گۆڕان دەدرێتە دەست سەركردایەتیەكی 9 كەسی

2021-11-17

ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆِران كۆدەبێتەوە بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەیەكی ژوری توێژینەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و میكانیزمەكانی رادەستكردنی سەركردایەتی بزوتنەوەكە بە گروپێكی 9 كەسی كە تاهەڵبژاردنی داهاتوی خانەی راپەڕاندن و ڕێكخەر سەركردایەتی بزوتنەوەكە بكەن.

بەپێی زانیاریەكانی دیپلۆماتیك مەگەزین جگە لە پڕۆژەكەی ژوری توێژینەوە، تیمی حكومی و گۆڕان و جڤاتی نیشتیمانیش پڕۆژەیان هەبووە،

،،

بەپێی زانیاریەكانی دیپلۆماتیك مەگەزین ناوەرۆكی پرۆژەكە بریتییە لەوەی لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا لیژنەیەك دروستدەكرێت بۆ ئەوەی لەماوەی 14 رۆژدا گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی و هەڵسوڕاوی كۆنی گۆڕان بكەن تا رازی ببن بێنە ناو ئەو دەستە 9 كەسییەوە.

هەروەها دەستەكە خاوەنی هەموو بڕیارێك دەبێت بۆ كشانەوە لە حكومەت و هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانیەكانی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان.

ئەوەی زانراوە ئەو دەستە كاتییە تەنها دوو دەسەڵاتی نییە كە بریتین لە هەڵوەشاندنەوەی بزوتنەوەكە و بەستنی هاوپەیمانی نوێ‌.

هەر بەپێی زانیاریەكان پێدەچێت لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا ناوی ئەو كەسانەش تاوتوێ‌ بكرێت كە لیژنەكە سەردانیان دەكات بۆ سەركردایەتی كاتییە 9 كەسیەكە.