پەرلەمانێک بۆ کتێبی گینس

سالار مەحمود

2022-10-07

پەرلەمانی کوردستان ٤٤٨٦ ڕۆژ بە نایاسایی ژیاوە

لە پێنج خولدا، پەرلەمانی کوردستان، بە نایاسایی ٤٤٨٦ ڕۆژ تەمەنی خۆی درێژ کردووەتەوە.

 لەگەڵ ئەوەدا کە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، پەرلەمانی
کوردستان لە ماوەی سیی ساڵی تەمەنیدا شەشجار تەمەنی خۆی درێژ کردووەتەوەو بۆ حەوتەمین جاریش تەمەنی ناشەرعی و نا یاسایی بە خۆی دەبەخشێت.
 چەند ڕۆژی دیکە دەبێت پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی و 
حەوت پەرلەمانتاری گۆڕان دەنگ بۆ پرۆژە یاسایەک بدەن کە دژو پێچەوانەی ئەو سوێندەیە کە خواردویانەو وتوویانە پارێزەری مافی هاووڵاتیان دەبن.

 لە ڕۆژانی داهاتوودا، لە پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پرۆژە یاسایەک دەدرێت کە بە وتەی خودی سەرۆکی پەرلەمان نا یاسایی و ناڕەوایە.
 لە خولەکانی پێشووی پەرلەماندا، پارتی و یەکێتی پێکەوە عەڕابی بەخشینی تەمەنی نا شەرعیبوون بە پەرلەمان و ئەمجارە بزوتنەوەی گۆڕانیش هاتووە پاڵیان و بە سێ قۆڵی پرۆسەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان درێژ دەکەنەوە.
مانگێکی دیکە، ڕێواس فایەق، سەرۆکێک دەبێت کە بە وتەی خۆی هەم نا یاسایی و هەم سەرۆکایەتییەکی ناڕەوایەو لە خولی پێشووی پەرلەماندا کاتێک ئەندام پەرلەمان بوو ڕایگەیاند کە درێژکردنەوەی تەمەنی سەرۆکایەتییەکان بۆ تەنها یەک ڕۆژیش هەم نایاسایی و هەم ناڕەوایە.
بە پێی پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمان، تەمەنی هەر خولێک چوار ساڵەو بەو پێیەی کە لەساڵی ۱۹۹۲ هەڵبژاردن بۆ یەکەمین خولی پەرلەمان کراوە، دەبوایە ئێستا هەڵبژاردن بۆ خولی هەشتەمی پەرلەمان بکرایە، بەڵام هێشتا وادەی هەڵبژادن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانیش دیار نییە.

 

 لە هەشت ساڵی دواخستنی هەڵبژاردندا، نەک هەر تەمەنی پەرلەمانیان درێژکردەوە، بەڵکو لەو هەشت ساڵەدا، پارتی و یەکێتی لە هەلێرو سلێمانی چوار کابینەی حکومەتیان دروستکردو بەوەش ئێستا پەرلەمان خولی پێنجەمیەتی و حکومەت کابینەی نۆیەم تەواو دەکات.
 

هاوشانی پارتی، یەکێتی عەڕابی درێژکردنەوەی تەمەنی نایاسایی پەرلەمانە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە مامجەلال، سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی، دەیووت: درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان پێچەوانەی یاسایەو دژی ئیرادەی میللەتەو لە هیچ یاسایەکی هەڵبژاردندا ڕێگە بە پەرلەمان نەدراوە کە تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە.
   لە ۱۹ ــ ٥ ــ ۱۹۹۲ هەڵبژاردنی یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو، لە ٤ ــ ٦ ــ ۱۹۹۲ پەرلەمان سوێندنی یاسایی خوارد، بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبوو لە ٤ ــ ٦ ــ ۱۹۹٥ خولی یەکەم کۆتایی بهاتایە، بەڵام بەهۆی ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی و هەڵگیرساندنی شەڕی نێوانیان خولی یەکەمی پەرلەمان، هێندەی سێ خول تەمەنی درێژکرایەوەو هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمان لە ۷ ــ ٤ ــ ۲۰۰٤ ئەنجامدراو بەو پێیەش هەڵبژاردن ۳٥۹۳ ڕۆژ دواخرا.
 لە هەشت ساڵی دواخستنی هەڵبژاردندا، نەک هەر تەمەنی پەرلەمانیان درێژکردەوە، بەڵکو لەو هەشت ساڵەدا، پارتی و یەکێتی لە هەلێرو سلێمانی چوار کابینەی حکومەتیان دروستکردو بەوەش ئێستا پەرلەمان خولی پێنجەمیەتی و حکومەت کابینەی نۆیەم تەواو دەکات.
 دەبوو لە ٤ ــ ٦ ــ ۲۰۰۹ کۆتایی بە خولی دووەمی پەرلەمان بهاتایە، بەڵام هەڵبژاردنی پەرلەمان دواخراو لە لایەن پارتی و یەکێتییەوە حەفتاو شەش ڕۆژ تەمەنی پەرلەمان درێژ کرایەوەو لە ۲۹ ــ ٨ ــ ۲۰۰۹ کۆتایی بەو خولەی پەرلەمان هات.
لە ۲۰ ــ ٨ ــ ۲۰۱۳ خولی سێیەمی پەرلەمان کۆتایی هات، بەڵام جارێکیتر تەمەنی پەرلەمان حەفتا ڕۆژ درێژکرایەوەو لە ۲ ــ ۱۱ ــ ۲۰۱۳ دا کۆتایی بەو خولەی پەرلەمان هێنرا.

ــ خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە ٦ ــ ۱۱ ــ ۲۰۱۷ دا وادەی یاسایی تەواو بوو، بەڵام بۆار پێنجەم پارتی و یەکێتی تەمەنی پەرلەمانیان درێژ کردەوەو لە ۳۱ ــ ۱۰ ــ ۲۰۱٨ کۆتایی بە خولی چوارەم هێنرا.
 ٦ ــ ۱۱ ــ ۲۰۲۲، وادەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان کۆتایی دێت، بەڵام ئەمجارە بزوتنەوەی گۆڕان پاڵپشت و پشتیوانی پارتی و یەکێتییە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان.

ــ بە کۆی پێنج جار درێژکردنەوەی تەمەن بۆ پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ۱۹۹۲ تا خولی پێنجەم، لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە، ٤۱۲۰ ڕۆژ تەمەنی نایاسایی و نا شەرعی بە پەرلەمانی کوردستان بەخشراوە.
 ئەگەر تەمەنی خولی پێنجەمیش ماوەی ساڵێک درێژ بکرێتەوە، ئەوا تەمەنی نایاسایی پەرلەمانی کوردستان دەگاتە ٤٤٨٦ ڕۆژ.