عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
ئەردۆگان…ئاگاداربە ئەوە ئێمەبووین سەدام-مان لەسێدارەدا !!!
محمد خۆشناو
2024-08-03
هەر لەگەڵ کوژرانی گەورە شۆڤینیستی فەڵەستینی « ئیسماعیل هەنیەئە» ی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ، ئەو هەنیئەیەی کە پیرۆزبایی و دەستخۆشی کردەوە تیرۆرستیەکەی « ١»ی شوباتی شاری هەولێر-ی کرد و ، پاشان پێشمەرگەی بە چەتە دانا کە ئەو کات مامجەلال-ی رەحمەتی وەڵامی دایەوە ، ئەو کابرایە و حزبەکەی تاکە سەرکەوتنییان ئەوەبوو کە لە ساڵی 2007 کۆدەتایان بەسەر دەسەڵاتی فەڵەستینی کرد و ماڵی فەڵەستنی-یان دابەشکرد و ئەو ماڵوێرانیەیان بەسەر غەززە و خەڵکەکەی هێن کە ئێستا بەچاوی خۆمان دەیبینین….ئا لەسەروبەندی کوژرانی ئەو کابرایە شەڕە قسەیەکی تووند دەکەوێتە نێوان ئەردۆگان-ی سەرۆک کۆماری توکیا و ئیسرائیلیەکان ، لەو شەڕە قسەیەدا هیتلەر و سەدام-میش دێنە ناو ناوان و هەموو ئەمانە لەژێر یەک ناونیشاندا کۆدەبنەوە !! ئەردۆگان-ی سەرۆکی تورکیا لە دیداری حزبەکەیدا دەڵێت 🙁 پێویستە لەسەر وڵاتەکەمان هێزەکانی پتەو بکات لەپێناو ڕێگرتن لە ئیسرائیل بەرانبەر ئەو کارانەی کە دژی فەڵەستینیەکان ئەنجامیدەدات ) هەروەها پێیدادەچێت و دەڵێت :(هەروەکچۆن چووینە هەرێمی ناگۆرنۆ کارابەخ و لیبیا ، دەتوانین هەمان شت لەگەڵ «ئەوانە» بکەین ) کە مەبەستی ئیسرائیل-ە ، لەبەرانبەردا «یسرائیل کاتس» وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەڕەشەیەکی ئاشکرا و ڕوونی ئەردۆگان دەکات بەوەی چارەنووسی وەکو سەدام حسین دەبێت کە لەجەژنی قوربانی 2006 لەسێدارەدرا ، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە سەکۆی «X» گووتی 🙁 ئەردۆگان لەسەر شوێنپێی سەدام دەڕوات و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات ، تەنها لەسەری پێویستە ئەوە بیرخۆی بێنیتەوە کە لەوێ چی ڕوویدا و کارەکە چۆن کۆتایی پێهات ) ، ئەم قسەیە ئەو ڕاستیە دەردەخات وەک ئەوەی بڵێت « ئەردۆگان چاک بزانە ئەوە ئێمەبووین لەپشت لەسێدارەدانی سەدام بووین » لێرەدا «کاتس» ئەردۆگان و سەدام وەک یەک دادەنێت ، دوای ئەوە هەر لە سەکۆی(X) وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامدەداتەوە و دەڵێت 🙁 هەروەکچۆن ئەو کوشتنە بەکۆمەڵە کۆتایی هات کە هیتلەر ئەنجامیدا ، بەهەمان شێوە نتنیاهۆ-ش کۆتایی دێت کە کوشتنی بەکۆمەڵی ئەنجامداوە) و هەروەها دەڵێت ( هەروەکچۆن محاسەبەی نازیەکان کرا ئەوانەی کوشتنی بەکۆمەڵیان ئەنجامدا ، هەروا ئەوانەش لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت کە هەوڵی خاپوورکردنی فەڵەستین دەدەن) ، وەبیرهێنانەوەی هیتلەر و سەدام لەو شەڕە قسانەدا وتەی ئەو دووانەم بیرکەوتەوە ، هیتلەر سەرکردەی نازیەکان کە لە 30 ئەبریل-ی 1945 لەناو بینایەی ڕاوێژکارێتیی ئەڵمانیا گوولەیەکی لە سەری خۆیدا و خۆی کوشت و لاشەکەی لەناو باخچەی بیناکە سووتا و ، دەڵێت 🙁 ڕۆژێک دوای ئەوە ناچار دەبن لەسەر کێلی گۆڕەکەم بنووسن کە من بوومە قوربانی ژەنەڕالەکانم ) و سەدام-یش لەکاتی لەسێدارەدانی بە پرسیارەوە گووتی ( ئایا ئەمەیە پیاوەتیتان ؟! )
اقرأ أيضاً
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئایا زمانی کوردی پیرۆزە؟
محمد خۆشناو
دووڕوویی شێوازی ژیان و زمانی سەردەم و هونەرە !!
فارس نەورۆڵی
حزب و خۆ بینین لە دوای هەڵبژاردن
عەبدولڕەزاق مەهدی
هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ
محمد خۆشناو
وریای مێشە ئەلکترۆنیەکان بن !!
فارس نەورۆڵی
پەیام لەسەردەمی قەیراندا..!
ڕامان مەجید
کام دزی و کامە حکومەتی هەولێر؟
بەرهەم گوندی
٣١ی ئاب و وانەیەک
بەهمەن جەبار
ناتەبایی لە میتۆدەکانی پەروەردە لە کوردستان: بونیادگەرایی بەرامبەر ڕەفتارگەرایی
محمد خۆشناو
ئەی کوردستان بگەڕێوە بۆمان !!
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2024 Diplomatic Magazine