کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کاتێک جاهیلێک دەبێتە خاوەن میلیۆنەها دۆلار !!
محمد خۆشناو
2024-06-22
جێی داخە کەسێکی نەفام و نەخوێندەوار خاوەنی ملیۆنەها دۆلار بێت ، کەسێک کە بەژیانی نەک کتێبێک بەڵکو ڕۆژنامەیەکیشی نەخوێندۆتەوە ، ئەم داخە زیاتر ڕۆشنیران هەستیپێدەکەن ، کەسێکی فێرخوازی ڕۆشنیر کە زیاتر لە هەزار کتێبی خوێندۆتەوە کەچی بێپارەیە و جاری وا هەیە بە نەخۆشی و نەتوانینی چارەسەرکردن دەمرێت ، لێرەدا ڕۆشنبیرەکە پرسیار دەکات ، کە لەسەر چ بنچینەیەک ئەو کابرایە ئەو هەموو پارەیەی هەیە و زوڵمە ئەو هەموو پارەیە لەدەست ئەودا بێت ؟! پێم وایە لێرەوە ڕۆلی پارە لە بیری سۆشیالیزم بەدیاردەکەوێت…..ناخۆشیەکە لەوەدایە کە ئەو جاهیلە پارەدارە دەعوەتی بۆنە حزبی و بۆنەی دەرچوانی زانکۆکان دەکرێت ، کەچی بەداخەوە لەو بۆنانەدا ڕۆشنبیر و نوسەر… تاد هیچ حسابیان بۆ ناکرێت ! هەموو ئەوانەی دانیشتوون بەرپرس و ئەوانن ، ئەگەر ئێمە بەراورد لەنێوان گەورەترین ملێۆنێر بە جاهیل و خوێندەوا و ، بیرمەندێک بکەین دەبینین دەستی ئەو بیرمەندە و ئەو خزمەتەی کە پێشکەشی کۆمەڵگەی کردووە دەمێنێت و ، بەهاکەی ڕۆشنبیریەکەی لەناو ناچێت ، سامان پێوەر نیە بۆ پێشکەوتن و شارستانیەت .
لەو سەردەمەی ئێستاماندا پارە بۆتە هەموو شتێک ، بەڵام پارە زەروریە و دەبێت بۆ بونیاتنان بێت و ، زەروریە بۆ پێشکەوتن و زەروریە بۆ فراوانکردن و کاری خێرخوازی ، پارە وەهمێکە هەموو شت دەجولێنێت ، پارە بزر دەبیت بەڵام وشە دەمێنێت ، من دەزانم پارەداری وا هەیە کە نیشتیمانیە و پارە لەخزمەتکردنی نیشتیمان خەرجدەکات ، بەڵام کارەسات ئەو جاهیلە پارەدارانەن کە زۆرن ، دەڵێن ، سێیانەی کاولکاری نیشتیمان بریتین لە : هەژاری و نەزانی و نەخۆشی ، بەڵام ئەمە وانیە ، نەفامی«جهل» و جەهل و جەهلە ، جاهیلی پارەدار هەر خەیاڵی لەکن پارەکەیەتی هەمیشە ئەنانی و لەدڵەڕاوکێدایە و ، سوودی نەک بۆ ماڵ و منداڵی بەڵکو بۆ کۆمەڵگە و نیشتیمانەکەشی نیە ، «تۆماس جیفرۆن» خاوەن وشە کاریگەریەکان لە دەستووری ئەمەریکی دەڵێت : ( لەکن ئێمە ڕەنگ و ئاینەکەت گرنگ نیە ئەوەی گرنگە ، باشترین شت لە لات هەیە بیدەیتە ئەو وڵاتە).
پارەداری جاهیل لەڕوالەتدا مەدەنیە و ئۆتۆمبێلی گرانبەها و قاتی و پڵاوی کەشخەی لەبەردایە ، کەچی لەناوەڕۆکدا کچ و ژنەکەی لە بەندینخانەی ماڵەوەن ، بەهیچ شێوەیەک عەقلی بەختەوەر نیە و لەدڵەڕاکێدایە ، لەوانەیە دەرۆزەکەرێک عقلێکی بەختەوەرتری هەبێت لەو ملیۆنێرە دواکەوتوانە و دەڵیت : شوکور بۆ خوا من کرێی خانوو نادەم ، من دەتوانم لەهەر شوێنێک بێت لەسەر زەوی بنووم ، من ئازادم ، ئەوەی لەناو گیرفانمە بەشم دەکات و لێشم زیادە ، عقلی بەختەوە پەیوەندی بە پارە و مادەوە نیە ، هەژاری بەزەرورەت نابێتە مایەی ناڕازی و نەفرەتی ، بەڵام ئەو نایەکسانە تووندەی لەنێوان خەڵکی لە ئاستی بژێویدا بریتیە لە چاندنی تووڕەیی..نەشاردریێتەوە کە پەخشی تەلەفزیۆنەکان هەژارەکانیان خسۆتەناو ئەشکەوتی نشوستی و خەمۆکی بە پێشاندانی ئەو هەموو ڤێلەی نەفامە دەوڵەمەندەکان کە چۆن لەو نیشتیمانەدا ئەوانە دەژین ، ئەم نایەکسانیە لەنێوان هەژاریەکی زۆر و دەوڵەمەندیەکی تووند بەشدارە لە خەلقکردنی مرۆڤێکی بێویژدان .
کارەساتی پارەی زۆر لەدەست نەفامدا لەوەدایە کە زۆبەی جار خەڵک لێکدەکات ، وەرە سەری کنەخۆمان بکە لەسەر پارە و زەوی کە کەوتۆتە دەست جاهیل چ کوشتارگەیەک دەکرێت یان بە ملیۆنەها دەبات و دەڕوات !!
کەواتە دوو جۆر هەن پارە کۆیان دەکاتەوە ، جاهیلی پارەدار سەیری پارە بە تووڕەیی دەکات ، پارەداری خوێندەوار بە بێزاریەوە سەیری پارە دەکات ، کاتێک « برنادشۆ » بەناوبانگ بوو کە سامانێکی زۆریشی هەبوو ، یەکێک لە ڕۆژنامەنووسان لێیپرسی ، مادامەکێ تۆ بڕوات بە سۆشالیزم و دابەشکردنی سامان هەیە…لەبەرچی لەئێستاوە لەخۆتەوە دەستپێناکەی ؟ ڕەدەکەی ئەمە بوو : ( ئەگەر ئەوەم کرد هەژاری هەژاران لە جیهاندا زیاتر دەبێت ) ، دوڵەمەندی بە پارە نیە ، کەسی نەفامی پارەدار لە هەموو ڕوێکەوە هەژارە .
زیاتر بخوێنەرەوە
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
محمد خۆشناو
مووچە ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
سەردار قادر
بەهاکان گۆراون
سەرهەنگ فەرەج
لە یادی یەكێتیدا، بە كورتیی
محمد خۆشناو
دووفاقی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانیدا !!
لەتیف فاتیح فەرەج
كاك مەسرور فەرموو كاتیەتی
ئەمانەش ببینە
ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ بەرپرسی باڵای ئێراندا کرد
ژووری نوستنی بەرپرسە باڵاکانی ئێران دەبێتە شوێنی مردنیان
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
بەرپرسێكی سەربازی پێشوی توركیا: یەكێك لە ئامانجەكانی ئەم شەڕە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە
چی ڕوو دەدات ؟! ترەمپ بەپەلە گەیشتەوە واشنتن كۆتایی ڕژێمی ئێران؟ یان تەسلیمبون؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine