کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
پارەی چی لە بەغدا وەردەگرین؟
عەبدوڵا ڕێشاوی
2023-08-13
ئەو بەشە بودجەیەی لە بەغداوە بەپێی رێککەوتن بۆ هەرێم دیاری کراوە، پارەی بەغدا نیە، هی خۆمانە.
ئێمە نەوت دەدەین بە بەغدا، ئەویش دەیکات بە نەختینە و دەمانداتەوە..
ئینجا ئەو نەوتەش هەر نەوت نیە ، بابەتەکەم ئالێرەوە دەستپێدەکات ، بەڵکو ئێسک و خوێن و گۆشتی لە شی بابو باپیرانمانە ئێستا لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی دەستوریا بۆ دروستکردنەوەی ژیان وەریدەگرینەوە..
ئەم نیشتیمانە، ئەم خاکە موڵکی ئێمەیە هەرچی لەسەر و لە بن و لەسک و لە ئاسمانیدایە هی ئێمەیە باب و باپیرانی ئێمە کە سەدان هەزار ساڵ هەر لە سەردەمی دوەمی مرۆڤایەتیەوە کە لەسەر ئەم خاکە ژیان و مردن ، لەش و خوێن و ئێسک و جەستەی ئەوانە لە عەمەلیەیەکی تناسوخدا بوەتەوە بەم خاکە ، جەستەی خۆمانە بوە بە بەرد و بوە بە کانزاو بوە بە نەوت..
ئەمە ئەو نەوتەیە ئەمرۆ دەیدەین بە بەغدا یان بە هەر شوێنێکی تر کە ئارەزو مان لێیە و بۆ مان باشە ، کەس حەدی ئەوەی نیە منەت بکات بەسەر مانا هیچ کوردێکیش نابێ بگاتە ئەو ئاستە لە خۆ بچوک کردنەوە وا بزانێ بەغدا یا هەر شوێنێکی کە خێرمان پێ ئەکات..نا هەرگیز. ئەوە خوێن و ئێسکی باب و باپیرانمانە ئەمرۆ دەیکەینە قوتی مناڵەکانمان و دەبێ بیکەینە ئایندە بۆ نەوەکانمان . کە رونە لەو پرۆسەیەش دوا کەتوین..
ئەو نەوتە خوێن و ئێسکی ١٨٠ هەزار ئەنفالی بارزانیانە ..قژ و پێست و خوێنی دەیان هەزار کیژۆڵە و داپیرەی گەرمیانمانە. خوێن و لەشی سوتێنراوی پێنج هەزار هەڵەبجەیی بە غازی سیانید خنکێنراوە. ئەم نەوتە هەر زۆر کەم نرخترە لەو مادە خاوەی لێی دروستبوە ئەو پارەیەش هەر زۆر بێ ئەرزشترە لەو نەوتە و لەو مێژوە…
دواجار ئەم پێشەکیەم لە پێناو دو راستی حاشا هەڵنەگردا هەڵچنیوە کە دو مۆراڵی ئەخلاقی بە ئێمەی کورد دەبەخشێ ئەوانیش:
مۆراڵی یەکەم:دەسەڵات و بەرپرسەکان دەبێ نرخی ئەم پارەیە بزانن و هۆشیاربن بەوەی لە کوێدا و چۆن و بەچ میکانیزمێک خزمەتی ئەم نیشتیمانەی پێدەکەن نەک بە دەردی پارەو بودجە زەبەلاحەکانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١٣ ی بەرن کە کەس نەیزانی چۆن ئەو هەمو پارەیە بە بادا چو ،ئەم پارەیە بەو مەفهومەی سەرەوە کە باسم کرد نەک هەر لە ڕوی ئابوریەوە بە هادارە بەڵکو لە روی یەخلاقیشەوە بەهای خۆی هەیەو دەتوانم بڵێم موقەدەسە.
مۆراڵی دوەم: هیچ هاونیشتمانیەکی کورد نابێ خۆی بە منەتباری بەغدا بزانێ و وا تەسەور بکات خێری پێکراوە. نەخێر ئەوە خوێن و مێژوی خۆتە بە هەق وەریدەگریتەوەو هێشتا کەمیشە.
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
د. موسەنا ئەمین هەموو شتێک لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن کەی کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
راستەوخۆ.. عەلی حەمەساڵح باسی دەرفەتە زێڕینەکە بۆ مووچە دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine