کەی بتەکەت دەشکێنیت؟

د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید

2022-10-23

چیرۆکی ئیبراهیم چیرۆکێکی زۆر سەرنج ڕاکێشە، لەڕاستیدا ئیبراهیم گەشتێکە  لە "فتی یقال لە ابراهیم "وە دەگوازێتەوە بۆ " ان ابراهیم کان امة". قۆناخەکانی پێگەیشتنی ئیبراهیم زۆر سەیرن. لە قۆناخی شەکاکییەتی خۆر و مانگەوە  بۆ قۆناخی داواکاری پیشاندانی مەحاڵ و زیندووکردنەوەی باڵندە سەربڕاوەکان بۆ گەیشتن بە یەقین، لەوێوە درێژ دەبێتەوە بۆ قۆناخی موناقەشە و بەڵکو موجادەلەش لەگەڵ بڕیارێکی خودا کاتێک کە مەلایکەکان دێنە ماڵەکەی و پێی ڕادەگەیەنن کە هاتوون گەلی لوط ژێر و زەبەرکەن، ئەم ناڕازییە بە بڕیارەکە و پێیان دەڵێت ئەی نازانن لەو وڵاتەدا خواپەرەستی لێن؟نەک موناقەشە بەکو جیدالیشیان لەگەڵدا دەکات: "يُجَادِلُنَا فِي قَوْمِ لُوطٍ" ئاکام خودا پێی دەڵێت  ئەی ئیبراهیم تۆ  لەم موناقەشەیە گەڕێ، ئەم قەرارێکە و دراوە و ڕەتناکرێتەوە  "يَا إِبْرَاهِيمُ أَعْرِضْ عَنْ هَٰذَا ".

 هەڵسوکەوت و بیرکردنەوە سەیرەکانی ئیبراهیم بەردەوام و بەردەوام پشتی ئیبراهیم چەماوەتر دەکات لەبەرامبەر خودادا تا وای لێدێت ئەم مرۆڤە سرک و پرسیارکەر و موجادەلەکەر و گومانگەرایە ببێتە ئەوەی بە حلیم وەسف بکرێت " إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّاهٌ مُّنِيبٌ" و ئیدی بڕیارە مەحاڵەکە لەبەرامبەر زاتی باریدا بدات: کوڕەکەی خۆی سەرببڕێت.
چیرۆکی ئیبراهیم چیرۆکی کێرڤی ژیانێکی سرکە کە هەڵکشانی تەمەن وردە وردە موطیعتر و بە قەولی قورئان حەلمیتر و پێغەمبەرتری دەکات، بەزاراوەی پزیشکی دەیگەیەنتێە پلاتۆی تەسلیمییەت. بەڵام گرنگترین شتێک لە ژیانی ئیبراهیمدا بەبۆچوونی من بشێت ئێمە چاوی لێبکەین مەسەلەی بت و بتخانە و فەلسەفەی بتە.

گەر زۆر گشتی قسە بکەین دەتوانین بڵێین کۆی مێژووی ژیان لەسەر ئەم ئەستێرەیە عیبارەت بووە لە شەڕی بتپەرەست و بتشێکن. دەبێ ئەوە ئاماژەی پێبکرێ پێچەوانەی بۆچوونی باوی ئەوەی ئەهلی زاهیر و سەلەفیی بڕوایان پێیەتی شەرت نییە هەموو پەیکەرێک بت بێت یان هەموو بتێک تەنها پەیکەر بێت. کە باسی زیهنییەتی بتشکێنییش دەکرێ خێرا وێنەیەکی ئیبراهیمی لە زیهنی هەموومان دروست دەبێ بەوەی ئەو یەکەم کەسە دەکەوێتە وێزەی بت و بتکەدە و بۆ ئەبەد زەبرێکی مێژووبڕ لە زیهنیەتی بتسالار دەوەشێنێت.

 

چیرۆکی ئیبراهیم چیرۆکی کێرڤی ژیانێکی سرکە کە هەڵکشانی تەمەن وردە وردە موطیعتر و بە قەولی قورئان حەلمیتر و پێغەمبەرتری دەکات، بەزاراوەی پزیشکی دەیگەیەنتێە پلاتۆی تەسلیمییەت. بەڵام گرنگترین شتێک لە ژیانی ئیبراهیمدا بەبۆچوونی من بشێت ئێمە چاوی لێبکەین مەسەلەی بت و بتخانە و فەلسەفەی بتە.

 ئیبراهیم بە تەمەنیێکی کەمی نزیک لە تەمەنی هەرزەکارێکەوە کۆمەڵێ پەیکەر دەشکێنێت کە خەڵکێک بە پیرۆزی دەزانن، دواتر نەک خەڵکەکە هەر نایەنە ژێر باری ئەو کارەی کە ئیبراهیم دەیەوێت لەم پرۆسەی شکاندنەوە پیشانیان بدات، بەڵکو مەنجەنیقی بۆ قانگ ئەدەن و شاربەدەریشی دەکە ئەمە بۆ دەکەن؟ چونکە بەنرخترین شت لای هەر مرۆڤێک ئەو وەهمانەیە کە ژیانی لەسەر بیناکردووە و نایەوێت لێیتێکبچێت، ئیبراهیمیش بە ئەنقەست دێت ئاگر لە خەرمانی ئەم وەهمانە بەردەدا کە لە مێشکی ئەماندا کەڵکەڵەی بەستووە، بۆیە داخکردنی مەنجەنیق بۆی تۆڵەیەکی تەواو عادیلانەیە لە زیهنییەتی ئەوانەدا کە پێیان وایە  کەسێک کە هاتووە دەیەوێت ئاگر لەخەرمانی سەدان ساڵەی وەهمەکانیان بەربدات بۆیە تەنهاوتەنها مەحفکردنەوەی فیزیکی بەهەمان ئەو ئاگرەی کە وەهمەکانی خۆیانی سووتاندووە دەتوانێت قەرەبووی زیانەکایان بکاتەوە. مەگەر ڕۆژانە ئەم بیانووە زیاد لە جارێک نادرێتەوە بە گوێماندا: " واز بێنە خودا نانێکی داوە با لێمان تێکنەچێ؟" ئەم قسەیە ڕێک هەمان قسەی گەلەکەی ئیبراهیمە کە کەسی گۆیا لە ڕێگەیەوە دەیەوێت بڵێت: وازبێنە دەقمان بەم وەهمانەوە گرتووە با لێمان نەشێوێت،  ئەو نانەی کە گەلەکەی ئیبراهیم دەیانخوارد سەرچاوەکەی هی زیهنیەتی بت بوو، ئەوانیش نەیادەویست لێیان تێکبچێت.

لە ئایەتی "قَالُواْ سَمِعْنَا فَتًى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُۥٓ إِبْرَٰهِيمُ" قورئان بە بێ هۆ لەو ئایەتەدا وشەی ''فتی'' ی بەکار نەبردوە بۆ ئیبراهیم لە کاتێکدا لەسەر زمانی خوداوە ئیبراهیم بۆخۆی ئومەتێک بووە " ان ابراهیم کان امة قانتة"، "فتی" لە زمانی عەرەبییدا دۆخێکی میانەگیریی هەیە لە نێوان هەرزەکاری و گەنجێتییدا. خەڵکەکە بە مەبەست وشەی فتی "هەرزەکار" بەکاردەهێنن و قورئانیش بە دەقیقی هەمان وشەی ئەوان دەگوازێتەوە. هۆکاری سەرەکی ئەمە ئەوەیە کە شکاندنی بت لە زیهن و عەقڵییەتی مرۆڤدا هەمیشە بە کارێکی هەرزەکارانە لێکدەدرێتەوە و بتپەرەستان زیاد لە شکاندنی بتێکی بەرجەستەی نێو بوتخانە لە شکانی بتەکانی نێو کاسەی سەری خۆیان دەترسێن و پێش ئەوەی بیانەوێت باوەڕ بە شکاندنی بتتەکانی مێشکی خۆیان بهێنن دەیانەوێت کەسی بتشکێن لە مێشکی خۆیاندا بە بەکارهێنانی گوزارەیەکی وەک بچوککردنەوەی ژمارەیی و تەمەن بیشکێنن.بەبڕوای من لایەنی سەرەکی بەکارهێنانی وشەی فتی لەلایەن ئەو بتپەرەستانەوە سوکایەتیی کردنبووە بە کارێکی کە کەماڵی لێدەخوێندرێتەوە بەڵام  لە زیهنیەتی ئەواندا "ناکامڵێک" ئەنجامیداوە. ئەوەی ئایەتەکە دەڵێت " بیستوومانەهەرزەکارێک هەیە خراپ باسیان دەکات پێی دەڵێن ئیبراهیم" هیچ نییە جگە لە بێتفاقیی بەرامبەر دۆخێک کە کەسێک بە سوتاندنی ئەو وەهمانەی کە تۆ بە حەقیقەتت زانیون دەیخوڵقێنێت و دەتخاتە نێۆ پانیکێک کە ئیدی قسەت پێنامێنت و دەڵێیت: کاکی برا تۆ خۆ موت لێنەهاتووە، ئێمە سەرمان لەم شتەدا سپی کردووە تۆ چیت دێیت قسەی تێدا دەکەیت، تەمەنەکەت هی ئەوە نییە قسەی زلی لەمجۆرە بکەیت. ئەم زیهنیەتە بتپەرەستە چونکە بەشوێن بەرژەوەندییەوەیە هەمیشە ژمارەپەرەست و چەندێتی سەنتەرە نەوەک پرسیار لە چۆنێتی بکات.
دەڵێن پێش شکاندنی بتی بتخانە ئیبراهیم بە قسەکانی دەیەوێت بتی نێو زیهنییەتە بتسالارەکەیان بشکێنێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە بتە گەورەکە ناشکێنێت، دەیکاتە دەستکەلای دروستکردنی ئارگیومێنتی بێدەسەڵاتبوونی بت و لێیەوە پێیان دەڵێت ئەوەی ئێوە ئیعتبارتان بۆ داناوە لەڕاستییدا ئەم پەیکەرانە نین، ئەوانەن کە لە زیهنییەتی خۆتاندا وێنەیەکی بێ فۆڕم و بێ ڕەنگتان بۆ کێشاون و بە گوێرەی پێویستیی ڕۆژەکەتان فۆڕمیان دەدەنێ، جارێک دەیانکەنە فریادەڕس بۆ چارەسەری نەخۆشیی و بەدەستهێنانی ڕزق، جارێک دەیانکەنە سەرۆک و سەکردەی بێ مەسیل و بێ نەزیری سەڵتەنەت کە گەر ئەمان نەبن دوژمن دەمانخوات، جارێکی دیکە  فۆڕمی جەنەراڵێکی جەنگیان پێدەبەخشن و بۆ سەرکەوتن لە جەنگەکانتان و لەبەردەمیاندا دەکەونە سەرچۆک و لێیان دەپاڕێنەوە، جارێکی دیکە داوای مەعاش و ژیان و مەعیشەتیان لێدەکەن، بەڵام ئەوەی کە هەرگیز بە خەیاڵتاندا نایەت داوای بکەن لێیان ئەوەیە کە خودی خۆتان پێ بناسێنن، چونکە لەگەڵ ئەوەی ئەم داوایانەتان کرد ئەوان لە بتبوون دەکەون و خۆبەخۆ دەگەنەوە بە خودە ڕاستەقینەکانتان.

شکاندنی بتەکانی نێو بتخانە بۆ ئیبراهیم جگە لە شکاندنی ئیعتباریان لە زیهن و خەیاڵدانی خەڵکەکەیدا شتێکی دیکە نەبوو چونکە گەورەیی و بچوکی بت پەیوەندی بەگەورەیی و بچووکی ئەو دارو بەردەوە نییە کە ئەو بتەی لێدروست بووە بەڵکو پەیوەندی بەو ئیعتبارەوە هەیە کە ئێمە لە زیهن و مێشکی خۆماندا بۆ ئەو بتەی دادەنیین.

