد به چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م پێش 25ی ئه‌یلول هه‌ست ده‌كه‌ن له پشت په‌رده‌وه كار بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌كه‌ركوك ده‌كرێ ڕۆژی 23ی ئه‌یلول دوو ڕۆژ پێش ڕیفراندۆم گروپی كه‌ركوكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕه‌وه‌ند مه‌لا محمود ڕاده‌سپێرن له‌گه‌ڵ حزبه كوردستانیه‌كان كۆ ببێته‌وه وپارتی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه ناكات وناتوانن كۆده‌نگی حیزبه كوردستانیه‌كانی كه‌ركوك به‌ده‌ست بهێنن و بۆ شه‌وی 23له‌سه‌ر 24ی ئه‌یلول كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕێك ده‌خه‌ن ته‌نها نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌شدار نابێت و بڕیار ده‌ده‌ن به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكه‌ن و رێگری له ریفراندۆم بكه‌ن له كه‌ركوك هه‌مان شه‌و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ په‌یوه‌ندی به‌ئاسۆ مامه‌نده‌وه ده‌كات و پێی ده‌ڵێت ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌كه‌ركوك وبه‌لێن ده‌دات به بڕیاری ڕیفراندۆمدا له‌كه‌ركوك بچنه‌وه و هه‌ر هه‌مان شه‌و نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندی به نه‌جمه‌دین كه‌ریم و ئاسۆ مامه‌نده‌وه ده‌كات و داوای ڕاگرتنی به‌یاننامه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ سبه‌ینێ ڕێك ده‌خه‌ین له سه‌ر ئه‌و پرسه ،بۆ ڕۆژی 24ی ئه‌یلول له سه‌ری ڕه‌ش كۆبونه‌وه‌یه‌ك سازده‌درێت و له‌كه‌ركوكه‌وه نه‌جمه‌دین كه‌ریم و ئاسۆ مامه‌ند وكاكه ره‌ش سدیق و محمد خورشید و رێبو‌ارتاله‌بانی ئاماده‌ی ده‌بن و بریاری كۆتای ڕیفراندۆم له‌كه‌ركوك ده‌درێت و هه‌رچه‌نده گروپی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك دژی ده‌بن وهه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پێیان دراوه نه‌براوه‌ته سه‌ر ، بارزانیش بۆ ڕێگری له‌و گروپه‌ی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك كۆسره‌ت ره‌سول له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ده‌كاته سه‌رپه‌رشتیاری ریفراندۆم له‌كه‌ركوك ،لێره‌وه درزێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته نێوان كۆسره‌ت و سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك و ئه‌و بێمتمانه‌ییه له ڕۆژانی دوای ڕیفراندۆم تا 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ ،به‌و پێیه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ دوو لیوای له ناو كه‌ركوك ده‌بێت و پشتگیری پارتی ده‌بێت گروپی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك بیر له بژارده‌ی ڕێگری له ڕیفراندۆم ناكه‌نه‌وه پێیان وا ئه‌بێت ده‌بێته هۆی پێكدادانی چه‌كداری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كۆسره‌ت و پارتی،و رۆژی 25ی مانگ هاوشێوه‌ی هه‌رێم ڕیفراندۆم له‌كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت .
دوای ڕیفراندۆم چی ڕوویدا
له دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له 27ی ئه‌یلول حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق ڕایگه‌یاند یاسا ئه‌سه‌پێنین به‌سه‌ر ناوچه جیناكۆكه‌كان و ده‌یانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی فیدراڵی ، ڕۆژی دواتر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری ئه‌وكاتی كه‌ركوك وه‌ڵامی دایه‌وه ورایگه‌یاند رێگا به هیچ هێزێك نادرێت بێته ناو كه‌ركوكه‌وه،له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه فشارێكی زۆری شه‌قامی عێراقی دژی ریفراندۆمی كورد دروست بوو،هه‌رزوو عه‌بادی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ڕیفراندۆم و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرد له كه‌ركوك ،پاشان تا ده‌هات فشاری هه‌ریه‌ك له توركیا‌و ئێران له‌سه‌ر هه‌رێم زیاتر ده‌بوو ،له دووی ئۆكتۆبه‌ر جوڵه به هه‌ردوو فیرقه‌ی نۆ و پانزه‌ی سوپای عێراق كرا بۆ ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و فڕۆكه‌خانه‌ی زه‌باع له‌باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك و نزیك ناحیه‌ی ڕه‌شادیان كرده باره‌گای هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیان ،له رۆژی سێی ئۆكتۆبه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشوتری عێراق و سكرتێری یه‌كێتی كۆچی دوای كردوله ڕۆژی 6ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یشته‌وه سلێمانی و به‌خاك سپێردرا ،
،،
پێچانه‌وه‌ی ته‌رمی تاڵه‌بانی به‌ئاڵای كوردستان و نه‌بردنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ به‌غداد بۆ مه‌راسیمی ماڵئاوای ئه‌وه‌نده‌ی تر هه‌رێم و به‌غدای لێك دوور خسته‌وه‌و سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌وكاتی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماده نه‌بوو بێته سلێمانی بۆ مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی تاڵه‌بانی و فشاره‌كانی شه‌قامی شیعی و ڕاگه‌یاندنه‌كانیان هێنده‌ی تر توند بووه‌وه دژی كورد
ڕۆژی 8ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌فدێكی ئێرانی په‌یامێك ده‌ده‌نه بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كه پێویسته ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌ڵبژێرێت و هه‌مان ڕۆژ برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشنیارێك ده‌داته سه‌ركردایه‌تی كورد بریتی ده‌بێت له ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك به حكومه‌تی فیدراڵی و گه‌ڕانه‌وه‌ی فیرقه‌یه‌كی سوپای عێراق بۆ سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان له كه‌ركوك وجێگیر كردنی دوو لیوای سكرتاریه‌ت و سوپای عێراق له كه‌یوان و فرۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك و كشاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ناو كه‌ركوك و ڕاده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی به پۆلیسی شاره‌كه ،پارتی پێشنیاره‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و یه‌كێتی به گونجاوی ده‌زانن ، له ناو یه‌كێتی هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌گه‌ڵ پێشنیاره‌كه‌ی مه‌كگۆرك نابن و یه‌كێتی به‌ته‌واوه‌تی دابه‌ش ده‌بێت و به‌مه‌ش هه‌ریه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی به‌جیا جوڵه‌كانیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن ،شه‌وی نۆی ئۆكتۆبه‌ر فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی ده‌گه‌نه نزیك كه‌ركوك و بۆ رۆژی نۆی ئۆكتۆبه‌ر لیوای دووی كرده تایبه‌تیه‌كان ده‌گه‌نه ناحیه‌ی ڕه‌شاد و هه‌مان ڕۆژ سێ لیوای حه‌شدی شه‌عبی له دیاله‌وه ده‌گه‌نه ناحیه‌ی تازه و گوندی به‌شیرله باشوری كه‌ركوك وبۆ ڕۆژی ده‌ی ئۆكتۆبه‌ر لیوای به‌رپه‌رچدانه‌وی خێرا و فیرقه‌ی زرێپۆشی سوپای عێراق ده‌گه‌نه به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
له‌و كاته‌دا ئه‌م هێزانه له ناوه‌وه‌وده‌وروبه‌ری كه‌ركوك بوونی هه‌بوو
1-چه‌ند لیوایه‌كی سه‌ربه یه‌كه‌كانی حه‌فتا
2-دوو لیوای سه‌ربه كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ
3-هێزێكی تایبه‌تی دژه تیرۆری یه‌كێتی
4-چوار لیوای هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
5-هێزه‌كانی فه‌رمانده‌ی پشتیوانی دوو (چه‌كی قورس)
6-به‌ڕیۆه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك
7-دوو لیوای به‌رگری و فریاكه‌وتن
8-هێزێكی تایبه‌تی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی (هێزه ڕه‌شه‌كه)
9-لیوایه‌كی پۆلیسی نه‌وت و گازی سه‌ربه پارتی له كێڵگه نه‌وتیه‌كان
10-چه‌ند لیوایه‌كی یه‌كه‌ی هه‌شتا
11- چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی فه‌رمانده‌ی پشتیوانی یه‌ك
12-به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارتی له‌كه‌ركوك
13-چه‌ند لیوایه‌كی زێره‌ڤانی له نزیك دووبز
14-هێزێكی حیزبی سۆسیالیست به سه‌ركردایه‌تی محمدی حاجی محمود
15-هێزێكی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له سنوری میحوه‌ری چوار
16-هێزێكی پارتی ژیانی ئازاد به‌سه‌رۆكایه‌تی حسێن یه‌زدان په‌نا له سنوری میحوه‌ری پێنج
له ڕۆژی ده‌ی ئۆكتۆبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕایگه‌یاند سوپای عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر لێی بووه ، هه‌مان ڕۆژ به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك رایانگه‌یاند هاوپه‌یمانان چاودێری ڕه‌وشه‌كه ده‌كه‌ن و نایه‌ڵن به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق ڕووبدات ، هه‌مان ڕۆژ لیوای 16ی حه‌شدی شه‌عبی له سنوری تازه له باشوری كه‌ركوك به ته‌واوه‌تی هاته نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ،و هه‌ر له ڕۆژی ده‌ی ئۆكتۆبه‌ر له خانه‌قینه‌وه تا شنگاڵ حه‌شد و سوپای عێراق هاتنه به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ، هه‌مان ڕۆژیش وه‌فدێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیه‌كان سه‌ردانی باره‌گای میحوه‌ری چوار ده‌كات وله‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه بارودۆخی سه‌ربازی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق نابه‌رامبه‌ره وپێویسته ڕێك بكه‌ون و هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ بژارده‌ی شه‌ڕدا نیه ،هه‌مان ڕۆژ شاندێكی یه‌كێتی له به‌غدا ده‌بن له پرسه‌ی تاڵه‌بانی له به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان ده‌كه‌ونه گفت‌و گۆ و بافڵ تاڵه‌بانیش له سلێمانی بێ ئومید ده‌بێت له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و به‌شێك له مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌وێته گفتوگۆ ،بافڵ تاڵه‌بانی ولاهور شێخ جه‌نگی به‌بژارده‌ی هاتنه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆ سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان و كێڵگه نه‌وتیه‌كان ڕازی ده‌بن وبه‌مه‌رجێك سوپا‌و حه‌شد نه‌یه‌نه ناو شاری كه‌ركوكه‌وه ویه‌كێتی ده‌سڵاتداری ناو شار بێت
،،
ڕۆژی 11ی ئۆكتۆبه‌ر عه‌بادی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ده‌كات و پارتیش به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه
شه‌وی 11 له‌سه‌ر 12ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌فدێكی یه‌كێتی كه ده‌گوترێت لاهور شێخ جه‌نگی سه‌ركردایه‌تی كردووه له‌گه‌ڵ به‌شێك له فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك ده‌چنه فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی زه‌باع له نزیك ناحیه‌ی ڕه‌شاد و له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی ڕێكده‌كه‌ون كه بریتیی ده‌بێت له كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له چوارده‌وری كه‌ركوك و گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆ كه‌یوان و دروست كردنی ژووری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و ئیداره‌دانی هاوبه‌شی كه‌ركوك ،بۆ به‌یانی دواتر12ی ئۆكتۆبه‌ر پێشمه‌رگه به‌شێك له سه‌نگه‌ره‌كان چۆڵ ده‌كات بۆ سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ،به‌درێژای هێڵی سه‌بعه نیسان و ئه‌لبونه‌جم و و به‌شیرو مه‌نسوریه ومریه‌م به‌گ و حومێره تا نزیك گوندی به‌شیرو چه‌رداخلی پێشمه‌رگه پاشه‌كشه ده‌كات و سوپا‌و حه‌شد دێته شوێنی پێشمه‌رگه ،ئه‌مه له میدیاكان بڵاو ده‌بێته‌وه‌و وه‌ستا ڕه‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و لێپرسراوی میحوه‌ری چوار ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه ته‌نها بۆ قایمكردنی سه‌نگه‌ره‌كان كراوه‌و پێشمه‌رگه كشاوه‌ته‌وه بۆ هێڵی به‌رگری كۆنكرێتی به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی زیاتر هه‌مان ڕۆژ به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی سه‌ر پرده‌كانی مریه‌م به‌گ و ته‌لوه‌رد لاده‌برێن له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ،سوپای عێراق پلان داده‌نێن ڕۆژی 13ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ست به جوڵه بكه‌ن به‌ره‌وه كه‌یوان ،به‌ڵام ئاراس شێخ جه‌نگی له‌گوندی به‌شیر گه‌ڵیان داده‌نیشێت و داوای مۆڵه‌تی ده‌كات و به نێوه‌ندگیری ئێرانیه‌كان و هادی عامری 48 كاتژمێر جوڵه‌كانیان دوا ده‌خرێت وئاراس شێخ جه‌نگی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌یوان و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كه‌ركوك و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه دوای 48 كاتژمێری تر سوپای عێراق دێت و بافڵ تاڵه‌بانی ئاگادار ده‌كاته‌وه ڕۆژی 14ی ئۆكتۆبه‌ر بافل تاڵه‌بانی پشتگیری 38 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ده‌ست ده‌هێنێت له كۆی 50 ئه‌ندام بۆ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حه‌شد و سوپای عێراق كه بریتی ده‌بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆكه‌یوان و هاتنی لیوایه‌كی پۆلیسی فیدراڵی بۆ كێڵگه نه‌وتیه‌كان و ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌كه‌ركوك ودانانی پارێزگارێكی یه‌كێتی له شوێنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم وهیچ هێزێك نه‌له پێشمه‌رگه‌و نه‌سوپای عێراق و حه‌شد داخلی كه‌ركوك نه‌بن ،یه‌كێتی له‌و كاته‌دا به‌نیاز ده‌بن ڕزگار عه‌لی بكه‌نه پارێزگار ،هه‌مان ڕۆژ فوئاد مه‌عسوم سه‌ركۆماری عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و په‌یامی حكومه‌تی عێراق بۆ لایه‌نه‌كانی هه‌رێم ده‌هێنێت ،پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له هه‌ڕه‌شه جدیه‌كانی حكومه‌تی عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه و ڕۆژی 14ی مانگ وه‌فدێكی ئێرانی به نوێنه‌رایه‌تی قاسم سوله‌یمانی به‌سه‌ركردایه‌تی حاجی ئیقبالپور و 12كه‌س له فه‌رمانده‌كانی حه‌شد و سوپا سه‌ردانی به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌كات وداوا ده‌كات بژارده‌ی شه‌ڕهه‌ڵنه‌بژێرن وكار له‌سه‌ر لێك تێگه‌یشتنه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و عه‌بادی بكه‌ن، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار و نه‌جمه‌دین كه‌ریم و شێخ جه‌عفه‌ر پێیان واده‌بێت حكومه‌تی عێراق جدی نیه و هاوپه‌یمانان ڕێگا ناده‌ن بێنه ناو كه‌ركوكه‌وه ،بۆ به‌یانی ڕۆژی 15ی ئۆكتۆبه‌ر 48دوای كاتژمێره‌كه دیسان ئاراس شێخ جه‌نگی سه‌ردانی سوپای عێراق و حه‌شد ده‌كاته‌وه داوای 48 كاتژمێری تر ده‌كات به‌ڵام ڕازی نابن و ئاراز شێخ جه‌نگی پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد له دوكان هه‌یه و له‌سه‌ر ڕه‌وشی كه‌ركوك بڕیار ده‌درێت ڕازی ده‌بن 24 كاتژمێری تر هێرشه‌كانیان دوا بخه‌ن و دواتر ئاراس شێخ جه‌نگی نانی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ده‌خوات و دوای نیوه‌ڕۆ ده‌گه‌ڕیته‌وه كه‌یوان بۆ باره‌گای میحوه‌ری چوار, هه‌مان ڕۆژ زانیاری ئه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه كه‌یه‌كێتی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و ئێران كردووه بۆئه‌وه‌ی كه‌ركوكی به‌ته‌واوه‌تی ڕاده‌ست بكرێت ،له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دووكان هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماده‌ده‌بن له‌گه‌ڵ فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی عێراق و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و مه‌لا به‌ختیار و بافڵ تاڵه‌بانی و چه‌ند ئه‌ندامێكی تری مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی ، زانیاری ئه‌وه به پاراستنی پارتی ده‌گات كه باڵێكی یه‌كێتی ئه‌یانه‌وێت وه‌فدی پارتی له دووكان ده‌ست به‌سه‌ر بكه‌ن ،وه‌یسی بارزانی به‌رپرسی دژه تیرۆری پارتی هێزێكی تر ده‌نێرێت له چوارده‌وری دووكان بڵاوی ده‌كاته‌وه( ئه‌م زانیاریه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر پشت ڕاستی كردووه‌ته‌وه)،له هه‌مان كۆبونه‌وه فواد مه‌عسوم په‌یامی حكومه‌تی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌مان پلانی بافڵ تاڵه‌بانیه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ،به‌ڵام بارزانی و به‌شێك له‌یه‌كێتی ڕازی نابن به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم و بافڵ تاڵه‌بانی پێشنیاری لێك تێگه‌یشتنی خۆی و عه‌بادی ده‌خاته ڕوو بۆبه‌ڕیوه‌بردنی هاوبه‌شی كه‌ركوك له‌لایه‌ن كورد وحكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌كات و ئه‌مه‌ش ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه ، دواى كۆبونه‌وه‌كه هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و مه‌لابه‌ختیار له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی كورد ڕاده‌گه‌یه‌نن و دواتر هه‌ریه‌ك له هادی عامری سه‌رۆكی ڕێكخراوی فه‌تح وعه‌بدولئه‌میر یاروڵا فه‌رمانده‌ی سوپای عێراق له‌كه‌ركوك په‌یوه‌ندی ده‌كه‌نه‌وه به ئاراس شیخ جه‌نگیه‌وه ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسیه‌كه‌ی دوكان وه‌ڵامی شه‌ڕه نه‌ك چاره‌سه‌رو ئیتر ناوه‌ستین , ئاراس شێخ جه‌نگی به‌فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی یه‌كێتی ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مشه‌و سوپای عێراق هێرش ده‌كات وسه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش له‌كه‌ركوك بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه پارتی و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و شێخ جه‌عفه‌ر له‌گه‌ڵ پێشنیاری ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانیدا نه‌بوون له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دووكان،له دوای كاتژمێر پێنجی ئێواره‌وه به‌شێك له هێزه‌كانی حه‌فتا و به‌رگری و فریاكه‌وتن و هێزه‌كانی پشتیوانی دوو پلانی كشانه‌وه داده‌نێن و ده‌بابه‌و چه‌كه قورسه‌كان ده‌خه‌نه‌سه‌ر بارهه‌ڵگر،حه‌شدو سوپای عێراق له خانه‌قینه‌وه تا شنگال ده‌كه‌ونه حاله‌تی ئاماده‌كاری هێرشه‌وه .
شه‌وی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر چی ڕوویدا
سه‌رله ئێواره‌ی 15 له‌سه‌ر16ی ئۆكتۆبه‌ر سوپای عێراق چوارئاڕاسته‌ی دیاری كرد بۆ هاتنه ناو كه‌ركوك ئاڕاسته‌ی یه‌كه‌م به‌ره‌و ڕێگای حه‌ویجه‌وه بۆ گوندی عه‌تشانه‌و وادی ئیدریس ومه‌لا عه‌بدوڵا و پشتی كه‌یوان ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه سنوری میحوه‌ری پێنج بوون و پارتی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد جموجوڵه‌كان تاخیر بوون بۆ ده‌مه‌و به‌یانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر،ئاڕاسته‌ی دووه‌م ڕێگای مه‌كته‌ب خالید به ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان ،ئاڕاسته‌ی سێیه‌م له ڕه‌شاده‌وه به‌ره‌و پردی مریه‌م به‌گ و بۆ فلكه‌ی تكریت ،ئاراسته‌ی چواره‌م له ناحیه‌ی تازه‌وه بۆ باشوری كه‌ركوك ,له 12ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه پێشمه‌رگه له سنوری میحوه‌ری چوار شه‌ش لیوای له‌وبه‌ر پرۆژه‌ی ئاوی كه‌ركوكه‌وه بوو دواتر كه كشانه‌وه بۆ ئه‌مبه‌ری پڕۆژه‌كه ته‌نها هه‌ردوو پردی مریه‌م به‌گ و مه‌كته‌ب خالید هه‌بوو شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سوپای هاته سه‌ر هه‌ردوو پرده‌كه و پێشمه‌رگه له مه‌كته‌ب خالید ده‌كشێته‌وه ویه‌كسه‌ر سوپای عێراق دێنه شوێنی پێشمه‌رگه ،له‌و كاته‌دا كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی میحوه‌ری پێنج په‌یوه‌ندی به كۆسره‌ت ڕه‌سوڵه‌وه ده‌كات و له‌سه‌ر پاشه‌كشه‌كه‌ی مه‌كته‌ب خالید كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بێ ئاگای خۆی ده‌ر ده‌بڕێت ،دواتر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌ردانی باره‌گای میحوه‌ری چوار ده‌كات له كه‌ركوك له‌وێ پرسیار له شێخ جه‌عفه‌ر ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و پاشه‌كشێیه ،شێخ جه‌عفه‌ر به نیگه‌رانیه‌وه ده‌ڵێت له وه‌ستا ڕه‌سوڵ بپرسن پاشان وه‌ستا ڕه‌سوڵ وه‌ڵام ده‌داته‌وه ده‌ڵێت سوپای عێراق هه‌زار ده‌بابه‌ی هێناوه ئێمه ئه‌و شه‌ڕه‌مان پێ ناكرێت فه‌رموو ئێوه بیكه‌ن ،له‌وێ به‌كه‌مال كه‌ركوكی ده‌ڵێت ئیتفاقمان هه‌یه له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی و ئیقبالپورو سوپای عێراق وئه‌مریكیه‌كان هه‌یه ئه‌وان ئه‌مشه‌و دێنه ئه‌م باره‌گایه( سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان) ،
،،
له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌بن و كه‌ركوك ته‌سلیم به یه‌كێتی ده‌كرێت و فیرقه‌ی نۆی سوپای عێراق به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌ڕوات،پاشان كه‌مال كه‌ركوكی باره‌گای میحوه‌ری چوار به نیگه‌رانیه‌وه به جێده‌هێڵێت ،
ئه‌مه یه‌كه‌م لێك ترازانی ته‌واوه‌تی پارتی و یه‌كێتی ده‌بێت له شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ر , دواتر كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسانی پارتی ئاگادار ده‌كاته‌وه ،هێزێكی دژه تیرۆری پارتی به‌سه‌رپه‌رشتی بارزان قه‌ساب پێك دێن له 15 هه‌مه‌ری سه‌ربازی له هه‌ولێره‌وه ده‌گه‌نه كه‌ركوك ، هه‌مان شه‌و كاتژمێر نۆ ئاسایشی پارتی له‌كه‌ركوك نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ تیرۆر كردن یان گرتنی و ته‌سلیم كردنی به عێراق ،نه‌جمه‌دیم كه‌ریم هه‌رزوو به‌رپرسانی باڵای پارتی ئاگادار ده‌كاته‌وه ،ڕه‌وان بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی ئه‌و شه‌وه چه‌ند جارێك ته‌له‌فۆن بۆ عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك و هه‌ڵۆنه‌جات به‌رپرسی ئاسایشی كه‌ركوكی پارتی ده‌كات و تاكیدی پاراستنی نه‌جمه‌دین كه‌ریمیان لێ ده‌كاته‌وه ، هه‌مان شه‌و پێش كاتژمێر 12 هێزه‌كانی پشتیوانی دوو سه‌رجه‌م ئالیاته قورسه‌كان له كه‌یوان و خواروی كه‌ركوك ده‌كشێننه‌وه ،دره‌نگانی شه‌و دكتۆر نه‌جمه‌دین دێته فولكه‌ی ئیخوانی ڕه‌حیم ئاوا‌و قسه بۆ كۆمه‌ڵێك چه‌كداری خۆبه‌خش و ڕاگه‌یاندن ده‌كات ،ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌رگری له كه‌ركوك ده‌كه‌ین ،هه‌ر ئه‌و شه‌وه ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ڕێبوار ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق دێنه گه‌ره‌كی شۆریجه‌و قسه بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ڕه‌وشی ناو شاری كه‌ركوك ئارامه، محمدی حاجی محمود له نزیك كاتژمێر 12 له‌كه‌ركوك هێزێكی به‌رگری و فریاكه‌وتنی یه‌كێتی ده‌بینێت ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌و سلێمانی ده‌ڕۆن كاتێك له هێزه‌كه ده‌پرسێت بۆ ده‌ڕۆن به‌رپرسی هێزه‌كه ده‌ڵێت ده‌ورو ته‌سلیممان كردووه وهێزێكی تری خۆمان هاتوه‌ته جێگه‌كه‌مان ،هه‌ر ئه‌و شه‌وه په‌یوندی به ئامر لیوایه‌كی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كات له‌ته‌لوه‌رد له‌و كاته‌دا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌بێت ته‌لوه‌رد چۆڵكراوه به‌ڵام ئامر لیواكه ده‌ڵێت له شوێنی خۆمانین ،محمدی حاجی محمود پێی ده‌ڵێت ئێستا دێم بۆ لاتان ،ئامر لیواكه پێداگیری ده‌كات كه نه‌یه‌ت به‌و بیانوه‌ی ڕێگاكه سه‌لامه‌ت نیه محمد حاجی محمود له‌وكاته‌دا زانیاری ئه‌وه‌ی هه‌بووه ته‌لوه‌رد چۆڵكراوه ،تا نزیك كاتژمێر دووی شه‌و له كه‌یوانه‌وه تا ده‌گاته مه‌كته‌ب خالید و ته‌لوه‌رد وحومێره و مریه‌م به‌گ چۆڵ ده‌كرێن ته‌نها هێزێكی سه‌ربه كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و لیوای 102 شوێنه‌كانیان چۆڵ ناكه‌ن و ئاگاداری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی تر نابن ،پێشتر سوپای عێراق به‌رنامه‌ی وابوو كاتژمێر یه‌كی شه‌و بێته كه‌یوان و چوارده‌وری كه‌ركوك
،،
به‌ڵام نه‌كشانه‌وه‌ی به‌شێك له پێشمه‌رگه هێرشه‌كه دوا ده‌خات و له كاتژمێر دوو و ده خوله‌كی شه‌و یه‌كه‌م هێرش له ناوچه‌ی پیشه‌سازی و گوندی چه‌رداخلی له‌باشوری كه‌ركوك ده‌ست پێده‌كات دوو جار سوپای عێراق و حه‌شد ده‌شكێن و 7 ئۆتۆمبیل و ئالیه‌تی سه‌ربازی حه‌شد و سوپای عێراق تێك ده‌شكێن
تا ده‌مه‌و به‌یان شه‌ڕ ده‌بێت و له‌خاسه‌وه به‌شێك له سوپای عێراق دێنه پشتی پێشمه‌رگه تا ئێستا ڕوون چۆن ئه‌و یه‌كه‌یه توانیویانه بگه‌نه پشتی ئه‌و هێزه ،له وشوێنه‌دا پتر له 25 پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بن و له گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی رۆژدا سوپای عێراق ده‌چنه ناو سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان زۆربه‌ی شوێنه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارده‌وری كه‌ركوك ،هه‌ر شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كاتژمێر یه‌ك نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌چێته باره‌گای ئاسایشی پارتی له‌كه‌ركوك فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌لیاتی سوپای عێراق له ڕێگه‌ی پۆلیسی كه‌ركوكه‌وه داوای گفتوگۆی لێده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی بێ به‌رگری بێنه كه‌ركوكه‌وه به‌ڵام دكتۆر نه‌جمه‌دین ئاماده نابێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كه‌ی سوپای عێراق بكات، سه‌رله‌به‌یانی پارتیش هه‌مان بڕیاری یه‌كێتی ده‌دات له كه‌ركوك و سنوری میحوه‌ری پێنج قۆناغ به قۆناغ ده‌كشێنه‌وه‌و سوپای عێراق بێ شه‌ڕ ده‌چێته كێڵگه نه‌وتیه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك و دواتر دوبز و پردێ ،هه‌مان ڕۆژ سوپای عێراق و حه‌شد ده‌چنه ناو خانه‌قین و دووز ومه‌خمور و شنگال،كۆسره‌ت ره‌سوڵ و محمدی حاجی محمودیش به هه‌مان شێوه پاشه‌كشه به هێزه‌كانیان ده‌كه‌ن و لیوای 102 و هێزه‌كانی سه‌ربه كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌ڕێگای له‌یلان و ناو شاره‌وه به ئاڕاسته‌ی سلێمانی ده‌كشێنه‌وه و له ناو شاری كه‌ركوك له گه‌ڕه‌كه توركمانی و عه‌ره‌بیه‌كان و هیچ به‌رهه‌ڵستیه‌كی سوپا‌و حه‌شد ناكرێت ته‌نها بنكه‌یه‌كی ئاسایشی پارتی له گه‌ڕه‌كی واسیتی به چه‌كی سوك هه‌ندێ به‌رگری ده‌كه‌ن و پاشان ده‌كشێنه‌وه ،له‌گه‌ره‌كه كوردیه‌كان كه‌م كه‌م چه‌كداری خۆبه‌خش ته‌قه ده‌كه‌ن ،تا ده‌گاته نزیكی نیوه‌ڕۆ سوپای عێراق به‌ته‌واوه‌تی كه‌ركوك كۆنترۆڵ ده‌كات ،پارتی به‌ته‌واوه‌تی ده‌كشێته‌وه به‌ڵام به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌مێننه‌وه‌و هێزێكی دژه تیرۆر به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌لال شێخ ناجی له‌گه‌ڵ ئاراز شێخ جه‌نگی ده‌مێننه‌وه ،یه‌كێتی ئومێدی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت حكومه‌تی عێراق ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی هه‌یبووه له گه‌ڵ یه‌كێتی جێ به‌جێی بكات و پارێزگار بدرێته‌وه یه‌كێتی به‌ڵام پابه‌ند نابن پێوه‌ی و دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوكه‌ركوك له سه‌ره‌تادا ده‌درێته سوپای عێراق وپۆلیسی فیدڕالی و پاش ماوه‌یه‌ك حه‌شد له سه‌نته‌ری كه‌ركوك ده‌كشێته‌وه به‌ره‌و ناحیه‌ی تازه وبه‌شیر تائێستاش دۆسیه‌ی ئه‌منی شاری كه‌ركوك نه‌دراوه‌ته‌وه به پۆلیسی محه‌لی كه‌ركوك و سه‌ره‌تا لای سوپای عێراق بوو پاشان لای پۆلیسی فیدرالی و ئێستاش لای لیوای 61ی سه‌ربه سه‌رۆك وه‌زیران.
بۆ ڕۆژانی دواتر حه‌شدو سوپای عێراق به‌ره‌و سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دێن و ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قورس له پردێ ده‌بێت وهه‌ردوو فیرقه‌ی نۆ و لیوای زرێپۆش و حه‌شد ده‌یانه‌وێت له پردێ بپه‌ڕنه‌وه بۆ قوشته‌په به‌ڵام به فرمانی بارزانی پردی پردێ ده‌ته‌قێنرێته‌وه‌و هێرشیه‌كه تێك ده‌شكێنرێت و هه‌ندێ زانیاری هه‌ن كه ئه‌ڵمانی و فه‌ڕه‌نسیه‌كان به چه‌كی پێشكه‌وتوو یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان داوه ,هه‌ر ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر حه‌شد و سوپای عێراق به ته‌واوه‌تی دووزخورماتویان كۆنترۆڵ كرد و پاشان پێشمه‌رگه له مه‌خمور و شنگال و خانه‌قین كشایه‌وه و كۆتا ڕووبه ڕووبوونه‌وه له 26ی ئۆكتۆبه‌ر بوو له سحێلا له میحوه‌ری موسڵ .