کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
حەجاج لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بوو !
محەمەد سالار
2023-10-08
لە (27ی ئەیلول بۆ 1ی تشرینی یەکەم)ی ئەمساڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە سلێمانی گرێدا، ئەم کۆنگرەیە بە دیوێک بۆ ڕێکخستنەوەی ئەو پەرش و بڵاوییەبوو کە لە گوتاری سیاسی و ڕێکخستن و دیدە جیاوازەکانی ناو یەکێتیدا هەبوو، بە دیوێکی دیکە بۆ گۆڕانکاریکردن بوو لە یەکێتی فرە مینبەر و فرە بۆچوون، بۆ یەک بۆچوون و یەک ڕا و یەک تێگەشتن، ئەویش بۆچوون و بڕیاری سەرۆکی یەکێتی.
لە ساڵی (2014) ڕێپۆرتاژێکی ڕۆژنامەوانییم ئەنجاممدا لەسەر دەسەڵاتەکانی مام جەلال لە هەر (3) کۆنگرەی سەرەتا، دەرەنجامی ڕێپۆرتاژەکە بەو جۆرە بوو کە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی یەکێتی لە کۆنگرەی یەکەم بۆ کۆنگرەی سێیەم زۆر زیادیکردووە، بە جۆرێک لە کۆنگرەی یەکەم تەنها (4) دەسەڵات و لە دووەم (12) دەسەڵات و کۆنگرەی سێیەم (22) دەسەڵات، هۆکاری زیادکردنی ئەم دەسەڵاتانەم کرد بە پرسیار و لە یەکێک لە پیاوە جوانەکانی ناو یەکێتیم پرسی کە دەسەڵاتدار بوو ئەو کات، ئەو وتی: «لە کۆنگرەی یەکەمەوە بۆ دوای شەری ناوخۆ ئێمە فەوزا و ڕا جیای و کوتلە و باڵ باڵێنێکی زۆرمان تێدا بوو، بە هیچ کۆنترۆڵ نەئەکرا، ئەمەش زیانی گەورەی لێ دابووین، لەبەرامبەردا پارتی کە مەرکەزییەت تیایدا بەهێز بوو، ببووە سەرچاوەی هێز بۆ ئەو حیزبە، ئێمەش ناچار، لە کۆنگرەی دووەم بەشی زۆری دەسەڵاتەکانمان دایەوە دەستی مام جەلال و بۆ کۆنگرەی سێیەم زیاترمان کرد».
سەرۆکی یەکێتی پاش ڕووداوەکانی (8ی تەمووزی 2021) تەواو درکی بەوە کردبوو کە نەخۆشی (نا مەرکەزییەت) جەستەی حیزبەکەی بە خراپی تەنییوە، ئەوەی بیەوێت لەم جوگرافیایە سیاسەتی سەرکەوتوو وازی بکات بریتیە لە بڕیاری تاکڕەوانە، لە بەرامبەر ئەندامی گوێڕایەڵ، ئەوەی لە شانۆی تەلاری هونەر لە سلێمانی لە رۆژانی کۆنگرە بینیمان، تەواو نووسینەکەی (مەسعودی) مێژوونووس و گەریدەزانی بەغدادی بیرخستمەوە لە کتێبی (مروج الذهب) لە باسی گوێڕایەڵی ئەهلی شام بۆ (معاویەی کوری ئەبو سفیان) دەگێڕێتەوە: لە کاتی شەری (صفین) معاویەی کوری ئەبو سوفیان لە ڕۆژی چوارشەممە نوێژی هەینی بەو خەڵکە کردووە بە بێ ئەوەی یەک کەس فزەی لێوە بێت !
سەرۆکی یەکێتی لە هاوکێشەی بیرکاری زیاتر کەیفی بە لێدەرکردنە وەک لە کۆکردنەوە، بە پێچەوانەی مام جەلال کە هەمیشە هەوڵی کۆکردنەوەی دەدا لەسەر حیسابی لێدەرکردن، ڕاستە ئەوەی مام جەلال نەیکرد لە ڕابردوو سەرۆکی ئێستای یەکێتی ئەنجامی دا، بەڵام لە زماندا (نەیکرد) جیاوازی هەیە لەگەڵ (نەیتوانی)، مام جەلال بە ئاسانی دەیتوانی هەر زوو دەنگە جیاوازەکان کپ بکات و خۆی وەک حەجاجی سەقەفی کاتێک بوو بە والی کوفە ڕووی لە خەڵکەکەی کردو وتی: «من شەڕم هەڵگرتووە لەگەڵ خۆمدا و خوێنیش دەبینم لە ریش و مێزەرەکانی سەرتان» بەڵام ئەوەی هەڵنەبژراد، چونکە باش لە ڕووی کۆمەڵناسی خەڵکەکەی خوێندەبووە، ئەو تێگەشتبوو دابەشبوونی زۆنەکانی سلێمانی (زۆنی گەرمیان و ڕانیە - پشدەر و شارەزور و شارباژێر) هەروەها هەولێر و دەڤەری بادینان و کەرکوک، هەر یەکەیان چۆنن و کێ و کێ دەتوانن وەلا و دەنگدەر لەو ناوچانە کۆبکەنەوە، هەر بۆیە کەسی نەدەڕەنجان، بە پێچەوانەوە لەسەر حیسابی سومعەی حیزبەکەی دەنگدەری کۆدەکردەوە. وەلێ، سەرۆکی یەکێتی بەر لە کۆنگرە بەشی زۆری ڕیش سپییەکانی یەکێتی تەبەرا کرد، ئەمە جگە لەو دەنگدەرە زۆرەی یەکێتی کە لەگەڵ هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیدان.
هاوڵاتییەک کە خەڵکی ئەم دەڤەرەیە و دوو ساڵ زیاتر دەبێت حاکمیەت بە دەستێلی سەرۆکی یەکێتییە، پرسیار دەکات:
- چ جیاوازییەک هەیە لەنێوان ئەم دوو ساڵە و پێش خۆی؟
- باری ئابووری ئەم دەڤەرە بۆ خراپتر بێت باشتر نابێت؟
- لە ڕووی ئیقلیمی و دیبلۆماسی چیکراوە، تا هێرشەکانی رۆم و عەجەم زیاتر بووە؟
-
ئەم پرسیارانە و پرسیاری تر چاوەروانی وەڵامەکەین لە ماوەی حوکمڕانی سەرۆکی یەکێتیدا ….
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار حەمەلاو ئەحمەد
قوربانیانی بەپاڵەوانکردنی مەسرور بارزانی!
هیوا ئهحمهد
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
ئەمانەش ببینە
فاروق مەلا مستەفا باسی سەرمایە و پرۆژەکانی دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن دەڵێت چی
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
بێگەرد تاڵەبانی سەبارەت بە کردنەوەی پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی قسەدەکات
راستەوخۆ..خێزانێک دوو کەسیان کوژراوە و دەڵێن کەسوکاری تۆمەتبارەکە لەناو دادگا هێرشیان کردووەتەسەرمان
د. موسەنا ئەمین هەموو شتێک لەسەر مووچە ئاشکرا دەکات؛ گوێی لێبگرن بزانن کەی کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
راستەوخۆ.. عەلی حەمەساڵح باسی دەرفەتە زێڕینەکە بۆ مووچە دەکات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine