،،
بەڵکو پشکی ئەو بێحورمەتییە بەر خەڵک و هێزە کۆمەڵایەتییەکانی دەرەوەی ئەو هێزە دەکەوێت.
پێشتر وتمان 30 ساڵ پارتی و دەسەڵاتی کوردی لەژێر دروشمگەلی جۆراجۆر و لەژێری ناوی بەڕژەوەندی باڵا و کوردایەتیدا سوارن و لاقەمان دەکەن لە غێری هاوار و بەرزکردنەوەی چەند دەنگێکێ کەم نەبێت ، بەشە هەرە زۆرەکەی کۆمەڵگەی کوردی قڕقپیان هەلبژاردوە،
لەڕاستیدا دەبێت ئەوە بڵێین عەڕابی دەڵاڵ و گەوادەکانی ئەم تەعدا و دەستدرێژی و لاقەکاری پارتی حیزب و لایەنەکانی ترن. چونکە ئەوانە لەبەدەم پێدانی تەماعی پارە و پۆستەکانی پارتیدا خۆیان ناگرن و تەسلیم بەسیاسەتی بەربەریەتی پارتی دەبن.. بۆ ڕاستی ئەم ئارگۆمێنتە گەر دیقەت بدەین کاتێک پارتی خەریک دەکەوێتە گۆشەیەکەوە.. ئەو هێزانە خێرا و دەستبەجێ فریای دەکەن و ناهڵێن توشی شکست وکەوتن بێێتەوە .
،،
کەواتە ئەوە تەنها پارتی نییە لاقەی خەڵک و بەهاکان دەکەن، بەڵکۆ هێزەکانی تریش کەم و زۆر بەشدار و خەتابارن..