عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
نامەیەك بۆ سەرۆك ئیمانۆئێل ماكرۆن
عەتا شەمێرانی
2025-01-07
سڵاوێكی گەرم ..
(ببوورە من زمانی فەڕەنسی نازانم و تۆش لە زمانی كوردی تێناگەیت، بۆیە بەزمانی ئینگلیزی ئەو نامەیەتان ئاڕاستە ئەكەم بەو ھیوایەی پێتان بگات)
جەنابی سەرۆك ..
وەك كوردێك زۆر دڵم خۆشبو كە ئەمڕۆ وتت : پشت لە كوردانی ڕۆژئاوا ناكەین , ئەو قسانەی ئەمڕۆت دڵی هەموو كوردێكی دڵخۆشكردووە , هیوادارین لەسەر بەڵێنەكانت بمێنیتەوەو نەیانشكێنیت چونكە ئێمە تۆ وەك كەسێكی یارمەتیدەر دەبینین!
تۆ من ناناسیت و ناویشت نەبیستووم، نازانیت چ كارەم و خەڵكی كام ناوچەی باشووری كوردستانم، ،بەڵام من تۆ ئەناسم و ئەزانم چ كارەیت، من مێژووی دێرینی وڵاتەكەی تۆم خۆێندۆتەوەو چەند جارێك لە جوگرافیاكەشیدا ماومەتەوە، لە لوتكەی تاوەری ئیڤڵیشەوە، تەماشای شارە جوانەكەی پاریس و شەقامە دڵگیرەكەی شانزەلیزێم كردووە!
من ئەزانم سەد ساڵ لەوەوپێش، دەستەڵاتدارانی پێشووتری وڵاتەكەی تۆ، چ كارەساتێكی گەوورەیان بەسەر نیشتمانەكەی مندا ھێناوە، ئەزانم بە پێداگری پاریس چ ستەمێكی گەوورەمان لێكرا، زۆر بەوردیش ڕێكەوتنامەی( سایكس بیكۆ)م خۆێندۆتەوە، ئەوەش ئەزانم پاریس چ ڕۆڵێكی گەوورەی ھەبووە و مەرج و داواكارییەكانی چۆن بوون و چ بوون!
بەھۆی ناواخنی پەیماننامەی سایكس بیكۆی ئێوەوە، خاكەكەی ئێمە پارچە پارچە كرا،بە بەرچاوی دنیاوە ھەتككرا،سەروەت و سامانەكەی دزرا،گوندو ئاوایی و سرووشتە دڵڕفێنەكەی لەگەڵ زەویدا تەخت كرا،خەڵكەی ئاوارەو دەربەدەر كرا،دەیان ھەزار لاوو گەنجی لەسێدارە درا،سەدان ھەزاریان زیندە بەچاڵ كرا،ھەڵەبجەو بادینان و بالیسان و قەرەداغەكەی،بە چەكی سینادو خەردەل خنكێنرا
بەڵام ھەر لە باوەشی ئەو سەد ساڵەدا،پەناگەو باوەشی سۆزی پاریسیش ئەبینم،ئەزانم گەر پاریس نەبووایە ئێستا نیشتمانێك نەمابوو بەناوی كوردستانەوە،لە یادەوەری مندا،ھەڵوێستە گەوورەكانی پاریس لە گلێنەی چاوەكانمایە،ھەوڵەكانی خاتوو میتەران و سەرۆك میتەرانی ھاووسەری ھەرگیز لەبیر ناكەین،ھەرگیز چاكەكانی ئەوان ون نابێت،ئەزانین لە ئەستانەی كۆڕەوو كۆچی ملێۆنییدا،چۆن ھاتن بەدەممانەوەو چۆن لە ددانی تیژی بەغداو تاران و ئەنقەرە ئێمەتان پاراست!
جەنابی سەرۆك ..
ھەڵوێستەكانی تۆش بەرزئەنرخێنین، سوپاست ئەكەین كە نەتھێشت لە سەرووبەندی شانزەی ئۆكتۆبەردا، مارە ڕەشەكانی بەغدا قووتمان بدەن، سوپاستان ئەكەین كە نەتانھێشت دەبابەو تانك و زرێپۆشەكانی(ئەنقەرەو تاران و بەغدا)پەلاماری كوردستان بدەن و بە بەیەكجاری قڕمان بكەن، سوپاس كە نەتانھێشت چەقەڵ و گورگ وئەژدیھا خوێنخۆرەكانی بەغداو تاران و ئەنقەرە، لەسەر نەخشەی ژیان بمانسڕنەوە!
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم!
اقرأ أيضاً
پێشڕەو محەمەد
شاگەشکەبوون بە خێڵ پاڵنەرە خێڵگەرییەکانی شادیی خەڵک بۆ جەنگی خێڵ
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2025 Diplomatic Magazine