،،
واتە ئەنتەرنێت دەگۆڕدرێت بۆ ژینگەی سێ ڕەهەندی وەکو ئەوەی ڕاستەقینە بێت ، لێرەوە خەیاڵ و واقع تێکەڵی یەکیتر دەبن ، بەمانایەکی دیکە جیهانێک بە پشتبەستن بە کۆمپوتەر دروستدەکرێت و لەو جیهانەدا مرۆڤەکان کارلێک لەگەڵ یەکتریدا دەکەن وەک ئەوەی لە جیهانێکی ڕاسەقینەدابن و دورەدرابن بەو جیهانە ڕاستەقینەیە
ئامانجی ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە دەستەبەرکردنی جیهانێکی گریمانەیی بۆ مرۆڤ و لەناویدا مرۆڤ دوور لە کۆت و بەربەستی کات و شوێن بژیت و ، هەروەها دوور لە کۆتی قانونی و ڕەوشتی و مەنزومەی بەهاکەن ، جا بەهای ئایینی بێت یا کۆمەڵگەیی کە هەر کۆمەڵگەیەک بەجیا پێی دەناسرێت بژیت ، ڕەهەندی سەرەکی ئەم پڕۆژە پێشکەوتووە تێکەڵاوی دوو شتە ، یەکیان مادیە ، کە پەیوەستە بەو ئامراز و دەزگایانەی کە دەستەبەر دەکرێن بۆ بەکارهێنەرەکان ، تا جیهانە گریمانەییە خەیاڵاویەکەی تایبەت بەخۆی دابمەزرێنێت ، ئەوانیش چاویلەکەی پەیوەندیدار و تلیشەی هەستەوەری پێشکەوتوو و کامێرای ووربینی زۆر بەرز ، بەڵام ڕەهەندی دووەم ئەو زانیاریە تەفسیلانەن لەسەر هەموو شتێک لە ژیانماندا کە لە دەورووبەرمانن ، لەوانەش ئەو زانیاریە تایبەتیانەی کە بەکارهێن بۆ هەر جوولەیەک کە پێی هەڵدەستیت یا هەموو ئەو حالەتە دەروونیەی کە ئەو پێیدا تێپەڕ دەبێت ، ئەمە جگە لەو زانیاریانەی کە لەجیهانی واقعی کۆیدەکاتەوە کە لە ڕێگەی کۆمپیوتەر و ئەو پەیوەندیانەی کە لە گوگل و فیس بوک و پاشکۆکانی دەستیدەکەوێت و دەستەبەری دەکات.
،،
هەموو ووردودرشتی ژیان ڕێگەپێدراو دەبێت و هیچ تایبەتمەندیەک نامێنیت ، وایلێدێت گاڵتە بە ڤیدیۆکۆنفراس و زووم و هەتا خودی فیس بوک بکرێت.