لە تارانەوە بۆ ئیمارات نێچیرڤان بارزانی خەریکی چیە؟
دیپلۆماتیك
-فاتیحەی پرسەی تەواو نەکرد، خۆی کرد بە ئەبوزەبیدا..

بارزانی پێیوایە بڕیار لەسەر کۆرمۆر لە ئەبوزەبی دەدرێت، نەک لە هێچ شوێنێکی تر...
ئەمە نێچیرڤان بارزانیە لە تاران لە پرسەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەدا، ٢٤ کاتژمێری تێپەڕ نەکات هەما رۆژ لە تاران گەڕایەوە و بۆ رۆژی دواتر بەرەو ئیمارات فڕی..
لێرە شێخ محەمەد بن زائید ئال نهیان، سەرۆکی ئیمارات، پێشوازییەکی شاهانەی لێکرد...
دۆستایەتی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ ئیماراتیەکان تازە نیە و زۆر گەرم و گوڕە، ئیماراتیەکان دەمێکە چاویان لەسەر غازی کوردستانە، هەرخۆشیان توانیان ئەم دەستکەوتە بەدەست بهێنن و لەڕێگای دانەگازەوە، بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر دەست پێ بکەن...



بەپێی زانیارییەکانی دیپلۆماتیک، دۆسیەی یەکەم و لە پێشینەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات، دۆسیەی غازی سروشتی کوردستان بوە.
چەند رۆژێک پێش ئێستا، حکومەتی عێراق و خودی محەمەد شیاع سودانی، بڕیاریدا و وەزارەتی کارەبای راسپارد لەگەڵ کۆمپانیای هیلالی ئیماراتی رێبکەون بۆ هێنانی غازی کۆرمۆر بۆ وێستگەی کارەبای کەرکوک، ئەم جوڵەیەی سودانی، حکومەتی هەرێمی زۆر نیگەران کردوە، هەرزوو وەزارەتی سامانە سروشتیەکان وتی، بێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم، کەس ناتوانێت غازی کۆرمۆر بفرۆشیت..
دەرهێنانی غاز لە دەستی حکومەتی هەرێم، شتێکی ئاسایی نیە، هێزەکەی هیچی کەمتر نیە لە نەوت و لە داهاتوو زیاتیش دەبێت، بۆیە نێچیرڤان بارزانی باش لەوە تێدەگات و دەیەوێت لە ئیماراتەوە شەتداونی جولەکانی سودانی و بەرپرسانی بەغدا بکات، بۆ ئەمەش پشتیوانی ئیڕانیەکانی هەیە..
پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی ئێرانیەکان لەم پرسەدا لەگەڵ نێچترڤان بارزانی هاوڕان و دژی بەغدان، وەڵامەکە رونە ئەوان خوازیاری ئەوە نین بەغدا بە غازی کوردستان پێداویستی خۆی پڕ بکاتەوە و پێویستی بە تاران نەمێنێت...
نێچیرڤان بارزانی لە سەردانەکەیدا هەوڵیداوە بەرپرسانی ئەو وڵاتە رازی بکەن، کۆمپانیاکان رابگرن تا نەچنە مامەڵەوە لەگەڵ بەغدا بۆ دەستگەیشتن بە غازی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی، باش دەزانێت، لەدەستدانی غازی کوردستان، دەستی دیبلۆماسیەتی ئەو لاواز دەکات، بۆیە نایەوێت ببێتە گەمەکەرێکی لاواز لە ناوچەکە، ئەو دەزانێت، بەشێکی هێزی دیپلۆماسیەتی هەرێم پەیوەندی بە سەرچاوەی سروشتی و بەتایبەت نەوت و غازەوە هەیە، بۆیە ئەگەر ئەوە نەبێت، هەرێم مەحەلێکی نامێنێت لە هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکەدا..
پرسیارەکە ئەوەیە، ئەم باوەشە گەرمەی هەردوو سەرۆک، نێچیرڤان بارزانی و  شێخ محەمەد، دەتوانێت چ کاریگەرییەکی لەسەر دۆسیەی غازی کوردستان هەبێت؟ بۆ وەڵامەکەی دەبێت چاوەڕی بین.
2024-05-27