کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
یەحیا کامیل
2025-06-17
گەرووی هورمز گەورەترین کەناڵی لۆجستی و بازرگانییە لەجیهاندا بەتایبەتی ڕێگای هەناردەی وزە، بەجۆرێک %21 نەوتی جیهان(18بۆ 21 ملیۆن بەرمیل بۆ هەر ڕۆژێک) و %25 گازی سروشتی جیهان لەڕێگای ئەم کەناڵەوە دەگوازرێتەوە، کە بە گشتی %30ی ڕێگای گواستنەوەی وزەی جیهان پێک دەهێنێت. ئەم کەناڵە لەسەر کەنداوی عەرەبیە و دەکەوێتە نێوان کەناراوەکانی ئێران و عومان.
پرسیاری سەرەکی و جدی لەم بابەتەدا ئەوەیە کە ئاخۆ داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە وەک کاردانەوەیەک دژی ئەم بارودۆخە جەنگیەی کە لە دژی ئیسرائیل بە ڕاستەوخۆ و ئەمریکا ناڕاستەوخۆ هەیەتی ، کارتێکی کاریگەر و فشارێکی جەنگی و بەهێز دەبێت دژی ئیسرائیل و ئەمریکا و ئامانجە سیاسیە ئابورییەکانی بەدیدەهێنێت لە ناوچەکەدا ، یاخود کارتەکە بە خودی ئێراندا سەرەتا دەتەقێتەوە پاشان پرشی ئاگرەکەی بەجیهان و ئیسرائیلدا بڵاو دەبێتەوە؟ خستنەڕووی ئارگیۆمێنتەکان زیاتر بەئاڕاستەی بۆچوونی دووەمدا دەڕوات و پێناچێت ئێران لەناوبردن و پەکخستنی ئەو کەناڵە تەنانەت وەکو کۆتا فیشەکی خۆکوشتنیش بەکاربهێنێت.
ئێمە باس لە داخستنی کەناڵەکە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ناکەین بەڵکو لە ئەگەری درێژەکێشانی جەنگەکەدا بۆ ماوەیەکی درێژتر و داخستنی ڕێگا بازرگانیەکە کە بۆ ماوەیەکی کەمێک درێژ بەردەوامی هەبێت.
هەناردە بازرگانییەکانی گەرووی هورمز %90ی پێک دێت لە بواری وزە(نەوت و گازی سروشتی) و %10 بواری پیترۆکیمایی و پیشەسازی کەرەستە و پلاستیک و خۆراکە، واتە کەناڵەکە شادەماری وزەی جیهانە. لە ئەگەری داخستنی ڕێگەی گەرووەکە نرخی نەوت لەجیهاندا %150 بۆ%200 زیاد دەکات ، لەبەر ئەوەی زۆرێک لە وڵاتە پێشەنگەکانی بەرهەمهێنەری نەوت بەرهەمەکانیان لەڕێگای گەرووی هورمزەوە هەناردەدەکرێت ، کە ڕۆژانە سعودیە 6-8 ملیۆن بەرمیل و عێراق 3-3.5ملیۆن بەرمیل و ئیمارات 2.5-3 ملیۆن و کوەیت 2-2.5ملیۆن بەرمیل و ئێران نزیکەی 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕێگەی گەروەکەوە ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهانی دەکەن . بەم شێوازە ئەوەی دیارە ئێرانیش بۆ خۆی هەناردەکارێکی سەرەکی نەوت و گازی شلە لەڕێگەی گەرووەکەوە بۆ بازاڕەکانی نەوت و گازی جیهان کە ئەوروپا و ئەمریکا و ئاسیایە.
