کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
کاتێ وێنەی دوژمن لەناو خۆمانە!
دانا سەعید سۆفی
2023-08-18
پرۆسەی دروستکردنی ناسنامە لە کۆمەڵناسیدا بایەخی زۆری هەیە بۆ شیکردنەوە و خوێندنەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان گروپە جیاوازەکان، جا گروپەکان ئیتنی، ئاینی یان سیاسی بن. هەر گروپێک پێناسی خۆی دەکات لەبەرامبەر گروپی تر، یان ئەوانیتر. وێناکردنی ئەوانیتر ئاستی جیاواز وەردەگرێ، زۆربەی کاتەکانیش پێویست ناکات ئەم وێناکردنە راست و دروست بێت. ئەگەر ململانێی نێوان گروپەکان هێندە قوڵ نەبێ و لەسەر ئاستی کولتوریی بمێنێتەوە، ئەوا وێنەی بەرامبەر ناگاتە ئاستی دوژمن. بەڵام ئەگەر ململانێی نێوان گروپەکان زۆر قوڵ و لەسەر ئاستی سیاسی و دەسەڵات بێ، یان تووندوتیژی بەشێک بێ لە پەیوەندییەکە، ئەوا گروپی بەرامبەر بەئاسانی وەک دوژمن وێنادەکرێ.
لە مێژووی سیاسی سەد ساڵی رابردوودا لە کوردستانی باشور وێنەی دوژمن، لانیکەم بۆ بزووتنەوە سیاسییەکەی، بریتی بووە لە رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی بەغدا کە لەژێر دەسەڵاتی گروپی ئیتنی عەرەبی بووە. کورد و بزووتنەوە سیاسییەکەی پێناسەی ناسنامەی خۆی کردووە بە پلەی یەکەم لەبەرامبەر وێنەی دوژمنی دەسەڵاتی عەرەبی. ئەم وێناکردنی بەرامبەرە بەپێی ئاستی ململانێ و جۆری پەیوەندییەکان گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە، بۆ نمونە ئەو وێنەی دوژمنەی کە لەسەردەمی حیزبی بەعسدا وێناکرواوە لەلایەن کوردەوە لەسەردەمی پاشایەتیدا فۆرمێکی زۆر لاوازتری هەبووە.
ئێستا لە گۆڕەپانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییەکی گەورە لە وێناکردنی دوژمن بەدیدەکرێت، لەبرێ وێناکردنی دەسەڵاتی بەغدا یان گروپە سیاسییە عەرەبییە جیاوازەکان وەک دوژمن، پارتی و یەکێتی یەکتر وەکوو دوژمن پێناسە دەکەن. لە گەمە سیاسییەکانی ئەم دوایەی نێوان ئەم دوو حیزبە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق بینیمان کە ئەم دوو حیزبە ئامادەی هەموو سازشێکن لەگەل دوژمنە کۆنەکە بۆ سڕینەوەو لاوازکردنی یەکتر. پارتی ئامادەبوو دەسەڵاتەکانی زۆر کەمتر ببنەوە، تەنیا لەبەرامبەر ئەوەی کە یەکێتی زەرەرمەندبێ و هەلنەستێتەوە. یەکێتیش بەهەمان شێوە ئامادەی هەموو سازشێک بوو بۆ بەغدا، تەنیا بۆ ئەوەی دەسەڵات وسەرچاوەی دارایی لەبەردەستی پارتی دەربهێنێت. ئەم دوو حیزبە لەبەرامبەر یەکتردا هەموو سنورێک و مۆڕالێکی سیاسیان بەزاندووە، ئەمە بێجگە لەوەی هەر گوتارێکی کوردایەتی و بەرژەوەندیی نەتەوەیی لای هەردوو حیزبەکە لە بانگەشەو چەواشەکاری زیاتر تێناپەڕی.
پەیوەندی دوژمنکارانەی نێوان یەکێتی و پارتی تەنیا لەسەر ئاستی حیزبی و سیاسیدا نیە، بەڵکو شۆڕبۆتەوە بۆ پەیوندییە کۆمەڵایەتییەکان و کۆمەڵگای پارچەپارچەکردووە لەسەر ئاستی دامودەزگایی و جوگرافیش. واش چاوەڕوان دەکرێ ئەم جەمسەرگیریی و بنبەستە سیاسییە قوڵتر بێتەوە و بگاتە ئاستی پشێویەکی گەورەی ناوخۆیی و دابڕانێکی یەکجاریی، ئەگەر بەخۆداچوونەوەو گۆڕانکاریی گەورە لەگۆڕەپانی سیاسی و پەیوەندی نێوان ئەم دوو حیزبە روونەدات.
باشوری کوردستان ئێستا هەرێمێکی دۆڕاوە لەژێر سایەی حوکمڕانی پارتی و یەکێتی، هەروەها لە غیابی ئۆپۆزیسیۆن وئەوانی تر. ئەوە بەو مانایە نیە کە ئومێدی بنیاتنانەوە و هەڵسانەوە نیە، بەڵام ئەو کەرەستەو کاراکتەرە سیاسییانەی کە ئێستا لە گۆرەپانەکەن، هیچ بوارێکیان بۆ خەون و خەیاڵی هەڵسانەوە نەهێشتۆتەوە. لەوانەیە زۆر کەس عەوداڵی گەڕان بن بۆ دیاریکردنی خەتابارێک تا بەرپرسیارێتی ئەو دۆخە ناهەموارەی هەرێمی بخەنە ئەستۆ، یەکتر تۆمەتبارکردن میتۆدێکی ئاسانە بۆ لایەنە بەرامبەرەکان. بەڵام پێوەرێک ئەوەیە کە هەریەکەو بەپێی قەبارەو دەسەڵاتەکەی بەرپرسیار بکرێ. پێشتر لەشوێنی جیاوازدا وتوومە کە نەوەی نوێی میراتگری سیاسی لەناو ئەو دوو حیزبە پێویستییەکی زۆریان بە بەکارهێنانی تووندووتیژی ناوخۆیی و سازشی دەرەکی هەیە بۆ قایمکردنی جێپیی خۆیان، ئەمەش هەمان ئەو دۆخەیە کە ئێستا دەیبینین لەسەردەستی کوڕەکان و ئامۆزاکان لەنێو هەردوو حیزب دا.
بەداخەوە کاتێ وێنەی دوژمن لەناو خۆمانە، باشتر بڵێم کاتێ وێنەی دوژمن خۆمانین، وەک هاوڵاتی و ئەندامێکی کۆمەڵگا رقمان لە خۆمان و رابردوومان دەبێتەوە. لە مێژوومان رادەکەین و ئایندەمان بەقەدەرێکی نادیار دەسپێرین. ئەمەش ئاماژەیەکی ترسناکە بۆ چارەنووسی ئەم هەرێمە خۆشی لەخۆ نەدیوو ئەتککراوە، پێشتر لەسەردەستی دوژمنانی دەرەکی و ئێستاش لەسەردەستی دوژمنانی ناوەکی.
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
د. موسەنا ئەمین هەموو شتێک لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن کەی کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
راستەوخۆ.. عەلی حەمەساڵح باسی دەرفەتە زێڕینەکە بۆ مووچە دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine