بازاڕی خانووبەرە لە سلێمانی بەرەو بووژانەوە هەنگاو دەنێت

2021-10-23

لە دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و خاوبوونەوەی هەندێک لە گرژییە سیاسیەکان، بازاڕی خانووبەرە بە گشتی لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی لە شاری سلێمانی بەرەو بوژانەوە هەنگاو دەنێت.

ئەلەند مەحوی بەرێوەبەری کۆمپانیای باخی دەباشان بۆ عەقارات رایگەیاند “خواست لەسەر خانووبەرە لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە زیادیکردووە و جووڵەی بازاڕ زیادی کردووە”.

بەرێوەبەری کۆمپانیای باخی دەباشان باس لەوەش دەکات، “لە چەند مانگی داهاتوودا پێنج پڕۆژەی نیشتەجێبوونی نوێ دەست بە فرۆشتن دەکەن، یان باڵەخانەی نوێ دەخەنەروو بۆ فرۆشتن، بەڵام ئەمە بازاڕ خاووناکاتەوە و نرخ دانابەزێنێت، چونکە خواست لەسەر شووقە زۆرە، بە پێچەوانەی خانووی گەڕەکەکان”.

ئەلەند مەحوی ئەوەشی ئاشکرا کرد “کرژییە سیاسیەکان و هەڵبژاردنەکان لە ماوەی رابردوودا هۆکاربوون بۆ ئەوەی ئەو پرۆژە نیشتەجێ نوێیانەی مۆڵەتیان لە وەبەرهێنان وەرگرتووە، لە سلێمانی زەویان پێ نەدرێت و دەسبەکارنەبن”.