لێرەدا بەدەر لە زەرەر و زیانە ئابورییەکانی جیهان ئەگەر بەراوردی زیانەکانی ئێران و ئیسرائیل بکەین لە ئەگەری داخستنی ڕێگای گەرووی هورمز دۆخەکە بەم شێوازە دەبێت: ئێران لە حاڵەتی ئاساییدا لە ڕۆژێکدا 400 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت کە %3بەرهەمی نەوتی جیهانە و % 30 داهاتی وڵاتەکە دەکات، هەروەها %20 ی داهاتی وڵاتەکەش لەسەر گازی شل وەستاوە، وە بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئۆپیک 3.2 ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکات ، لەو ڕێژەیەش نزیکە 2.5 بەرمیل نەوت لەڕێگەی گەرووی هورمزەوە ڕەوانە دەکات واتە بەڕێژەی %80 ، بەڵام گازی شل بەڕێژەیەکی کەمتر ڕەوانە دەکات لە کەناڵەکەوە کە %25 ە لەبەر سزاکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لەسەر بەبازڕکردنی بڕی گازە شلەکەی و ئەوەی ئەمێنێتەوە بەنرخێکی هەرزانتر بە چین دەیفڕۆشێت، واتە بەم شێوازە ئێران بەداخستنی گەرووەکە %55ی بازرگانی نەوت لەدەست دەدات، چونکە تەنیا %25 لەڕێگەی پایپلاین و بۆرییەوە دەتوانێت نەوت هەناردە بکات لە ڕێی تورکیا و عێراق و ئەرمەنستانەوە، واتە ئێران سەرەڕای لە خەرجیەکانی جەنگ و هەموو گەمارۆ ئابوورییەکان و قەیرانی دارایی %20ی ئابورییەکەیشی لەدەست دەدات.کەواتە ئاستی ئەم زیانە ئابوریانە لەئاستی لەدەست دانی هاوسەنگی هێز و هەژموونی سیاسی و هەرێمایەتی وڵاتەکەیە لە ناوچەکەدا.
ئەگەر باس لە قەبارەی زیانە ئابورییەکانی داخستنی گەرووی هورمز بکەین لەسەر ئیسرائیل، بە دڵنیاییەوە هەست بە ئاستێکی کەمتری ئەوزیانانە دەکەین کە ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە لە چاو بارودۆخی جەنگیی ئێستای ناوچەکە، لەبەر ئەوەی باردۆخی ئابوری و کەرتی وزەی ئیسڕائیل بەم شێوەیە، کە وڵاتێکی بەرهەمێنی لاوازی نەوتە کە %1ی پێویستی پیشەسازی وزە پڕ دەکاتەوە واتە %99 نەوتی پێویست بۆ پیشەسازی لەدەرەوە دەیهێنێت . بەڵام ئیسڕائیل نەوت وەک سەرچاوەی یەکەم و سەرەکی بۆ کەرتی وزە پشت پێنابەستێت، بە پلەی یەکەم و بەڕێژەی %40 پشت بە گازی شل دەبەستێت و %10 وزەی خۆر و ئاوی و دەریا و %10خەڵوز و %5 وزەی ناوکی پشت پێ دەبەستێت بۆ کەرتی وزە و پیشەسازی، واتە بە ڕێژەی %35 پشت بە نەوت دەبەستێت بۆ کەرتی وزە. ئیسڕائیل خۆی وڵاتێکی وەبەرهێنی گازی شلە کە لەم ساڵانەی ڕابردوودا لەساڵەکانی 2013 و 2019 لە کێڵگەکانی لیڤیاسان و تامار دەستی کردووە بە وەبەرهێنانی گازی شل لە قوڵایی دەریای ناوەڕاست . ئیسڕائیل %40 ی نەوتی هاوردە لەڕێگەی گەرووی هورمزەوە دەگوازێتەوە کە لە ئازرباینجانی نەیاری ئێران زۆرینەی دەکڕێت دوای ئەو کازاخستان و کەمێکیش لە ڕوسیا و ئەفریقا و بڕێکی کەمیش لە عێراق بە قاچاخ.
