شاری سلێمانی پێویستی بە حاکمێکی دادپەروەر و دڵسۆز و خزمەتگوزار هەیە، بەم مەرج و ئیمتیزاتانەی خوارەوە:
*کاتەکانی خزمەتکردنی شارەکە ٢٤ کاتژمێری تەواوە لە رۆژ و شەوێکدا، ٧ رۆژ لە هەفتەیەکدا.
*مووچەی ئەم حاکمە کەمترە لە مووچەی خانەنشینێک. *ئۆتۆمبێلێکی (١٠) هەزار دۆلاری پێدەدرێت بۆ کاروبارەکانی.
*ئەم حاکمە خانوێکی بۆ دابین دەکرێت لە (گەڕەکی خانووە قوڕەکان).
*نەسریەی مانگانەی بەردەستی ئەم حاکمە بڕەکەی هێندەی داهاتی مانگانەی کرێکارێکی ژینگە پارێزە.
*ئەم حاکمە کێشەی خەڵک بە کێشەی خۆی دەزانێ و خۆی بە خزمەتکار و خەڵک بە گەورەی خۆی دەزانێت.
*گەشتی دەرەوەی وڵات ناکات و کاتە خۆشەکانی لەگەڵ کەسوکاری ئەنفالکراوەن و شەهیدان بەسەردەبات.
*بارەگای سەرۆکایەتی ئەم حاکمە لە بەر بەلەدێکەی سلێمانی دەبێت و شوێنی دیدارەکانی لە سەرای سلێمانی دەبێت.
* ئام حاکمە بۆی نییە دوو ژن بهێنێت، ژن و کچەکانی تەنها بۆیان هەیە بە خەنە جوانکاری بکەن.
* بۆی نییە خاوەندارێتی هیچ کۆمپانیایەک بکات و پشکئ هەبێت لە کۆمپانیای دیکەدا، سەرانە و بەرتیل لە سەرمایەداران وەرناگرێت.
*کوڕەکانی ئەم حاکمە بۆیان نییە کۆمپانیا دروست بکەن و بازرگانی بکەن، تەنها دەتوانن وەک باخەوان کاربکەن و باخچەکانی سلێمانی ئاوبدەن.
*ئەم حاکمە نابێت قافڵەی پاسەوانی هەبێت، خەڵک خۆیان دەیپارێزن.
*پاداشتی ئەم حاکمە لەدوای ٤ ساڵ لە خزمەتکردنی بریتیە لە متمانە و سوپاسی خەڵکی سلێمانی.
هەر بەڕێزێک لە خۆی رادەبینێت بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە با بە زووترین کات پەیوەندی بکات بە بەرەی گەلەوە