نامۆبوون لە نیشتیماندا!

محمد خۆشناو

2022-09-17

نامۆبوون «الاغتراب» دیاردەیەکە لەزۆربەی وڵاتانی جیهاندا هەیە و ، بەڵام زیاتر لە وڵاتە تازەگەشەسەندوو و دواکەوتووەکان وەک ئەو ناوچەیەی ئێمەی تێدا دەژین بە کوردستانیشتەوە بڵاوبۆتەوە ، جگە لەمە بەهۆی تێکچوونی کەشوهەوا لە جیهاندا نامۆبوونێکی گەورەتر لەوەی نیشتیمان سەریهەڵداوە!!
نامۆبوون بەمانا ساکاریەکەی تەنگوچەڵەمەی دابڕانە لەنێوان خود و نێوان شتێکی دیکە ،  هەستێکە لە هەموو کات و شوێنێک تووشمان دەبێت و واقعێکە ڕۆژانە کە هاوڵاتی تێیدا دەژیت و بەرجەستە دەبێت لە هەستکردن بە نامۆبوون ، لووتکەی نامۆبوون ئەوەیە کە خۆت لەنێو کەسوکار و نیشتیمانەکەدا بە غەریب بزانیت و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا لەمیانی نەمانی ئینتیما بۆ نیشتیمان کە هۆکارەکانی دیارن ، خۆشەویستی بۆ نیشتیمان نەمێنێت، ئێمە باسی نامۆبوون لەدەرەوەی نیشتیمان ناکەین….نامۆبوون لەناو نیشتیمان یا لەسە ئاستی جیهان بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی نوخبەیەکی چڵێسی ئۆلیگارشی لەناوەوە و ئۆلیگارشی سەرمایەداری دڵڕەقی جیهانی لە تێکدانی کەشوهەوا و «تێنوێتی خاک و مرۆڤ و لافاو و ئاگرکەوتنەوە » لە کوردستان و دەیان وڵاتتی دیکە  بەهۆی توانەوەی بەستەڵەکی باکوور ، ئەمە جگە لە دروستکردنی هەزارا ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرد و دەستبەسەرداگرتنی زۆربەی وەزیەفەکانی مرۆڤ و دروستکردنی گەورەترین نامۆبوونی مرۆیی لە میژوودا بەڕێوەیە ، كە دەگەڕیتەوە بۆ لاوازی توانای مەنزومەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی نوخبەی ئۆلیگارشی سەرمایەداری ستەمکار کە هۆکاری سەرەکیە لە بەرزبوونەوەی دەرهاویشتە گازە ژاراویەکان و ئەو کاولکاریەی کە ئێستا زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە کە ئەمەش هەستکردن بە نامۆبوون لە نیشتیمان «گەورەترە» واتە هەستێکی جیهانی گەردوونیە .

 لەئاستی ناوخۆدا ، چۆن هاوڵاتی هەست بە نامۆبوون نەکات ، کە وەک پێویست نەتوانی ماڵ و منداڵت بەخێو بکەیت؟؟ چۆن هەست بە نامۆبوون نەکات کە لەبەرچاوی ژن دەکوژرێت و بکوژ وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچێت یا ئیهانە و لێیدەدرێت و ئەوپەڕی سووکایەتی پێدەکرێت ، بەپاساوی دابونەریت و کلتووری دواکەوتوو و نەزانی لە کۆمەڵگەیەکی نێرسالاریدا؟؟؟


 لەئاستی ناوخۆدا ، چۆن هاوڵاتی هەست بە نامۆبوون نەکات ، کە وەک پێویست نەتوانی ماڵ و منداڵت بەخێو بکەیت؟؟ چۆن هەست بە نامۆبوون نەکات کە لەبەرچاوی ژن دەکوژرێت و بکوژ وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچێت یا ئیهانە و لێیدەدرێت و ئەوپەڕی سووکایەتی پێدەکرێت ، بەپاساوی دابونەریت و کلتووری دواکەوتوو و نەزانی لە کۆمەڵگەیەکی نێرسالاریدا؟؟؟
(نامۆبوون لە نیشتیمان) ئەوکاتە ڕوودەدات: کاتێک پێچەوانەی ئەوەی پێشتر  لەهەمان نیشتیماندا دەژیایت و لێڕاهاتبووی  بژیت.
لەڕووی فەلسەفیەوە ، نامۆبوون زاراوەیەکە زیاتر لە فەلسەفەی هاوچەرخدا بەکارهات و لە فەلسەفەی تەقلیدیدا زانراو نەبوو ، بۆیە هەندێک وایدەبینن کە نامۆبوون وەسفێکە بۆ دۆخی مرۆڤی هاوچەرخ و ئێشوئازارەکانی کە پێشتر لەسەردەمانی پێشوو هاوشێوەی نەبووە ، بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە لەسەردەمانی «هیگل»ی فەیلەسوفەوە دەستیپێکرد و ، بەڵام زۆربەکارهێنان و بڵاوبوونەوەی زاراوەکە لەسەردەستی فەیلەسوفی ئەڵمانی« فیورباخ »ی سەر بە قووتابخانەی چەپی هیگلی دەستیپێکرد ، فیورباخ پێی وایە کە قورتاربوونی مرۆڤ لە نامۆبوونە ئاینیەکەی مانای کۆتایی و ئازادبوونیەتی لەهەموو شێواز و جۆرەکانی نامۆبوونە ئینسانیەکانی دیکەیە ، پاشان «مارکس»ی فەیلەسوف نامۆبوونی گەڕاندەوە بۆ سیستەمی سەرمایەداری و ،کە ئەو سیستەمە سەرمایاداریە هیج شتێکی مرۆیی تێدانیە و وا لە کرێکار دەکات کە نامۆ بێت لە سیستەمی سەرمایەداری و کرێکار دابڕاو دەبێت لە بەرهەمی ئەو کارە تایبەتیەی کە ئەنجامیدەدات ، دوای مارکس دەستەواژەی نامۆبوون چووە بوارەکانی دیکە لەواند سۆسیۆلۆژیا و ڕەخنەی ئەدەبی و هونەر.

هەستی نامۆبوون لەناو نیشتیمان تووندترین هەستی ئینسانی و زۆرترین ئازار دروست دەکات لە نامۆبوون لەدەرەوەی نیشتیمان ، چونکە ئەمە جگە لەوەی کە لەبەرهەمی دۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و کلتووری دەورەدراو بە کەسەکە هاتۆتە کایەوە کە داڕمانێک لە مەنزومەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و تێکچوونی پارسەنگی دروستدەبیت و بەمەش بۆشایەک لەنێوان کەسەکە و خودی خۆی دروستدەبێت ، 
کە دەبێتە مایەی ئەوەی نزیکەکەی خۆت یا هاوڕێت یا نیشتیمانت بە غەریب ببینیت.
ڤایرۆسەکانی نامۆبوون لەم ساڵانەی دواییدا بەشیوەیەکی بەرچاو لەزۆربووندایە کە هەڕەشە لە تەندروستی و دەروون دەکات ، هەروەکچۆن ڤایرۆسی کۆڕۆنا لێکەوتەی خەراپی هەبوو ، بەهەمان شێوە ڤایرۆسی نامۆبوون لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی و جیهانیدا لێکەوتەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی دەبێ و ، دەبێت ووریا بین!!

بەپێی هەندێک سەرچاوە نامۆبوون بە زەرورەت نابێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر جەستە و دەروون ، بەڵکو لەوانەیە هەروەها ببێتە سەرچاوەی خۆشی و بەختەوەری «بەدەستکاریەوە ئەمەم لە نوسەرێکی عەرەب وەرگرت» کە گوزارشتە لەوەی کە نامۆبوون هەر تەنها ئێشوئازار نییە!


نامۆبوون دراوێکی دووڕووە ، ڕووێکی خەراپی زیانبەخش وەکو هەستکردن بە نامۆبوون لە نیشتیمان هەیە و ، ڕووێکی دیکەشی هەیە ئیجابیە بەتایبەتی لە هەندێک کاری هونەریدا نوکتە دروستدەکات و پێکەنین دەوروژێنێنت کە جۆرە دڵنەوایەک دەداتە دڵ و دەروون .
بەپێی هەندێک سەرچاوە نامۆبوون بە زەرورەت نابێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر جەستە و دەروون ، بەڵکو لەوانەیە هەروەها ببێتە سەرچاوەی خۆشی و بەختەوەری «بەدەستکاریەوە ئەمەم لە نوسەرێکی عەرەب وەرگرت» کە گوزارشتە لەوەی کە نامۆبوون هەر تەنها ئێشوئازار نییە!
کابرایەکی ئەمەریکی بە کەسێکی عەرەبی گووت: «ئێمە دەتوانین لەهەر گۆڕەپانێک بێت لە ئەمەریکا ڕاوەستین و ڕەخنە لە بەڕێز بایدن بگرین ، بێ ئەوەی شتێک بەسەرەمن بێت» ، کابرای عەرەب وڵامی دایەوە:«ئێوە هەر تاکە گەل نین کە ئەو ئازادیە و دیموکراسیەتان هەبێت ، لە وڵاتی ئێمەش هەر عەرەبێک دەتوانێت لەهەر گۆڕەپانێکدا بوەستێت و ڕەخنە لە بایدن بگرێت بێ ئەوەی خەراپەیەکی بەرانبەر بکەن»
نامۆبوونەکە ئیجابیە چوونکە« نوکتە»ی دەروستکردووە کە پێکەنین دەوروژێنێت.