ئیسڕائیل پێچەوانەی ئێران زیانەکەی هێندەی ئێران قورس نابێت لەئەگەری داخستنی گەرووەکە، لەبەرئەوەی ئێران بەشێکی ئابوریەکەی لەدەست ئەدات بەتەواوی بەڵام ئیسڕائیل تەنیا خەرجیەکانی کەرتی وزەی زیاد دەکات بەهۆی گرانبوونی نرخی نەوت ، هەروەها ئیسڕائیل ڕێگای گواستنەوەی جێگرەوەی هەیە کە نەوتی ئازرباینجان دەتوانێت بەشێکی لەڕێگەی بۆرییەوە لە ڕێگەی ئازرباینجان - تورکیا هاوردە بکات و نەوتی کازخستانیش لەڕێگەی کازاخستان- ئەردەن هاوردە بکات بەشەکەی تریش لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نەوتی ئێلات لەسەر سنوری میسڕ بەدەستی بهێنێت. هەروەها ئیسڕائیل لەڕابردوودا کاری لەسەر زیادکردنی بڕی گازی سروشتی کردووە و لەئێستادا نزیکە لەوەی بەڕێژەی %40 ئاستی بەرهەمهێنانی گازی شل بەرز بکاتەوە لە کێڵگەی لیڤیاسان، کە ئەمەش تاڕادەیەکی زۆر بۆشایی کورتهێنانی هاوردەی نەوت پڕدەکاتەوە. کەواتە ئیسڕائیل نیو هێندەی ئێران توشی زیانی ئابوری و سیاسی نابێت لەئەگەری داخستنی گەرووی هورمز.
لەلایەکی ترەوە یەک لە گەورەترین هاوپەیمانەکانی ئێران کە چینە زیانی گەورەی توش دەبێت لەئەگەری داخستنی گەرووەکە، لەبەرئەوەی چین گەورەترین کڕیاری نەوتە لەجیهاندا کە %13ی نەوتی جیهان ئەو هاوردەی دەکات ڕۆژانە کە 11 ملیۆن بەرمیلە، نیوەی ئەو ڕێژەیە لە ڕێگەی گەرووی هۆرمزەوە هاوردە دەکات کە گەورەترین زیان دەبینێت لەدابین کردنی پێداویستی کەرتی وزە، ئەمەش ئەو باوەڕە دروست دەکات کە چین ڕێگە بە داخستنی ئەو کەناڵە ستراتیجیە نادات.لەهەمان کاتیشدا ئەم ڕووداوە کار ئاسان دەکات بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی بەردینی ئەمریکا لەبازاڕەکانی جیهاندا.
کەواتە ئێران ئەو کەناڵە ستراتیجیە کە هەمیشە وەک کارتێکی فشار باسی دەکات و هەمیشە وەک هەڕەشەیەکی لۆجستی و ئەمنی بەکاری دەهێنێت لە زەمینە کردارییەکەیدا توانای جێبەجێ کردنی زۆرئەستەمە مەگەر وەکو جوڵەیەکی خۆکوژی ڕژێمەکە ئەنجامی بدات کە ئەویش زۆر ئەستەمە
زیاتر بخوێنەرەوە
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
محمد خۆشناو
مووچە ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
سەردار قادر
بەهاکان گۆراون
سەرهەنگ فەرەج
لە یادی یەكێتیدا، بە كورتیی
محمد خۆشناو
دووفاقی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانیدا !!
لەتیف فاتیح فەرەج
كاك مەسرور فەرموو كاتیەتی
سەردار عەزیز
وەنەوشەی سفر
ڕەوا موسا
گرێبەستە خەیاڵییەکەی حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا ... گاریگەری و گرفت و ڕەهەندە جیاوازەکانی
محمد خۆشناو
لەبەرچی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە ؟!
ئەمانەش ببینە
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
بەرپرسێكی سەربازی پێشوی توركیا: یەكێك لە ئامانجەكانی ئەم شەڕە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە
چی ڕوو دەدات ؟! ترەمپ بەپەلە گەیشتەوە واشنتن كۆتایی ڕژێمی ئێران؟ یان تەسلیمبون؟
شەڕە مووشەک و بەزمەکانی کورد
چۆن ئیسرائیل لەناو دڵی ئێرانەوە بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتەی کوشت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine