مۆتەکەكەی گیانی ڤلادیمێر پۆتین مرد 
ئێوارەی دوێنێ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی روسیا بەپەلە گیان لەدەستدانی ڕابەر و سەرکردەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن و دژبەرە سەرسەختەکەی ڤلادیمیر پۆتینیان راگەیاند.

مەرگی لەناكاوی ئالێکس ناڤالنی لە گرتوخانە تایبەتە مەترسیدارەکەی ڕوسیاوە ، جیهانی هەژاند.
ناڤالنی بەهێزترین سەرکردەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن و تاکە لەمپەڕی بەردەم کارەکانی سەرۆکە تووندڕەوەکە بوو.

  ئەو پیاوەی بێ ترس بە پوتینی دەگوت دیکتاتۆری سەردەم  و لەسەر پێشنیاری وازهێنان لەدژایەتی کردنی ئەمریکا و ناتۆ و جەنگی ناوچەکە و پرسی چەکی قاچاخ حوکمی هەژدە ساڵ زیندانی بۆ دەرچوبوو .


ناڤالنی هەرچەندە  لە ساڵی 2020 ژەهرخوارد كرا،بەڵام دوای سالێك وەرگرتنی چارەسەر لە ئەڵمانیا گەڕایەوە روسیا و بەدابەزینی لە فڕۆكە بە تۆمەتی فێڵكردن و ساختەكاری دەستگیر كرا و لە زیندانێكی قایمی جەمسەری باكور توند كرا.

ئەو وەکو میدیا ئۆپۆزسیۆنەکان دەڵێن لە مەترسیدارترین و خراپترین زیندانی روسیادا بەند کرابوو، تا ئەوەی تەنانەت نەدەهێڵدرا هاوژینەکەی و پاریزەرەکەشی سەردانی بکەن و ماوە ماوەش خواردنەکانی بۆ کەمتر دەکرایەوە و دەخرایە ژووری تاکەکەسی .

لەبارەی مەرگی سەركردەكەی ئۆپۆزسیۆنەوە میدیا فەرمیەكانی روسیا تەنها وتیان  لەکاتی ڕێکردندا لەنێو ژورەکەی خۆی بەدەمدا کەوتوە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.

سەرەتا هەواڵەكە بۆ هەموو دونیا شۆك بوو،تەنانەت خێزانەكەی باوەڕیان نەكرد،تا ئەوكاتەی تیمە تایبەتەکان لەڕێ و شوێنیکی ئەمنی تووندا تەرمەکەیان بردە پزیشکی دادی .



ناڤالنی لەکاتی یاخی بوونی پریگۆژینی سەرکردەی ڤاگنەرەکان و دواتر کوشتنیدا گوتی "ئومێدێک رووی لەڕوسیا کرد بەڵام دیکتاتۆرەکە کە مەبەستی پۆتین بوو کوژاندیەوە"

دوای مەرگی بریگۆژینی سەرۆکی ڤاگنەرەکان و هەڵگەراوە لە سەرۆک پوتین،ئەمە دووەمین ڕووداوی مەرگی گوماناوییە كە  لە ڕوسیا دیتە ئاراوە .


ناڤالنی لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا دوو جار ڕابەرایەتی خۆپیشاندانی گەورەی کردوە لەنێو مۆسکۆدا کە دروشمەکانی بریتیبوون لە دژایەتی راستەوخۆی پۆتین و داواکردنی جێهێشتنی دەسەڵات.

 لە دواین هەڵبژاردن ڕێژەی دەنگەکانی لەو بارودۆخە تووندە چاودیری کراوەی ڕووسیادا ٨ پۆینت شەش بەرز بوبوەوە  .

دوای ڕاگەیاندنی مەرگی ناڤالنی بە چەند خولەکێک  دەست بەجێ سەرۆکی ناتۆ ، کۆشکی سپی و سەرکردە بەشدار بوەکانی کۆنگرەی ئاسایشی میونخ هاتنە خەت و گومانیان لەمردنی ناڤالنی نیشاندا.

سەرۆکی ناتۆ و هاوژینی ناڤالنی لە ڕاگەیندراوێک و کۆنگرەیەکی کوورتدا گوتیان پیاوی ئازادی لە ڕوسیا لەگرتوخانەوە بە گومانێکی زۆرەوە گیانی لەدەستداوە ، ئێمە گومانمان هەیە ، ئەم قسانە ڕوسەکانی توڕە کرد و ئەمڕۆ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زاخارۆفا لە ڕاگەیەندراوێکیدا گوتی ئەو وەڵامەی ناتۆ ئامادەکراو بوو دیاربوو کە مەبەستەکە چیبوو. 
2024-02-19