 نەفرەتی ئیبراهیم لە بت ئەوەندە گەورە بوو لە کۆتایی تەمەنیشیدا هەر دەترسا خۆی و منداڵەکانی جارێکی دیکە بکەونەوە داوی بت و بتسالاران، دەڵێت چی :"واجنبنی و بنی ان نعبد الاصنام" ئەم ترسە زۆرەی ئیبراهیم لە بت تەنانەت لە کۆتایی تەمەنیشیدا لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟ دیارە ئەو  لەوە گەیشتبوو بەو زۆر و زێڕە زۆرەی کە بتان و ئەربابانی بت خاوەندارێتیی لێدەکەن  هۆکاری سەرەکی سەرگەردانکردن ونکردنی مرۆڤن لە خۆیان" ربی انهن اضللن كثیرا من الناس"

کۆی سیکوێنسسی ئایەتەکە بەم شێوەیەیە "إِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ رَبِّ ٱجْعَلْ هَٰذَا ٱلْبَلَدَ ءَامِنًا وَٱجْنُبْنِى وَبَنِىَّ أَن نَّعْبُدَ ٱلْأَصْنَامَ، رب إنهن أضللن كثيرا من الناس فمن تبعني فإنه مني ومن عصاني فإنك غفور رحيم"

بوون کە زاتیی نەبوو، لە خودی مرۆڤەکە خۆیدا نەبوو، گرێدراوی کۆمەڵێک شتی دەرەوەی خۆی بوو، بەردەوام پێویستیی بە بتێک دەبێت تا خۆی لە پەنادا حەشار بدات و چیرۆکی لاوازییەکانی خۆی بۆ بگێڕێتەوە.  هێز و پارەو دەسەڵات لە مێژوودا سێکوچکەی بێدەسەڵاتکردن و بێ خودکردنی مرۆڤ بوون، تا مرۆڤ بێ خود نەبێت بت ناتوانێت بچێتە سەر ستەیجی شانۆییەکە و ڕۆڵی خودا بگێڕێت. بەڵام کاتێک بوون لە زاتی خۆیدا بوو، ئیبراهیمیی بوو، خاوەندارێتییەکەی ناوەکیی بوو، ئەوا دەبێتە ماشێنێک و ئینسانەکەی خاوەنی بۆ هەمیشە و ناکۆتا لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێت و بە دەهلیزەکانی مێژوودا  وەک ئاو دەیچۆڕێنێتە نێو هەموو زەمەنێکەوە و بەرگەی زەمەنی پێدەگرێت. نەک هەر تەسلیمی بتان نابێت بەڵکو دەشیان شکێنێت.

شکاندنی بتەکانی نێو بتخانە بۆ ئیبراهیم جگە لە شکاندنی ئیعتباریان لە زیهن و خەیاڵدانی خەڵکەکەیدا شتێکی دیکە نەبوو چونکە گەورەیی و بچوکی بت پەیوەندی بەگەورەیی و بچووکی ئەو دارو بەردەوە نییە کە ئەو بتەی لێدروست بووە بەڵکو پەیوەندی بەو ئیعتبارەوە هەیە کە ئێمە لە زیهن و مێشکی خۆماندا بۆ ئەو بتەی دادەنیین.

چیرۆکی ئیبراهیم چیرۆکی نهێنی مانەوە و پوکانەوەیە، ئیبراهیم پێمان دەڵێت گرنگ نییە چەندە مرۆڤێکی گەورەی لە ڕۆژەکەی خۆتدا، ئەوەی گرنگە هەڵوێستت لەو ڕۆژەدا چی بووە  بەرامبەر بت و بتخانە و ئەرباب و ماستاوچیانی دەوری بت و بتخانە، ئایا چەندە ڕاستگۆبوویت لەگەڵ بیرو باوەڕو بۆچوونە دژە بتپەرەستییەکانتدا؟ چەندە خۆت بویت و موجەرەد و بێ پەروا بوویت؟ چەندە باکت بە ڕیکلام و زۆر و زێڕی بتەکان نەبوو؟ چەندە بێگومان بوویت لەوەی ئەو بتانە زۆر لاوازترن لەوەی بەرگەی پاچەکەی تۆ بگرن؟ چەندێک نرخت لەسەر خۆت دادەنا لە بەرامبەر زێڕە زۆر و کۆمپانیا و ماشێن و  عەقاراتە لوکسەکانی بتپەرەستاندا؟ ئایا دەربارەکانی بتخانە دەیانتوانی مێشکت هاک بکەن و لەبەرامبەر تەسلیم بوون و وازهێنان لە بوونە حەقیقییەکەت بە مشتێ دۆلار و دینار عەقڵت لێبکڕن