بۆچی داعش هێرشەکانی بە ئاسانی ئەنجام دەدات؟

2022-01-31

لە پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی داعش لە زیادبووندان، پاش هێرش کردنە سەر پێشمەرگە لە مانگی ڕابردودا.، دواجار هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق و لە دیالە ١١ ئەندامی سوپاکەیان شەهید کرد کە لەنێویاندا ئەفسەرێک هەیە بە پلەی ملازم.

بۆچی داعش هێرشەکانی بە ئاسانی ئەنجام دەدات؟

چی وادەکات بۆ ماوەیەک دیار نەمێنێت و پاشان سەرلەنەوێ بگەرێتەوەو چالاک بێتەوە؟
ئایا کەسێک لە پشت ئەمەیە؟
موئەیەد جحێشی، پسپۆڕی ئەمنی دەڵێت؛ فایلی داعش زیاتر سیاسیە وەک لە ئەمنی و لایەنە سیاسیەکان کەمتەرخەمن لەم بابەتەدا.
دەشڵێت؛ حزبە سیاسیەکان بەتایبەت سوننە و شیعەکان هەر کات لە ململانێدا بن لەو کاتەدا داعش دەگەرێتەوە مەیدان و بێ هیچ گرفتێک چالاک دەبێتەوە ،
حزبە سوننیەکان داعش بەکاردێنن لە تەقینەوەکانی بەغداد و ناوەڕاست و باشور و شیعەکانیش داعش لە پارێزگاکانی خۆرئاواو باکور بەکار دێنن.

،،

جحێشی رونیکردەوە ، داعش کارتێکی هەرەشەیە، لایەنەکان دژی رکابەرەکانیان بەکاری دێنن ، ئەمەش مەترسیە بۆ سەر ئاسایش لەبەرئەوەی لایەنەکان فشار دەخەنە سەر یەکتر بۆ گەشتن بە لێکتێگەشتنی سیاسی هاوبەش .لەکاتی لێکگەشتنیاندا جموجوڵی داعش نامینێت.


لەبارەی زیادەرەویکردن لە تۆمەتبارکردنی لایەنەکان بە پشتگیری داعش .جحێشی وتی؛ هیچ زیادرەویەک نیە لە روی واقعەوە بە بەڵگەی کەسی لێکۆڵینەوەی کەوتنی موسڵ کە ئەو کەیسە ئەکیدی لەوە کرد داعش پەیوەندی بە سیاسەتەوە هەیە.

دورخستنەوەی لایەنەکان وەک چارەسەرێک

ساڵی ٢٠١٦ پەرلەمانی عێراق لەرێی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانەوە لیژنەیەکی بۆ لیکۆڵینەوە لە کەیسی کەوتنی موسڵ لەسەردەستی داعش لە ٢٠١٤ داپێکهێنا ،لێکۆڵینەوە کۆتایی هات بە تۆمەتبار کردنی نوری مالکی سەرەک وەزیرانی پێشوتر بەوەی ئەو هۆکاری سەرەکی کەوتنی ئەو شارەیە.
لەبارەی ئەو چارەسەرانەی داعش دەوەستێنێت . جحێشی ئاماژەی بەوەدا پێویستە فایلی ئەو شارە لە دەست گروپە چەکدارەکان دەربهێنرێت و هێزە عێراقیەکان بڵاو بکرێتەوە بەو ناوچانەی ئەو گروپانەی تێدایە.
ئەوەشی وت؛ ئەم هێرشانەی ماوەی ڕابردو کاتێک رویاندا داعش زۆبەی ناوچەکانی نێوان سەڵاحەدین و دیالەی تێپەڕاندبو کە گروپە چەکدارەکانی لێیە،و

،،

ئەمەش دەبێتە ئاسانکاری باش بۆ چالاکیەکانی داعش بەتایبەت پاش شکستی ئەولایەنانەی ئێران پاڵپشتیانە لە هەڵبژاردنەکان.


جێی باسە لایەنە چەکدارەکان لەو ناوچانەی سەر بەپارێزگاکانی نەینەواو ئەنبارو کەرکوک ودیالە وسەڵاحەددینە بەربڵاون بەئامانجی هاوکاری ئاسایشی عێراق و پاراستنی ئەو ناوچانە لە هێرشی داعش.