کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ماڵوێرانی بوونی دوو هێزی چەکدار !!
محمد خۆشناو
2023-10-07
لەهەر وڵاتێکی ئەو دونیایە ، ئەگەر دوو هێزی چەکدار هەبوو ، ئەمە مانای وایە کە ئەم وڵاتە بەرەو ناسەقامگیری و فەوزا و شەڕی ناوخۆ دەڕوا و ، وڵاتەکە بێهێز دەبێت ، وەرە سەیری مێژوو بکە ، بزانە ئەو وڵاتانەی دوو هێزی چەکداری هەیە ، چۆن وڵاتەکە بەرەو ململانێی عەبەسی و خۆکوشتن و خوێن لێچۆڕان دەبەن ، ئەوڕۆ دوای ئاوابوونی خۆری کۆلۆنیالیزمی سەربازی ، وادیارە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی ، سودان ، لوبنان ، لیبیا … هتد ، «قبولکردنی کۆلۆنیالیزم » یان گۆڕیتەوە بۆ «وێرانکردنی خود» و «توانین بۆ شەڕکردنی دووبرا لە یەک نیشتیماندا» و « لێزانیی دەستەبەرکردنی هانابردن و هەوڵ و تەقەڵا لەسەر دوژمنان » و « داواکردنی بیانی بۆ هەڵوشینی سامانی وڵات » وەکو نەفەت و ئاو و زێڕ…هتد ، ئەم نەهامەتیە هەمووی دەگەڕیتەوە بۆ دووانەی هێزی چەکداری .
هۆکاری سەرەکی فەشەل و ماڵوێرانبوونی وڵاتان و قەوارەکان دووانەی هێزی چەکدارە ، ورە سەیری سودان بکە کە بزانە هێزەکانی دەستێوەردانی خێرای «حەمیدەتی» وەک سوپای ئەو وڵاتە هەڵسوکەوت دەکات و بەشێوەیەکی قانونی و شەرعی لەتەک سوپای ئەو وڵاتە دابوو ، تا وایلێهات بەسەر سوپا هەڵگەڕایەوە و ، دەسەڵات و ئەمنیەتی لەگەڵ دامەزراوەکانی سەربازی دابەشکرد ، نموونەیەکی تری کارەساتی دوو هێزی چەکداری لوبنان-ە ، کە دوو هێز هەیە ، هێزی چەکداری سوپای نیشتیمانی و هێزی حزب الله ، ئەم دوو هێزە بۆتە دووانە لە ئاسایش و دەسەڵات و حکومەت و جومگەکانی دەوڵەت ، بەمە لوبنان دەسەڵاتی دەوڵەتە نیشتیمانیەکەی لەدەستداوە ، بزانە دووانەی هیزی چەکدار چی لەو وڵاتە کردووە ، ئیستا بێسەرۆک و بێحکومەتێکی چالاکە؟! سەیری عێراق-یش بکە بەهەمان شێوە ، ئامر فەسیلێکی حەشدی شەعبی دەتوانێت گەورەترین ئیهانەی سەرۆک کۆمار و سەرەک وەزیران و پەرلەمان و بەرزترین پلەی سەربازی سوپا بکات ، لە فەڵستینیش دوو هێزی چەکدار ، حەماس و رێکخراوی ڕزگاریخوازی فەڵەستین کە وای لەو وڵاتە کردووە بەرانبەر ئیسرائیل لاواز و لەنێوخۆشدا دابەش و هەرلایەکیان بەتایبەتی حەماس لە لایەن چەند وڵاتێک بۆ مەرام و بەرژەوەندی خۆیان دژ بە ئیسرائیل بەکاریان دەهێنن ، زۆر بەداخەوە لە هەرێمی کوردستانیش دووانەی هێز لەنێوان هەردوو پارتە سەرکیەکە پارتی و یەکیتی ، بۆتە هۆی بێهیزی ئەو قەوارەیە کە تاکە خەونی کوردە کە خەریکە نایهێڵن ، دۆستان و هاوپەیمانان چاک درک بە مەترسی دووانەی هێزی چەکداری لە هەرێمی کوردستان دەکات ، بۆیە هەمیشە گووشار دەکات بۆ کۆتایی هێنان بەو دووانیەییە ، کە هۆکاری سەرەکی لاوازبوونە ، هەر ئەمەشە بۆتە مایەی دابەشبوون و لێکترازان. تەبعەن وڵاتانی دراوسێ ئەو دابەشبوونەیان قۆستۆتەوە بۆهێنانەدی بەرژەوەندیە تایبەتیەکانیان و ، لە هەوڵی بەردەوامیشن بۆ زیاتر درزتێخستن و دابەشبوونی زیاتر و فراوانکردنی دووانەی هێز ، نکۆڵی لەوەش ناکرێت کە ماوەیەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بێووچان دایە کە ئیدارەی ئەو دابەشبوونی ناوخۆ دەکات ، تا کۆتایی بەو دوانەی دوو زۆن و ، دووانەی چەک و دووانەی دەسەڵات بێنێت ، دووانەی دەسەڵات ، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان وەک دەسەڵاتی شەرعی لاووز و ونکردووە ، ئەمە وایکردووە کە ململانێیەکی سیاسی هەبێت کە تائیستا بەردەوامە و ، هەرجارەش خەریکە دەیگەیننەوە ململانێی چەکداری کە بینیمان چ کارەساتێکی بەسەر کوردا هێنا ، کە هیچ کەس تێیدا سەرکەوتوو و ژێرکەوتوو نەبوو و نابێت .
هیچ ڕێگایەکی تری دڵنەوایی نیە تەنها بە وەدەستهێنانی گەلی کوردستان بە « ڤاکسینێکی » قەلغان و خۆپاریزی « ماڵویرانی خود» و ڤاکسینی ڕێگری لە جەنگی ناوخۆ و ، ئەمەش تەنها بە هۆشیاری سیاسی و حیوار و تەعلیم و چاکسازی ئایینی و ، هوشیاری« دەروون » پێش هۆشیاری بەوانی دیکە و ئەوەی لەدەوروبەرمان دێتەدی .
کوردستان وڵاتێکی دەوڵەمەندە ، ئەگەر ئیرادەیەکی بەهێز هەبێت ، دەتوانێت وەکویەک بەرەو دەروستکردنی بەرد و مرۆڤ بۆ پێشەوە هەنگاو بنێت ، لەپێناو خۆلادان لەو زنجیرە«چارەنووسە» کوردیەی کە تووشمان بوو و ئێستاش بەرۆکی گرتووین .
زیاتر بخوێنەرەوە
سەرکۆ یونس
ئابووری، وەك هۆکارێک بۆ توندوتیژی دژی ژنان
محمد خۆشناو
پێکەوەژیانێکی کلتووری لەگەڵ گەندەڵی !!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کاریگەری پولی دۆمینە
فارس نەورۆڵی
هەولێرو بەغدا بۆڕێک ناکەون
عەبدوڵا ڕێشاوی
(ئاشتی و دیالۆک ) دیاری کردنی پێگە و وەزیفەیەک بۆ هەرێمی کوردستان لە جیهاندا .
محمد خۆشناو
بەخۆوەگرتن لە هەرێمی کوردستان !
فارس نەورۆڵی
گوتارە ناکاریگەرەکان
ئومێد مەحمود
ئایا دادگای فیدراڵی دەتوانێت ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوور بخاتەوە؟
محمد خۆشناو
ڕێکخستنەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست !!
فارس نەورۆڵی
هێندەی پەڕی تاوسێ کوردایەتیت لێ جوانە
ئەمانەش ببینە
ئـــەو گـیـــراوەیـە چـیــە چەوری جگەر لادەبات؟!
مونزیرنەقشبەندی، پارێزگارە بەعسیەكەی هەولێر میوانی پایتەختە
دوکانێکی گۆشتفرۆش بەهۆی خراپی بارو دۆخی هاوڵاتیان کیلۆیەک گۆشتی کرد بە ١٠ هەزار دینار
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران گەیشتە بەردەم دادگا
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستی پێکرد
سودە نەزانراوەکانی بیبەری توون
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2023 Diplomatic Magazine