کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ترەمپ ، ماندێلای سەردەمی نوێ !!
محمد خۆشناو
2024-06-15
دادگای نیویۆرک رایگەیاند کە سەرۆکی پێشوو « دوناڵد ترەمپ » «34» جار تۆمەتبارە ، دانیشتنەکانی دادگا «7» هەفتەیان خایاند ، لە هۆڵەکە ترەمپ هەرکە گوێی لە تۆمەتەکان بوو چاوەکانی داخست و فشاری بەرز بووەوە و ، لە باخچەی بەرانبەر دادگاش نەیارانی ترەمپ لەخۆشیان هاواریاندەکرد و ، هەوادارانی خۆشی تووڕەییان لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان دەتەقاندەوە و دەیان هەڕەشەیان لە دادورەرەکە دەکرد ، بەڵام ئەوەی کە جێگای سەیرە ئەو هەموو تۆمەتە نەبۆتە هۆکاری دۆڕانی !!! ئەوەی کەمێک تێبگات دەزانێت کە یەک تۆمەت لەو « 34»ە بەسە بۆ کۆتایی هێنان بە ئایندەی سیاسی ترەمپ ، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە سەپاندنی ئەو هەموو تۆمەتانە لەسەری کەچی شەعبیەتەکەی زیاتر دەبێت ، مەسەلەکە پەیوەندی بەوەوە نیە کە جەماوەر بڕوا بەوە دەکات کە ئەم تۆمەتانە هەڵبەستراوە و ترەمپ بێتاوانە ، بەڵکە دەیان لە ملیۆناها هەوادارانی دڵنیان لەوەی کە کۆکتێلێکی زۆری تاوانی هەمەڕەنگی کردووە ، کەچی خۆشیان دەوێی و بە پاڵەوانی دەزانن و گوێیان لە تۆمەتەکان نیە و ، پێیان وایە کە ترەمپ وەک باڵندەی « قەقنەس» ی ئەفسانەییە لەناو خۆڵەمێشی خۆی هەڵدەستێتەوە ، ئەوان ترەمپ لە شێوازەکەی لە ژیان و لە حوکمەکەی دەبینن کە«ئەو » نەبەردیەکانی ئەمەریکا لە دەرەوە دێنێتەوە و لە ناوخۆش سەریان بەرز دەکاتەوە ، حالەتی ترەمپیزم لە زیادبووندایە ، ترەمپ هەمیشە خۆی وانیشانداوە کە قوربانیە ، لەچەندین بۆنەدا خۆی بە «نیلسۆن ماندێلا» چواندووە و دەڵێت «چەوسانەوەی سیاسی» بەرانبەری دەکرێت ، ترەمپ کە خۆی بە «مەندێلای سەردەمی نوێ » چواندووە ناتوانێت مێژوو بێنێتەوە ، ماندێلا ژیانی خۆی لە بەندینخانە و خەباتی بەردەوام بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکەی لە ڕژێمی «ئاپارتاید- جیاوازی ڕەگەزی» تەرخانکرد و ملێۆنێر نەبوو وەکو ئەو ، یەک دونیا جیاوازی لەنێوان هەردووکیاندا هەیە….سەرم لەوە دەرناچێت کە وڵاتێکی وەکو وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ، لەسایەی ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنێکی وا کە ووردبینی لە هەموو زانیاریەک دەکەن و ، لە سایەی بنکەیەکی بەیاناتی مێژوویی کە گەورەترینە لە مێژوو و، لەگەڵ بوونی چاودێریەکی میللی لە ئامرازەکانی سۆشیالمیدیا کە رەحم بە کەس ناکات و درۆ بەسەریدا تێناپەڕێت ، سەرەڕای هەموو ئەوانە کەچی شەعبیەتی ترەمپ لەکن هەوادارانی زیاد دەکات و ، ئەو وایدەبینێت کە پیلانگێریەکی شەڕانگێز لە لایەن نەیارانی لەئارادایە بۆ شێواندنی وێنەکەی بە ناڕەوا و بوختان ، باشە ئەگەر ترەمپ بووە سەرۆک چۆن مامڵە لەگەڵ وەزارەتی داد دەکات کە ئەو پێی وایە کە ستەمێکی سیستەماتێک دژی دەکرێت ، بۆئەم مەبەستە لە یەکێک لە سەردانەکانی هەڵبژاردنیدا بۆ یەکێک لە گەرەکە هەژارنشینەکان لە نیویۆرک بەڵێنی ئەوەی داوە کە وادەکات وەزارەتی داد ملکەچی ئیرادەی ئەو بێت و گەندەڵکاران لەو وەزارەتە پاکتاو دەکات ، ئەگەر وابێت داخۆ سیستەمی دادوەری ئەمەریکا چی لێدێت ؟!
من گەیشتمە ئەو بڕوایەی کە خەڵک گەندەڵکار تا بەهێز و کاریگەر و خاوەن سامان بێت ڕەتناکاتەوە ، وامزانی ئەو نەخۆشی لەباوەشگرتنی تۆمەتبار و درۆزن و گەندەڵکاران و وەهم فرۆش تایبەتە بە مرۆڤ لە وڵاتە هەژارەکان ، بەڵام دەرچوو کە هاوڵاتی خۆرئاواش چیتر پەرۆش نیە لەسەر سزادانی هەڵەکراو و تۆمەتبار کە نموونەیان ترەمپ-ە
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
سورەیا ئەسفەندیاری ئەو شاژنەی بەخێرایی ئەستێرەی بەختی درەوشایەوەو ،خێرایش کوژایەوە
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine