،،
ەم ژنە مێشک پووچە نازانێت کە ئەو «کەرانە» خاوەن تاگووری شاعێری مەزنن و ، کۆمپانیای جیهانی وایان دامەزراندوور کە هەر کۆمپانیایەک دەیان ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە لەوانە بەریوەبەری مایکرۆسۆفت و سەرۆکی گوگل هیندین
ئەمانە چەند کەسێک بوون زەردەخەنەیەکی تایبەتیان لەسەر رووخساریان پەیدا بوو ، ئەم ژنە مێشک پووچە نازانێت کە ئەو «کەرانە» خاوەن تاگووری شاعێری مەزنن و ، کۆمپانیای جیهانی وایان دامەزراندوور کە هەر کۆمپانیایەک دەیان ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە لەوانە بەریوەبەری مایکرۆسۆفت و سەرۆکی گوگل هیندین ، خاوەنی گاندی و گەورەترین ولاتی دیموکراسین و هەرچی ئایین و ئاینزا و نەتەوەی جیا هەیە لەو ولاتە بە لێبووردەیی و ئاشتی و برایەتی پێکەوە دەژین ، شوێنی ئەدەب و سەبر و کاری بەردەوام و دڵسۆزی و سەڕاستین ، ئەمانە شتێکی ئەوتۆ هاوردەی ولاتەکەیان ناکەن و هەموو پێداویستی خۆیان لە ولاتی خۆیان بەرهەم دێنن و ، عەقل و پسپۆریەکی دەگمەنیان هەیە ، لەدواجار لە زەردەخەنەکەی ئەوان بەو ژنە دواکەوتووە تێگەیشتم ، هەر ئەم رووداوە چیرۆکێکی شاعێری گەپجاری عیراقی ئەحمەد مەتەر کە ئیستا لە بەریتانیا دەژی بیر هينامەوە ، بەناونیشانی« کەر کوڕی کەر» کە ئەمە دەقەکەیەتی:
،،
بەهەموو دریژایی تەمەنت کەرێکت بینیووە ماڵی براکەی بدزێت؟ ئایا گوێت لەمە بووە؟ ئایا بینیووتە کەرێک ئەشکەنجەی باقی کارانی دیکە بدات ، بۆ شتێک نا تەنها لەبەر ئەوەی لاوازترە لەو یان ئەوەی پێی گووتراوە بەدڵی نیە؟ ئایا کەرێکی ڕەگەزپەرستت دیوە مامڵە لەگەڵ ئەوانی دیکە لە کەران بە ڕەگەدپەرستی ڕەنگ و نەژاد و زمان بکات؟ ئایا گوێت لە لووتکەی کەران بووە کە نازانن بۆ کۆبوونەتەوە؟
تەبعەن ئەو جۆرە تاوانە مرۆییانەت لە جیهانی کەراندا گوێ لێنەبوەە!! بۆیە کوڕەکەم داوات لێدەکەم کە عەقلە کەرانەییەکەت داداوەریت بکات و ، داواتلێدەکەم کە سەری من و سەری دایکت بەرز کەیتەوە و وەک ئەوەی کە تۆم ناسیوە کەر کوڕی کەر و، کوڕم لێیان گەڕێ ئەوەی دەیانەوێت با بیڵێن ، ئەو شانیازەمان بەسە کە ئێمەی کەر درۆ ناکەین ، ناکوژین ، دزی ناکەین ، غەیبەت ناکەین ، جووێن نادەین ، لەخۆشیا سەما ناکەین کە لەنێوانماندا بریندار و کوژراو هەبێت ، کەری کوڕ بەو ووشانەی باوکی سەرسام بوو و ، دەستی بە هڵوشینی جۆ کرد و بەدەم خواردنی جۆوە دەیگوت: بەڵێ باوکە وەک ئەو بەڵینەی بەمنتدا دەمێنێمەوە ، بەبەردەوامی شانازی بەوە دەکەم کە کەر کوڕی کەرم پاشان ، دەبمە خاک و خۆڵ و ناچمە ناو ئاگرێک کە سوتەمەنیەکەی خاڵک و بەرد بێت.