کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
پزیشکیان لەنێوان پیرۆزیی و شکستدا
سەڵاح سالار
2024-06-28
پیرۆزیی بەزمانی خۆیان واتا سەرکەوتن و سەرکەوتووش پیرۆزبایی لێدەکرێت بۆیەهەر ئەو وشەیەم دانایەوە.
پزیشکیان لە ئازەربایجان دەنگی زۆرترە چونکە خۆی ئازەرییە.
لە کوردستان لەناو ئەوانەی دەنگ دەدەن دەنگی زۆرترە, چونکە بە کوردییەکی ڕەوان قسە دەکات و سۆزی کوردی بردووە, هەروەها ڕیفۆرمخوازە و کوردیش هەمیشە دەنگی زیاتر بۆ ڕیفۆرم بووە.
لە تاران دەنگی زۆرترە بەمەرجێ دەنگی خۆڵەمێشیی کە ئیسڵاحییەکانە دەنگ بدەن.
لە کرماشان تا لوڕستان بەهۆی کوردیزانی و هەم شیعەگەرایی و هەم ڕیفۆرمخزوازییەوە دەنگی تا ڕادەیەکی باش هەیە.
ڕەنگە لە پارێزگای یەزد کە زێدی خاتەمیی ڕابەری ریفۆرمخوازان و سەرۆکی پێشووتری ئێران دەنگی هەبێت.
پشتگیرییەکانی زەریف, وەزیرە بلیمەتەکەی دەرەوەی ئێران بۆ پزیشکیان و پشتگیرییە نەرمەکەی محەمەد خاتەمی سوودی زۆری بۆ پزیشکیان هەیە.
بەڵام
لە مەشهەد و قوم و زۆرێکی تریش لە شارانی وەک ئەسفەهان تا باشووری ئێران دەنگی نێر نییە, بانگەشەکەی فریای ئەوە نەکەوتووە ئەوانیش مسۆگەر بکات.
بەڵام بەڕای من دەرکەوتنی حەسەن ڕۆحانی نوێنەری بەرەی میانڕە و نزیک لە ڕیفۆرمخوزانەوە کە دوو خول سەرۆککۆماربوو ئێران تێیدا دووچاری هەڵاوسانی ئابووریی بووەوە چەندە سوودی هەیە, هێندەش زیانی بۆی هەیە.
پزیشکیان کێشەکەیەکی تری ئەوەیە سیاسەتمەدار نییە, وەک ئەوانی دی. دروشمەکانیشی زۆر قەبە نین, زیاتر شتی سوواون. بەڵام تا ڕادەیەیکش بۆ دەنگی خەڵکی خۆشباوەڕ کەڵکی پێدەگەیەنن.
ئەوەی پزیشکیان سەردەخات بەشداریی ڕێژەی زۆری دەنگدەرانە, ئەگەر ڕێژە %60 تا %70 بێت پزیشکیان مسۆگەرە, ئەگەر کەمتر بێت ئومێدی ئەویش کەمترە.
ماوەتەوە بڵێین پزیشکیان لەپڕدا ئومێدی بۆ ڕیفۆرمخوازان هێنایەوە و وەک گەردەلوول خۆی پیشانی نەیارانی داوە, لەبەر ئەوە ترسی خستووەتە سەر پڕۆسەکە بۆ نەیارانی خۆی.
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
د. موسەنا ئەمین هەموو شتێک لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن کەی کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
راستەوخۆ.. عەلی حەمەساڵح باسی دەرفەتە زێڕینەکە بۆ مووچە دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine