بۆچی سەدر دەیەوێت مالكی لە كایەی سیای دوربخاتەوە؟

2022-01-30


لە ئێستاداموقتەدا سەدری سەرۆکی ڕەوتی سەد خاوەنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیە و لە هەمان كاتیشدا پاڵپشتی شەقامی هەیە.

سەدر پش هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق دۆخێکی لێکگەشتنی باشی لەگەڵ لایەنە کوردی و سوننیەکاندا دروست کرد ،ئەمەش وایکرد لەیەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێدا دەنگی زۆرینەی لایەنە سیاسیەکانی بەدەست بهێنێت، بەڵام هێشتا هەر هەوڵ دەدات پشتیوانی هەندێ لایەنی دیکەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بەدەست بهێنێت بێ مالکی


ئەم بەرەیەش سەر بە ئێرانە وهەریەک لە هاوپەیمانییەکانی فەتح ی هادی عامری و ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسای مالکی و هەندێ لایەنی کەمینەی دیکەش لە خۆ دەگرێت.

لەم بارەیەوە، عەلا‌و موستەفا پسپۆڕی میدیای سیاسی دەڵێت ،بنچینەی ئەم پێگە جەماوەریەی سەدر پێش هەڵبژاردن لەوەوە سەرچاوەی گرت سەدر وەک ناوەندێکی چاکسازی بۆ روبەرو بونەوەی گەندەڵی ڕۆڵی گێرا.

موستەفا دەڵێت: سەدر بەنیازە هاوپەیمانیەكی فراوان نەهێشتنی سەنگی مالکی دروست بکات.


سەدر دەزانێت مالکی ڕکابەرێکی عیناد و بەهێزەو زیرەکی سیاسی هەیە و گەر لەگەڵ ئەو حکومەت پێکبهێنێت ئەوا مالکی دەبێتە خاوەن بەشێکی زۆری بڕیارەکان،لەبەر ئەوە سەدر دەیەوێت مالکی بەتەواوی دوربخاتەوە تا لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی نەهێڵێت و بەتەنها خۆی خاوەن بڕیار بێت و بەڵێنی دروستكردنی حکومەتێکی سەدری جێ بەجێ بکات .

لە کۆتایی وتەکانیدا موستەفا ئاماژەی بەوەدا، سەدر دروشمی حکومەت و ئۆپۆزسیۆن بەرزدەکاتەوە، مالکیش دەڵێت ئۆپۆزسیۆن واتە دەوڵەتی یاسا.
سەدریش دەیەوێت لاوازی ئەم جارەی مالکی بقۆزێتەوەو مالکی بخاتە بەرەی ئۆپۆزسیۆن تا هەم پرۆسەی سیاسی بەهێز بکات و هەمیش حکومەت بێ ئۆپۆزسیۆن نەبێت.