کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
هاتنی ڕۆژی قیامەت !!
محمد خۆشناو
2023-08-05
لەشانۆگەریە تراژیدیاکەی نووسەری بلیمەتی ئەڵمانیا « گوتە » کە ناوی «فاوست»ە کە پزیشکێکی سەرکەوتوو بووە ، بەڵام ڕازی نەبووە لە ژیانی خۆی و ، شەیتان ڕێکەوتنێکی لەگەڵ دەبەستێت بەم جۆرە : روحی خۆی فرۆشتە شەیتان بەرانبەر مەعریفەی بێکۆتایی و چێژی دونیایی بێسنوور ، کار گەیشتە ئەوەی کە فاوست داوای جوانی جوانانی دونیا « هیلانە»ی تروادەی یۆنان بکات و داوای نەمری بە ماچێک لێبکات!
دوای 24 ساڵ ڕۆژی دوایی واتە قیامەت هات ، کە شەیتان روحی فاوستی لێسەندەوە و ، فاوست هاوار دەکات و دەگریێ : لەعنەت لەدایک و باوکم کە منیان هێنا دونیا ، لەعنەت لە شەیتان کە هەلیخەڵەتاندم ، ئەی دەروون بڕۆ ببە هەڵم و لە قوڵایی ئۆقیانووسدا دابەشبە ، ئەی چیاکان بمشارنەوە ، ئەی زەوی هەڵملووشە و من مەلعونم شوێنێک نابینمەوە بۆ جەستەم لەناو تۆدا…. فاوست باسی ئازاری ڕۆژی قیامەت دەکات کە وەسف ناکرێت ، هەروەها شاعیری بلیمەتی ئیتاڵیا «دانتی» بەم شێوەیە باسی دەرگای ڕۆژی قیامەت و دوزەخ دەکات : بڕۆنە ناو شاری خەم و خەفەت ، بڕۆنە ناو خاکی ئازار ، ئەی ئەوانەی دەچنەژوورێ هیچ هیوایەک و تکا کردنێکتان نابێت…
لەساڵی 1947 کۆمەڵێک زانا و پسپۆری تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی هەڵسان بە دروستکردنی ئەنجومەنێکی زانست و ئاسایش بۆ دانانی پێوەرێکی زەمەنی بۆ پێشبینیکردنی لەناوچوونی ئەستیرەی زەوی کە بەهۆی جەنگی ئەتۆمی ڕوودەدات و ناویان لەو ڕۆژەی نا « ڕۆژی قیامەت » و کاتەکەشیان کاتژمێر 12 شەو دانا ، ئەم بیرۆکەیان دوای ئەوەبوو کە لە جەنگی دووەمی جیهان وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوو بۆمبی ئەتۆمی لە هەردوو شاری هیرۆشیما و ناکازاکی ژاپۆن-دا ، ئەوکاتی بەو بۆمبە ئەتۆمیانەیان دەگووت بۆمبی « کۆرپەلە» ، بەڵام ئەو بۆمبە ئەتۆمیانەی ئێستا هێزی تێکشکانی دەیان بەرابەر زیاترە لە کۆرپە و ، ئێستاش هەڕەشەی ئەتۆمی پەیوەست بە جەنگی ئۆکراینا هەیە و ، زانایان پێیان وایە کە کاتژمێری مەحوبوونی زەوی تەنها «90» چرکەی دەوێت .
کە سەیری ئایینەکان دەکەیت کە باسی ڕۆژی قیامەت دەکەن و وێنەکەی دهێننە بەرچاوت ، ئەمە چ ڕۆژێکە !! کە مرۆ لە دایک و باوک و خوشک و برا هەڵدێت !!!
ماوەیەکە جیهان بە نۆرەیەکی گەورەی ڕەشبینی گەورە سەبارەت بە ئایندەی مرۆڤایەتی و هاتنی ڕۆژی قیامەت تێدەپەڕێنێت ، بۆئەم مەبەستە لە دەیان بڵاوکراوی جیهانیی ووتار لەسەر نزیکبوونەوەی ئیبادەی بەکۆمەڵی بوونەوەرەکان و مۆڤ بڵاوکراوەتەوە ، جا نازانریت ئەمە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای گۆی زەوی و زیادبوونی گرکان و لافاو و هاتنی ووشکایەتی و تێکچوونی پاسەنگی سرووشت دەبێت یان جەنگی ئەتۆمی !
ئێستا لەزۆرێک لە وڵاتانی جیهان فیلمی «ئۆبنهایمەر» زانای ئەمەریکی جوولەکە بە بنەچە ئاڵمانی نمایش دەکرێت کە بە باوکی بۆمبی ئەتۆمی دادەنرێت کە لە « پڕۆژەی مانهاتن » یەکەم بۆمبی ئەتۆمی دروستکرد و ، کاتێک یەکەم جار لە بیابانی «نیومەکسیکۆ» ی ئەمەریکی سەیری یەکەم تەقینەوەی ئەتۆمی کرد ، گووتی :(ئەوە من بوومە مردن ، من بوومە تێکدانی جیهان) ئەم گوزارشتە بەناوبەنگە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر پەشیمانبوونەوەی ئەو زانا بەناوبانگە ، لەڕاستیدا ئەو بۆمبانە بۆ ئەوە دروستکرابوون کە لە ئەڵمانیای نازی بدەن بۆ ئەوەی «هیتلەر» ناچاربکەن خۆی بەدەستەوە بدات ، بەڵام ئەڵمانیا لە مانگی پێنجی 1945 خۆی بەدەستەوەدا و ژاپۆن تەسلیم نەبوو و لەو درا و ، دوای چەند ڕۆژێک لەو تاقیکردنەوەیە سکرتێرەکەی ئۆبنهایمەر دەڵێت گوێم لێبوو دەیگووت « ئەو بەستەزمانانە….ئەو بەستەزمانانە » کە مەبەستی ئەو مەدەنیانەی کە لەچرکەساتێکدا هازارانیان مردن .
دیارە بەدیارکەوتنی فیلمی « ئۆبنهایمەر » لەو تەوقیتەدا لەخۆڕا و شتێکی ڕێکەوت نیە ، بەڵکە بیرهێنانەوەی مرۆڤایەتیە لە ترسناکی ئیبادەی بە کۆمەڵ و هاتنی ڕۆژی قیامەت ، خوا بمانپارێزێت .
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
د. موسەنا ئەمین هەموو شتێک لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن کەی کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
راستەوخۆ.. عەلی حەمەساڵح باسی دەرفەتە زێڕینەکە بۆ مووچە دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine