کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
لە غەزە کێ دەیباتەوە ؟
محمد خۆشناو
2023-10-14
شەڕی غەزە لەنێوان دوولایەنی فاشیەتی ئایینی کە خۆی لەبزووتنەوەی حەماس و تووندڕۆی ڕادیکالی ئیسرائیلی دەبینێتەوە ، حەماس کە چنگی ئیران-ە لە ناوچەکە، لە ساڵی 2007 کۆدەتای بەسەر دەسەڵاتی فەڵەستینی کرد و ئیمارەتێکی ئیسلامیان دامەزراند ، من بەخۆم لەتەلەفزیۆن بینیم کە چۆن ئەندامانی «فتح» یان لە باڵەخانە بەرزەکان فڕەدەدا خوارەوە یان بەشۆرت و فانیلە دەیاناردنەوە لای دەسەڵاتی فەڵەستینی لە ڕاماالله ، ئەو ئیسماعیل هەنیئەی کە ئێستا سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماسە لە گووتارێکیدا لە ساڵی 2006 پێشمەرگەی بە عەسابە و چەتە دانا ، ئەوە جگە لەوەی پیرۆزبایی و دەستخۆشی تەقینەوە تیرۆرستیەکانی هەولێری دەکرد ، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە هاوسۆز نەبین لەگەڵ کێشە و مافی ڕەوای فەڵەستینیەکان ، دیمەنی قوربانیانی مەدەنی لە کەرتی غەزە بەئازارە و ، وێنەی ئەو خانوانەی کە بەسەر خاوەنەکانیان دادەڕمێت زۆر قورس و گرانە بەتایبەتی پەناگەیەکی ئەوتۆیان بۆ خۆشارنەوە نیە ، کەس بەقەدەر کورد هەست بەو ئازارانە ناکات ، چونکە خۆی بینیویەتی ، لەوانەیە ژمارەی کوژراوان لە هەردوولا بۆ هەزاران کەس بڕوات ، هەروەها سەدان باڵەخانە و خانوو و ڕێگاو بان لە غەزە تەخت و وێران بوو هەر دەڵێی ئەو ناوچەیە دەگەڕینرێتەوە بۆ چاخی ناوەڕاست ، هەموو ئەمانە کێ تەحەمولی دەکات ؟ هەرگیز ئەوەی ئێستا ڕوودەدات گەلی فەڵەستین تەحەمولی ناکات ، تەنها حەماس تەحەمولی دەکات ، لەبەرانبەریشدا حکومەتی ئیسرائیل بەسەرۆکایرتی ناتانیاهۆ تەحەمولی دەکات ، ئەو ناتانیاهۆیەی کە سیاسیەن گەیشتبووە لێواری هەڵدێری سیاسی ، حەماس بۆوە فریادڕەس بۆی ، هەموو کردەوە سەربازیەکانی حەماس سەرکێشی کردن بووە بەگەلی فەڵەستین ، نازانم ڕفاندنی خەڵکی سڤیل و بێتاوان چ دەگەیەنێت لەهەمان کاتیش بەتووندی تاوانەکانی ئیسرائیل شەرمەزار دەکەم ! ئەمن هەندێک ڕاپۆرتم خوێندۆتەوە کە تێدا ئاماژەی بەوە کردووە کە حەماس دروستکراوی موخابەراتی ئیسرائیلیە ، هەروەکو ئیخوان المسلمین لە ساڵی 1928 دروستکراوی موخابەراتی بەریتانیە….با ئەو پرسیارە ساکارە بکەین ، ئایا ئەو کردەوەیەی کە حەماس دەستیپێکرد بە هێرشکردنی بۆسەر کۆمەڵگە ئیسرائیلیەکان و ، کوشتنی زیاتر لە «200» کەس لە گەنجانی ئیسرائیل کە ئامادەی ئاهەنگێکی مۆسیقا بوون ، ئایا ئەمە باشترین ئامانجە؟ ئایا سەرکردەکانی حەماس حسابی «خەڵکی خۆیان» لە غەزە بۆ ئەنجامی ئەو بەئامانجگرتنە نەدەکرد ؟ توخوا زۆر باشتر نەبوو شوێنە سەربازیەکانی ئیسرائیل بەئامانج گیرابان ؟ بەو وێنانە دەڵێن چی !! کە بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکرانەوە ، وەکو ئەو وێنەی هەندێک کچ و ژنانی ئیسرائیل کە حەماس بەدیلی گرتبوونی و ، وەک «سەبایا » بۆ فرۆشتن دەیانخەنەڕوو ، کە ئەمە کاریگەریەکی زۆر سلبی لەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جێهێشت ، من پێم وایە ئەمە دوا پڕۆسەی سەربازی حەماسە کە سەری حەماس دەخوات ، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە رێکخراوی تر سەرهەڵنەدەن ، ئەگەر هەزاران کەسی تریش بکوژرێت ، کێشەی ڕەوای گەلان بە ئاگر و خوێن کاولکاری کۆتایی نایەت و ، تۆڵە نامرێت ، تاکە چارەسەریش بریتیە لە ئاشتی ، ئاشتیەک بەڕەزامەندی هەردوولا ، ئاشتی بەرانبەر خاک و ئازادی و ئەمان ، نەک ئاشتی لەسەر شێوازی ئەو « ئاپارتاید»ەی کە لە باشووری ئەفریقیا هەبوو کە لەسەر بنچینەی جیاکاری و دوورخستنەوە وەستابوو .
ئەو دۆخەی ئێستا پەیوەستە بە تایبەتمەندیە تەماویەکان بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی شێوەی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی ، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دوای پڕۆسەی « باهۆزی ئەقسا» بەتەواوی جیاواز دەبێت لەپێش ئەوەی خۆی ، هەروەکو جیهان دوای یانزەی سیپتەمبەری ئەمەریکا گۆڕا و جیاواز بوو ، پێم وایە دوای کۆتایی هاتنی ئەم جەنگە دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دوای لابردنی کۆمەڵێک ئاستەنگ لە لوبنان و عیراق و یەمەن باشتر دەبێت ، لەبەرژەوەندی کورد دایە کە ئەگەر بە هۆشیاری و یەکگرتوویی مامڵە لەگەڵ دۆخەکە بکات
زیاتر بخوێنەرەوە
سەرکۆ یونس
ئابووری، وەك هۆکارێک بۆ توندوتیژی دژی ژنان
محمد خۆشناو
پێکەوەژیانێکی کلتووری لەگەڵ گەندەڵی !!
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کاریگەری پولی دۆمینە
فارس نەورۆڵی
هەولێرو بەغدا بۆڕێک ناکەون
عەبدوڵا ڕێشاوی
(ئاشتی و دیالۆک ) دیاری کردنی پێگە و وەزیفەیەک بۆ هەرێمی کوردستان لە جیهاندا .
محمد خۆشناو
بەخۆوەگرتن لە هەرێمی کوردستان !
فارس نەورۆڵی
گوتارە ناکاریگەرەکان
ئومێد مەحمود
ئایا دادگای فیدراڵی دەتوانێت ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوور بخاتەوە؟
محمد خۆشناو
ڕێکخستنەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست !!
فارس نەورۆڵی
هێندەی پەڕی تاوسێ کوردایەتیت لێ جوانە
ئەمانەش ببینە
ئـــەو گـیـــراوەیـە چـیــە چەوری جگەر لادەبات؟!
مونزیرنەقشبەندی، پارێزگارە بەعسیەكەی هەولێر میوانی پایتەختە
دوکانێکی گۆشتفرۆش بەهۆی خراپی بارو دۆخی هاوڵاتیان کیلۆیەک گۆشتی کرد بە ١٠ هەزار دینار
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران گەیشتە بەردەم دادگا
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستی پێکرد
سودە نەزانراوەکانی بیبەری توون
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2023 Diplomatic Magazine